2025-05-20 134 جار خوێنراوەتەوە

هەپەگە لە ڕاگەیەندراوێکدا : تورکیا بە چەکی قەدەغەکراو هێرشی کردەوە سەر باشوری کوردستان

ناوەندی هەواڵ

هەپەگە ڕایگەیاند، سوپای تورکیا بە چەکی قەدەغەکراو، تۆپ، هاوەن لە ئاسمانەوە هێرشی کردۆتە سەر هەرێمەکانی زاپ، خواکورك، مەتینا و گارە.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە)، سەبارەت بە هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
بە پێی  دواین ڕاگەیەندراوی هەپەگە لە 17 و 18ـی  ئایار سوپای تورکیا بە چەکی قورس و قەدەغەکرا هەرێمەکانی مەتینای بۆردوومان کردووە .

لە 13 و 18ـی ئایار تونێلەکانی گەریلا لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ دوو جار و لە هەرێمی مەتینا سێ جار بۆردوومان کراوە، سوپای تورکیا لە ڕێگەی فڕۆکەکانیانەوە چەندین جار هێرشیان ئەنجامداوە و دواتر لە ڕێگەی خۆشکردنی ڕێگاکانەوە بە ( شۆفڵ و حەفارە ) هەوڵی داوە هێرش بۆسەر ناوچەیەکی دیکە فراوان بکەن بەڵام هێرشەکانیان لە لایەن گەریلاوە تێکشکێنراوە، هەپەگە وادەڵێت .

ڕاگەیەندراوەکەی هەپەگە دەڵێت لە ڕۆژانی 14 و 18ـی ئایار، لە هەرێمی خواکورک، هەرێمی گارە ومەتینا و هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە بە هاوەن تۆپباران کراون، ئەوە جیالەوەی هەپەگە دەڵێت سوپای داگیرکەری تورکیا بەردەوام لە هەوڵدان بۆ فراوانکردنی شەڕ و بەو ئامانجە بانگەوازی دەکەن لە هەرێمەکان بەڵام گەریلا لە چوارچێوەی مافی پاراستینی ڕەوادا و بە تەکنیکی تایبەتی خۆی وەڵامی هێرشەکانیان داوەتەوە .

 

  • سلێمانی.. ئەمڕۆ بزووتنەوەی گۆڕان بە دو ئاڕاستە كۆنفڕانس دەبەستێت

  • دهۆک؛ حاڵەتێکی دیکەی تای خوێنبەربوون تۆمارکرا

  • دواجار هه‌ردوو باڵه‌كه‌ى گۆڕان بڕیاریاندا

  • دوای بڕیاری خۆهەڵوەشانەوەی پەکەکە دەرکردنی سوپای تورکیا یەکێکە لە کارە لەپێشینەکان بۆ پەرلەمانی عێراق

  • لە سلێمانى دژى کارەباى 24 کاتژمێرى خۆپیشاندان دەستى پێکرد

  • ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی نەوت وەزیری ناچار کرد کاتی کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی بەغداد دیاری بکات

  • هۆکارى کشانەوەى دوو ئەندامەکەى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک ئاشکرادەکرێت

  • دەستەی دەسپاکی ژمارەیەک پلەباڵا بۆ لێکۆڵینەوە بانگهێشت دەکات

  • موراد قەرەیلان: گەریلا زۆر لەجاران بەئەزمونترو بەهێزترە

سەرەکی