2025-05-14 74 جار خوێنراوەتەوە

لوتکەی ئەنجومەنی هاریکاریی وڵاتانی کەنداو- ئەمریکا دەستی پێ کرد

ناوەندی هەواڵ

لوتکەی ئەنجومەنی هاریکاریی وڵاتانی کەنداو- ئەمریکا لە سعودیە دەستی پێ کرد و تیایدا دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، وڵاتانی کەنداو پێشکەوتنی زۆریان بەخۆوە بینیوە، کە جێگای دەستخۆشییە.

ئەمڕۆ چوارشەممە14ی ئایاری2025، لوتکەی ئەنجومەنی هاریکاریی وڵاتانی کەنداو- ئەمریکا لە ریازی پایتەختی سعودیە دەستی پێ کرد و بۆ ئەو مەبەستەش دوێنێ دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا گەیشتە سعودیە.

لە لوتکەی ئەنجومەنی هاریکاریی وڵاتانی کەنداو- ئەمریکادا دۆناڵد ترەمپ باسی لە رەوشی ئێستای رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەو پرسانە کرد کە لە ناوچەکەدا دەگوزەرێن، وتی، "دەمانەوێت ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان بەرقەرار بێت و ناوچەکە ئارام و سەقامگیر بێت".

لەو چوارچێوەیەشدا ئاماژەی بەوەکرد، لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆبووەتەوە و وا بە پێویست دەزانن کە یەکێتی خاکی سوریا پارێزراو بێت. ئاماژەی بەوەکرد، دەیانەوێت پەیوەندییەکانیان لەگەڵ سوریا دەست پێ بکەنەوە و بڕیاریشە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و هاوتا سورییەکەی کۆببنەوە.

دۆناڵد ترەمپ لەبارەی ئێرانیەوە ئەوەی خستە روو، رێگە نادەن ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی و دەشیەوێت لەگەڵیاندا رێکبکەوێت.

لەبارەی لوبنانیشەوە باسی لەوەکرد، لەئێستادا دەرفەتیان لەبەردەستادایە کە بە ئاشتی و سەقامگیری بژین.

هەریەک لە ئەمیری کوەیت و شازادەی جێنشینی سعودیەش ڕایانگەیاند، پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئەمریکادا پتەوە و خواستیان هەیە بۆ پەرەپێدانی کار و بازرگانی لەگەڵ ئەمریکادا.

  • ئه‌مریكا لێخۆشبوونێكی گشتی له‌باره‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی سزاكانی سه‌ر سوریا ده‌ركرد

  • دوای 81 ڕۆژ لە داخستنی دەراوزەکان، هاوکاری گەیشتە غەززە

  • ئیسرائیل هیۆم: توركیا و ئیسرائیل گه‌شتوونه‌ته‌ ڕێكه‌وتنێك له‌بواری هاریكاری سه‌ربازی له‌ سوریا

  • نەتەوە یەکگرتووەکان: تا ئێستا نەتواندراوە یارمەتییە مرۆییەکان لە غەززە دابەش بکرێن

  • ئیسرائیل خۆی بۆ لێدانی ئێران ئاماده‌ ده‌كات

  • یەکێتیی ئەوروپا سەرجەم سزاکانی سەر سووریای هەڵگرت

  • تره‌مپ دوای تەلەفۆنەکەی لەگەڵ فلادیمێر پۆتین: ڕوسیا و ئۆکرانیا بۆ کۆتای هاتنی شەڕ دانوستان دەکەن

  • سوریا؛ دوای 14 ساڵ، بۆ یەكەمجار هاوڵاتیان لە فڕۆكەخانەی دیمەشقەوە گەشتی حەج دەکەن

  • حەماس شەش بارمتە بەرامبەر 300 زیندانی فەلەستینی ئازاد دەکات

سەرەکی