2025-04-06 73 جار خوێنراوەتەوە

کوردەکانی تورکمانستان

ئیرادە میدیا

مەبەست ئەو کۆمەڵە کوردەیە کە لە لەدایکبوو یان نیشتەجێی کۆماریی تورکمانستانن و لە بنەچەدا کوردن. 

لە سەدەی17دا، شا عەبباسی یەکەمی سەفەوی و نادر شای ئەفشاری کۆمەڵە هۆزێکی کوردی نیشتەجێکرد، لەسەر سنووری نێوان تورکمانستان و ئێران،هەندێکیشیان لەپاش ڕووخانی سۆڤییەت هاتونەتە ئەو وڵاتە نیشتەجێ بوون.

ئەمانەش ئەو کوردە یاخیانەبوون کەلەناوچەکانی خۆیان بەتایبەت ناوچەی خۆراسان کەهەمیشە لەدژی ڕژێمی ئەوکاتە لەجەنگ و ڕووبەڕووبوونەوەدابوون.

ئەم ڕاگواستنەش دوو  ئامانجی لەپشتەوەبوو

یەکەم: کوردەکانی وەک قەڵغانێک بەکاردەهێنا بۆ پاراستی سنورەکانی ئێرانی ئەوکاتە لەدەست سۆڤییەتی ستالینیی.

دووەم: ڕزگار بوونی لەو جەنگ و هەڵگەڕانەوەی کوردە یاخییەکان.

لەپاش ئەم ڕاگواستنە زۆرە ملێیە، ژمارەیەکی دیکەی کورد بۆ ڕزگاربوون لەدەست قاتوقڕی و برسێتی ئەوکاتەی ئێران، ئەم کوردانەی تورکمانستانان دۆزییەوەو لەوێ نیشتەجێ بوون.
ژمارەی کوردەکانی تورکمانستان

بەپێی دواین سەرژمێری کەلەو وڵاتە کەکراوە، بە ڕێژەی سەدا یەک، دەخەمڵێنرێت و زۆربەیان لەسەر ئاینی ئیسلام و سونە مەزهەب و هەندێکیشیان لەسەر مەزهەبی شیعەن، ئەمە جگە لەبوونی مەسیحی و ئێزدی.

کوردەکانی تورکمانستان دابەش بوون بەسەر چەندشارێکدا لەوانە(عەشق ئاباد، بەیرامەلی، کەرەکالا

ڕووسیا بەتایبەت لەسەرەتای سەدەی 19بۆ ماوەیەکی درێژ پەیوەندیەکی گەرمەگوڕی لەگەڵ کوردەکاندا هێشتەوەبۆ مەرامی سەرەکی ئیمپڕاتۆریەتی ڕووسی لەمەدا بۆ دڵنیابوون لە بێلایەن مانەوەی کوردەکان بوو لە شەڕەکانی دژی وڵاتی فارس و ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی. لە سەرەتای سەدەی 19دا.

کوردەکانی نیشتەجێبووی  باشووری قەوقاز پشتیوانییان وەردەگرت لەڕووسیای قەیسەر لەدژی فارسەکان و عوسمانیەکان، لەکاتێکدا باشووری قەوقاز بەشێک بوو لە ئیمپڕاتۆرییەتی ڕووسی.

لەئێستادا کوردەکانی ئەو وڵاتە  ئەگەرچی هەندێک یادو بۆنەی نەتەوەیی پێکەوە ئەنجام دەدەن، بەڵام مەترسی لە ناوچونی زمان و فەرهەنگەکەیان هەیە، چونکە ڕێگە نادرێت قوتابخانە بەزمانی کوردی بکرێتەوەو خوێندنی ڕەسمی لەو وڵاتە تورکی و ڕووسییە.

  • کوردەکانی تورکمانستان

  • فیل و کەر؛ هێمای سەرەکی دوو حزبە سیاسییەکەی ئەمریکا

  • ئیسرائیل رێگەی نەدا توركیا سیستمی بەرگری ئاسمانی لە فرۆکەخانەی T4 لە سوریا جێگیر بكات

  • پێكهێنانه‌وه‌ی حكومه‌ت یان دوبارەکردنەوەی ڕێكه‌وتننامه‌ی ستراتیژی

  • كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ ئه‌ڵقه‌یه‌ك بۆ پاكتاوی كورد

  • ژیری ده‌ستكرد بیركردنه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌یی ده‌كوژێت و مرۆڤ ته‌مه‌ڵ ده‌كات

  • وته‌بێژی كۆشكی سپی: مۆڵه‌تی كڕینی كاره‌بای ئێرانمان بۆ عێراق نوێ نه‌كردووەته‌وه‌

  • تارمایی شه‌ڕی ناوخۆ به‌ ئاسمانی سوریاوه‌

  • ئێران؛ ڕێژەی لەسێدارەدان بەشێوەیەکی مەترسیدار بەرز دەبێتەوە

سەرەکی