2025-05-07 160 جار خوێنراوەتەوە

عەلى حەمە ساڵح: ئایندەى هاوڵاتى و حکومەتى هەرێم لەبەردەم کارەساتدایە

زیاتر لە 40 رۆژە موچە خۆرانى هەرێم هیچ موچەیەکیان وەرنەگرتوە و بڕیاردەرى فراكسیۆنی ڕه‌وتی هه‌ڵوێست له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاند، هەرێمی كوردستان و خەڵكەكەی، موچەی، ژیانی، ئایندەی حوكمڕانی لەبەردەم مەترسییەكی ئێجگار گەورەدایە، دەرگای ئەم مەترسیەش دۆسیەی نەوتە .

عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، بڕیاردەرى فراكسیۆنی ڕه‌وتی هه‌ڵوێست له‌ په‌رله‌مانی كوردستان لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند،  لە ( 3 ) مانگدا هەرێم و دەسەڵاتدارانی بە بەهای ( 800 ملیۆن دۆلار ) نەوتی فرۆشتووە و ( 50 ) دۆلاریش قەرزارە کۆمپانیایی دیلۆیت ( 26 مانگە ) ڕاپۆرتی نیە، بەڵام تەنها بۆ سێ مانگ ( 219 هەزار دۆلاری ) بۆ کرێی بۆری پێدراوە .

وتیشى، ( 26 مانگە ) دۆلارێك لە داهاتی نەوت نەهاتووەتە سەر خەزێنەی گشتی، لەبەرامبەردا قەرزی كۆمپانیا نەوتیەكان لەسەر حكومەتی هەرێم (9) ملیارو (250) ملیۆن و (827) هەزار دۆلارە، ئەمە کێ دەیداتەوە ؟

هەناردەی نەوت راگیراوە، (176) ملیۆن و (918) هەزار دۆلار دراوەتە كرێی بۆری لە سێ‌ مانگدا، عێراق ناچێتە ژێرباری ئەمانە.

تەحەدای وەزارەتی دارایی دەکەین بەڵگەیەک بێنێت و بڵێت ئەوە دۆلارێکی داهاتی نەوت !

دەسەڵاتدارانی هەرێم پارەی نەوت و داهاتەکەی بۆ پێنج بانکی جیاواز لەدەرەوە دەگوازنەوە ، ئەوە خۆی بۆخۆی جێ پرسیارە و بۆ دەبێت ئەو داهاتە بۆ ئەو پێنج بانکە بگوازنەوە  !

دۆسییەی نەوت  ئایندەی هەرێمی کوردستانی خستۆتە بەردەم مەترسیەکی گەورە، حکومەتی عێراق لەبری ئەوەی چوار بەرپرس سزا بدات، فەرمانبەرانی هەرێم سزا دەدات .

وەڵامی هیچ بابەتێکی دەرەوەی ئەو دۆسییەیە نادەمەوە، ئەم دۆسیەیە لە پێگەی کەس و حزب و پەرلەمان و هەموو شتێک گرنگترە، ئایندەی ژیانی هاوڵاتیان و حکومەتی هەرێمیش لەبەردەم مەترسیدایە .

 

  • عایشەگوڵ دۆغان: لەوانەیە لە ماوەیەکی کورتدا پەکەکە بەڕێوەچوونی کۆنگرەی خۆی ڕابگەیەنێت

  • پەکەکە 12ـەمین کۆنگرەی خۆی بەست

  • عەلى حەمە ساڵح: ئایندەى هاوڵاتى و حکومەتى هەرێم لەبەردەم کارەساتدایە

  • داواى دەستلەکارکێشانەوەى وەزیرى تەندروستى دەکرێت

  • ئەمڕۆ پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لە رۆژنامەیی وەقائیعی عێراقی بڵاودەكرێتەوە

  • پارتی و یەکێتی گفتوگۆی پێکهێنانی حکومەت ڕادەگرن

  • سەنتەری میترۆ: ئەگەر هەیە بەشێك لە ڕۆژنامەنووسان بەهۆی ژیری دەستکردەوە کارەکانییان لەدەست بدەن

  • كەجەكە: كورد پشتیوانێكی گرنگی لەدەستدا و كەلێنەكەی بە ئاسانی پڕ نابێتەوە

  • سرى سورەییا کۆچى دوایى کرد

سەرەکی