2025-06-03
169 جار خوێنراوەتەوە
حەلبوسی جارێکی تر ڕووبەڕووی سکاڵایی یاسایی دەبێتەوە
ناوهندی ههواڵ
گومانەکان لەبارەی چارەنووسی سیاسی "محەمەد حەلبوسی"ی سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی عێراق زیاتر بووە، بەتایبەت لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق.
چاودێرانی سیاسی باس لەوە دەکەن، دەکرێت سکاڵایەکی تر لە دادگایی فیدڕاڵی، چارەنووسی سیاسی "حەلبوسی" بۆ ئایندە زیاتر ڕوونبکەنەوە، ئەمەش دەکرێت دۆخی ئاڵۆزی سیاسی عێراق زیاتر بشێوێنێت.
محەمەد عەلی حەکیم، شرۆڤهكاری سیاسی، ئەمڕۆ سێشەممە (3ی حوزەیرانی 2025) بە کەناڵی "بەغداد ئەلیۆم"ی ڕاگەیاند: "دەرچوونی بڕیارێکی دیکەی دادگا، دەکرێت ببێتە ھۆی دوورخستنەوەی حەلبوسی لە ھەڵبژاردنەکانی داھاتووی پەرلەمانی عێراق، چونکە پێشوەخت بڕیارێکی تری دادگا لەبارەیەوە ھەیە".
محەمەد عەلی وتی: "بڕیارەکانی دادگا پابەندکەر و یەکلاکەرەوەن و پەشیمانبوونەوەی نییە، پێشتر بڕیارێکی دادگا ھەیە کە حەلبوسی تاوانبار کردووە بە ساختەکاری، ئەمەش لە ئایندەدا دەکرێت ھەرکەسێک لەبەرامبەریدا بەکاریبھێنت، ئەگەر سکاڵایەکی لە دادگای باڵای فیدڕاڵی لەسەر تۆماربکرێت، بە بێگومان دادگا بە پشت بەستن بە بڕیاری پێشووی خۆی لەدژی حەلبووسی، بەتەواوەتی لە ھەڵبژاردن دووری دهخاتهوه".
حەلبوسی بەدەردی "ھۆشیار زێباری" دەچێت:
بە وتەی محەمەد عەلی شرۆڤەکاری سیاسی عێراقی، ئەوەی بەسەر حەلبوسیدا ھاتووە پێشتر بەسەر "ھۆشیار زێباری" وەزیری دارایی عێراق ھاتووە، ھەروەک چەند سیاسییەکی دیکەی عێراقیش.
دادگای باڵای فیدڕاڵی لە 14ی تشرینی دووەمی 2023، کۆتایی بە ئەندامێتی محەمەد حەلبوسی ھێنا و سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی لێوەرگیرایەوە، ئەمەش پاش ئەوەی لەیس دلێمی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران لە دادگا سکاڵای لەسەر تۆمار کرد، بە تۆمەتی ساختەکردنی نوسراوێکی دەستلەکارکێشانەوە بەناوی ئەوەوە.
"ھۆشیار زێباری"یش لە ساڵی 2014دا لە کابینەی حەیدەر عەبادیدا بوو بە وەزیری دارایی عێراق، بەڵام لە ساڵی 2016دا، لەلایەن ھادی عامری و ھشام سھێل ڕووبەڕووی تۆمەتی گەندەڵی و خراپ بەکارھێنانی دەسەڵات و بەفیڕۆدانی پارەی گشتی و دامەزراندنی چەندین کەس لە کەسوکاری خۆی لە وەزارەت، خەرجکردنی 6 ملیۆن دۆلار بۆ بەکرێگرتنی فڕۆکەیەکی تایبەت بۆ خۆی و خێزانەکەی وھتد. لەسەر ئەو بنەمایە پەرلەمانی عێراق لە 21ی ئەیلولی 2016دا متمانەی لێوەرگرتەوە و لە وەزارەتی دارایی بەخشرا، بەڵام ھیچ یەک لەو تۆمەتانەی درانە پاڵی نەبرایە بەردەم دادگاکانی عێراق، بەڵام ئەمە بوو بەھۆی ئەوەی لەو کاتەوە لە کابینەکانی دواتری عێراق ھیچ پۆستێک وەرنەگرێت.
پارتی دیموکراتی کوردستان، لە دوای ھەڵبژادنی پەرلەمانی عێراق لە ئۆکتۆبەری 2021، ویستی ھۆشیار زێباری کاندید بکات بۆ سەرۆکایەتی عێراق، لەبەرامبەر کاندیدی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ ئهو پۆسته، بەڵام دادگای باڵای فیدڕاڵی لە شوباتی 2022دا، کاندیدبوونی "ھۆشیار"ی ڕاگرت، تا دەرچوونی بڕیاری دادگا لەبارەیەوە، ئەمەش بوو بەھۆی ئەوەی پارتی کاندیدبوونی بکێشێتەوە.
-
ئەلمۆنیتۆر: نێردەی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ سوریا لەگەڵ مەزلوم عەبدی و مەسرور بارزانی کۆ دەبێتەوە
|
-
زۆرترین کەس لە تاران و کرماشان بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل کوژراون
|
-
بەشی زۆری ڕێکخەرانی خۆپیشاندانەکەی سلێمانی دەستگیر کراون
|
-
چۆن دەزگای هەواڵگری مۆساد دزەی کردە ناو ئێران و سیستمە بەرگریییەکانی لەناو برد؟
|
-
ئێران وەڵامی هێرشەکانی ئیسرائیلی دایەوە و سەدان موشەک و درۆنی ئاڕاستەکرد
|
-
واشنتۆن پۆست: ئەو موشەکانەی ئەمڕۆ هێرشەکەی پێ ئەنجامدرا چەند مانگێک لەمەوپێش ئاودیوی ئێران کراوە .
|
-
پانۆراماى پێشهاتە سەربازییەكانى نێوان ئێران و ئیسرائیل
|
-
هەپەگە لە ڕاگەیاندراوێکدا "تورکیا بەچەکی قورس و قەدەغەکراو و درۆن هێرش دەکاتە سەر گەریلا"
|
-
ئەندامێکی هاوپەیمانی ئەنبار " ڕۆژانە سەدان هەزار بەرمیل نەوت بە قاچاغ ئاودیوی تورکیا دەکرێت و داهاتەکەشی بنەماڵەیەک دەستی بەسەردا دەگرێت "
|
|
|