2025-05-06 147 جار خوێنراوەتەوە

داواى دەستلەکارکێشانەوەى وەزیرى تەندروستى دەکرێت

دژى دانەمەزراندنیان دەرچووانی دانەمەزراوی بەشی پزیشکیی گشتی لە هەولێر و سلێمانى گردبوونەوە و دوایانکرد، وەزیرى تەندروستى و نەقیب و ئەندامانى سەندیکاى پزیشکان دەستلەکار بکێشنەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، لەبەردەم  باڵەخانەی وەزارەتى تەندروستى لە هەولێر دەرچووە دانەمەزراوەکان گربوونەوە و لە راگەیەندراوێکدا کە ئاڕاستەى سەرۆکوەزیرانى هەرێمى کوردستان و رایگشتییان کرد و تیایدا رایانگەیاند، داواکارى و پێشنیازەکانیان لەلایەن بەرپرسانى وەزارەتى تەندروستییەوە پشتگوێخراون و شاردراونەتەوە و ئەوەش دەرخەرى نالەباریى کەرتى تەندروستییە لە هەرێمى کوردستان.

هەر ئەمڕۆ لە سلێمانی دەرچووانی دانەمەزراوی بەشی پزیشکیی گشتی لەبەردەم بەرێوەبەرایەتیى تەندروستى گردبوونەو و داوایانکرد دابمەزرێن و سیستمى پلەبەندیى پزیشکان چالاکبکرێتەوە لە ئەگەرى جێبەجێنەکردنى داواکاریەکانیشیان داواى وەزیرى تەندروستى و نەقیب و ئەندامانى سەندیکاى پزیشکان دەکەن.

لە هەرێمى کوردستان 778 دەرچوى بەشی پزیشکیی گشتی هەن دواى چەندین گردبونەىوە و خۆپیشاندان تا ئێستا وەڵامى داواکاریەکانیان نەدراوەتەوە.

  • عایشەگوڵ دۆغان: لەوانەیە لە ماوەیەکی کورتدا پەکەکە بەڕێوەچوونی کۆنگرەی خۆی ڕابگەیەنێت

  • پەکەکە 12ـەمین کۆنگرەی خۆی بەست

  • عەلى حەمە ساڵح: ئایندەى هاوڵاتى و حکومەتى هەرێم لەبەردەم کارەساتدایە

  • داواى دەستلەکارکێشانەوەى وەزیرى تەندروستى دەکرێت

  • ئەمڕۆ پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لە رۆژنامەیی وەقائیعی عێراقی بڵاودەكرێتەوە

  • پارتی و یەکێتی گفتوگۆی پێکهێنانی حکومەت ڕادەگرن

  • سەنتەری میترۆ: ئەگەر هەیە بەشێك لە ڕۆژنامەنووسان بەهۆی ژیری دەستکردەوە کارەکانییان لەدەست بدەن

  • كەجەكە: كورد پشتیوانێكی گرنگی لەدەستدا و كەلێنەكەی بە ئاسانی پڕ نابێتەوە

  • سرى سورەییا کۆچى دوایى کرد

سەرەکی