2025-05-14 131 جار خوێنراوەتەوە

زیلینسكی: هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌م بۆ ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ پۆتین

ناوەندی هەواڵ

فۆلۆدمیری زیلینسكی سه‌رۆكی ئۆكرانیا ڕایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی له‌ توانایدا بێت ده‌یكات بۆ سه‌رگرتنی كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ فلادیمێر پۆتین، دەشڵێت" پێویسته‌ ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ پۆتین خۆی دانوستاندن بكه‌ین بۆ ئاگربه‌ست، چونكه‌ ته‌نیا ئه‌وه‌ كه‌ هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانی جێبه‌جێكردنی له‌ده‌ستدایه‌".

هه‌روه‌ها دوپاتیكرده‌وه‌ كه‌ پۆتین نایه‌وه‌ێت نه‌ شه‌ڕ كۆتایی پێ بێت و نه‌ ئاگربه‌ست بێته‌ ئاراوه‌ و نه‌ دانوستاندن بكرێت.

هه‌رچه‌نده‌ زیلینسكی پێی وابوو كه‌ یه‌كه‌م ئه‌نجامی ئه‌و كۆنگره‌ چاوه‌ڕوانكراوه‌ی كه‌ بڕیاره‌ له‌ ئه‌سته‌مبوڵ پێنجشه‌ممه‌ له‌نێوان ئه‌و و پۆتیندا ئه‌نجامبدرێت بڕیاردانه‌ له‌سه‌ر ئاگربه‌ست، هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند كه‌ داوه‌تنامه‌ی ئاراسته‌ی دۆناڵد تره‌مپ كردووه‌ تا ئه‌ویش به‌شداربێت له‌ دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌سته‌مبوڵدا، به‌ڵام تا ئێستا به‌ڵێنی به‌شداریكردنی نه‌داوه‌.

ڕاوێژكاری سه‌رۆكایه‌تی ئۆكرانیا بۆ ڕۆیته‌رز ئاشكرای كردبوو كه‌ سه‌رۆكی ئۆكرانیا له‌گه‌ڵ هیچ نوێنه‌رێكی ڕوسیادا دانیشتن ئه‌نجام نادا پۆتین نه‌بێت. هه‌رچه‌نده‌ تا ئێستا حكومه‌تی ڕوسیا هیچ زانیارییه‌كی له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا وڵاته‌كه‌یان له‌ چ ئاستێكدا به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌سته‌مبوڵدا ده‌كه‌ن، ئایا پۆتین خۆی به‌شدار ده‌بێت یان نوێنه‌رانی تری حكومه‌ته‌كه‌ی ده‌نێرێت.

پێشتر ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان بۆ كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن گوتبووی وڵاته‌كه‌ی میوانداری دانوستاندنه‌كانی نێوان مۆسكۆ و كێڤ ده‌كات، و ئێستاش هه‌لێكی مێژووییه‌ بۆ به‌دیهێنانی ئاشته‌وایی له‌نێوان ئه‌و دوو ده‌وڵه‌ته‌دا.

پێشتر كرملین ڕایگه‌یاندبوو كه‌ به‌ده‌م داواكه‌ی توركیاوه‌ ده‌چن بۆ ئه‌نجامدانی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئۆكرانیادا و دواتر ئه‌و كه‌سانه‌ ئاشكرا ده‌كه‌ن كه‌ ده‌بنه‌ نوێنه‌ری وڵاته‌كه‌ بۆ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌سته‌مبوڵ، به‌ڵام زیلینسكی ڕه‌تیكرده‌وه‌ له‌گه‌ڵ كه‌سی دیكه‌ جگه‌ له‌ پۆتین دابنشێت و گوتی ئاماده‌نه‌بوونی پۆتین واته‌ ئه‌و وڵاته‌ نایه‌وێت كۆتایی به‌شه‌ڕ بهێنێت، و ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی ئابڵوقه‌یه‌كی ئابووری سه‌ختی ئه‌مریكا و یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌سه‌ر ڕوسیادا.

