شاندی ئیمراڵی دەم پارتی
2025-05-18 116 جار خوێنراوەتەوە

شاندی دەم پارتی لە ئیمراڵی گەڕانەوە

ناوەندی هەواڵ

شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی كە ئەمڕۆ بۆ دیداری عەبدوڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیكراوی پەكەكە چونە ئیمراڵی، پاش دیداریان لەگەڵ ناوبراو گەڕانەوە.

بەپێی هەواڵی میدیاكانی باكوری كوردستان، ئەندامانی شاندەکەی ئیمرالی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان "دەم پارتی" پێكهاتوون لە پەروین بوڵدان و پارێزەر فایەق ئۆزگور ئەرۆل،ە ئەمڕۆ یەکشەمە18ی ئایاری 2025، بۆ ئەنجامدانی دیدار لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان، رێبەری زیندانیكراوی پەكەكە سەردانی دورگەی ئیمراڵیان كرد، دوای كۆتاییهاتنی دیدارەكەیان دورگەكەیان جێهێشت و گەڕانەوە.

 لە ڕۆژی 21ی مانگی ڕابردو كۆتاجار بوو کە شاندی  ئیمراڵی بەمەبەستی ئەنجامدانی دیدار لەگەڵ ئۆجالان، سەردانی ئیمراڵیان كرد  سەردانەكەی ئەمڕۆش لە دوای پێشهاتە نوێكان و ئەنجامدانی كۆنگرەی پەكەكە دێت كە تێیدا بڕیاری خۆهەڵوەشاندنەوە و كۆتایی خەباتی چەكداری ڕاگەیاند.

  • سلێمانی.. ئەمڕۆ بزووتنەوەی گۆڕان بە دو ئاڕاستە كۆنفڕانس دەبەستێت

  • دهۆک؛ حاڵەتێکی دیکەی تای خوێنبەربوون تۆمارکرا

  • دواجار هه‌ردوو باڵه‌كه‌ى گۆڕان بڕیاریاندا

  • دوای بڕیاری خۆهەڵوەشانەوەی پەکەکە دەرکردنی سوپای تورکیا یەکێکە لە کارە لەپێشینەکان بۆ پەرلەمانی عێراق

  • لە سلێمانى دژى کارەباى 24 کاتژمێرى خۆپیشاندان دەستى پێکرد

  • ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی نەوت وەزیری ناچار کرد کاتی کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی بەغداد دیاری بکات

  • هۆکارى کشانەوەى دوو ئەندامەکەى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک ئاشکرادەکرێت

  • دەستەی دەسپاکی ژمارەیەک پلەباڵا بۆ لێکۆڵینەوە بانگهێشت دەکات

  • موراد قەرەیلان: گەریلا زۆر لەجاران بەئەزمونترو بەهێزترە

سەرەکی