شه‌ڕی ڕوسیا-ئۆكرانیا له‌ 24ی شوباتی 2022ه‌وه‌ ده‌ستی پێكردووه‌، دوای ئه‌وه‌ی ڕوسیا په‌لاماری بۆسه‌ر هه‌ندێك شاری سنووری ئۆكرانیا ده‌ست پێكردوو تۆپبارانی چه‌ند پێگه‌یه‌كی گرنگی له‌ناو خاكی ئۆكرانیا ده‌ست پێكرد، بیانووی ڕوسیا بۆ ئه‌و شه‌ڕه‌ گوێنه‌گرتن و فه‌رامۆشكردنی مه‌ترسییه‌كانی ڕوسیایه‌ له‌باره‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌وه‌وه‌ به‌ هه‌وڵدانی ئۆكرانیا بۆ بوون به‌ ئه‌ندامی ناتۆ و هاتنه‌ سه‌ركاری حكومه‌تێكی دژ به‌ ڕوسیا و هه‌روه‌ها هه‌وڵ بۆ دامه‌زراندنی پێگه‌ی سه‌ربازی سه‌ر به‌ ناتۆ له‌ خاكی ئۆكرانیای هاوسێیدا، ئه‌مه‌ له‌پاڵ سه‌ركوتكردنی كه‌مینه‌ی ڕوسی له‌ناو خاكی ئۆكرانیا، هه‌روه‌ها ڕوسیا پێی وایه‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ئۆكرانیا له‌ ڕووی مێژووییه‌وه‌ به‌شێكن له‌ خاكی ئه‌و.

پێشتر له‌ ساڵی 2014دا ڕوسیا ده‌ستیگرت به‌سه‌ر نیمچه‌ دورگه‌ی قرمدا و وه‌ك به‌شێك له‌ خاكی خۆی ناساندی.

خه‌مڵاندنه‌كان له‌باره‌ی زیانه‌ مرۆیی و سه‌ربازی و ئابوورییه‌كانی هه‌ردوولا جۆراوجۆرن، هه‌ندێك له‌سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ باس له‌ 700 هه‌زار بۆ 800 هه‌زار قوربانی گیانی سوپای ڕوسیا ده‌كه‌ن چ به‌ كوژران یان به‌ برینداربوون یان به‌ دیل یان ونبوون، هه‌روه‌ك باس له‌ نزیكه‌ی 70 هه‌زار كوژراوی سه‌ربازی ئۆكرانیش ده‌كرێت.

ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی هه‌ردوو وڵات له‌ ڕووی ئابوورییه‌وه‌ زیانی گه‌وره‌یان به‌ركه‌وتووه‌، ڕوسیا جگه‌ له‌ خه‌رجی شه‌ڕ، ئابڵوقه‌یه‌كی ئابووری گه‌وره‌ی ڕۆژئاواییشی به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه‌، ئۆكرانیاش سه‌ره‌ڕایی پشتگیری و هاوكارییه‌كی ڕۆژئاوایی گه‌وره‌ كه‌ ده‌كرێت به‌ڵام له‌ ڕووی ژێرخانی وڵاته‌كه‌یه‌وه‌ زیانی گه‌وره‌ی به‌ركه‌وتووه‌، نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن خانوو و یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونی وێران بوون ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ ئاواره‌بوونی ملیۆنانی دیكه‌ له‌ شوێنی ژیانیا، هه‌روه‌ها باس زیاتر له‌ 11هه‌زار كوژراوی مه‌ده‌نی و زیاتر له‌ 24 هه‌زار برینداری مه‌ده‌نی ئۆكرانی ده‌كرێت، تا ئێستاش دیار نییه‌ كه‌ی كۆتایی به‌م شه‌ڕه‌ ده‌هێنرێت كه‌ به‌ درێژترین شه‌ڕی ئه‌وروپا داده‌نرێت له‌دوای كۆتایهاتنی شه‌ڕی جیهانی دووه‌مه‌وه‌ له‌ ساڵی 1944.  

  • ململانێی کورد و ئازەر لە ئێران.. ململانێى جوگرافیا و جێنفوز

  • عێراق؛ چیتر كتێب ناخوێنێتەوە

  • هەرێمێكى پڕ لە شكست لەبەردەم گێژەڵوكەى ئاڵەنگارییەكاندا

  • سیامەند موعینی: ئێران خەریکە بەچۆکدا دێت

  • لە هانیپاڵەوە بۆ ئەسەد.. ئەو شەڕانەی سەرکردەکانیان خست

  • خوێنبەربونی دارایی ئیسرائیل.. ڕۆژانە ملیارێك دۆلار بۆ جەنگ

  • موچەى فەرمانبەران لەنێوان نەوتى قاچاغ و خەمسارديى هەرێم

  • سەحەر ئیمامى..رەمزى ئازایەتى لە ململانێى ئێران و ئیسرائیلدا

  • هەنگى سور.. ئەو بەلەمە چەكدارە خێرایەى تەنها ئێران هەیەتى

سەرەکی