2025-06-05 220 جار خوێنراوەتەوە

موچه‌ی هه‌ریم، ئه‌ندامان و سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ده‌دات به‌گژ یه‌كدا

ناوه‌ندی هه‌واڵ

کۆمەڵێک لە پەرلەمانتارانی شارەکانی ناوەڕاست و باشوور، لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕەخنەیان لە بەیاننامەکەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق ھەیە لەبارەی پشتگیریکردنیان لە بەردەوامیدان بە ناردنی موچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان، ئەو ئەندام پەرلەمانانە، ھەڕەشە لە سەرۆکایەتی پەرلەمان دەکەن و بەڵێنی تۆمارکردنی سکاڵایی یاسایی دەکەن لەسەریان.

نیوەشەوی پێنجشەممە، (5ی حوزەیرانی 2025) ئەو گروپە بەیاننامەیەکیان بڵاوکردۆتەوە و تێیدا دەڵێن: ئەو بەیاننامەیەی بەناوی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراقەوە دەرچووە، بەرجەستەی ئەندامانی پەرلەمان و نوێنەرانی گەل ناکات، ھەروەک لایەنگری لایەنێکی کێشەکەی پێوە دیارە، ئەمەش خیانەتکردنە لەو ئەمانەتەی پێیان سێپردراوە، بۆیە لەبەردەم دادگای باڵای فیدڕاڵیدا دەیاندەین بە دادگا، لەبەر شکاندنی سوێندەکانیان و لەبەر خراپ بەکارھێنانی دەسەڵاتیان".

ھەروەھا ئەو گروپە لە نوێنەرانی شارەکانی باشوور و ناوەڕاست،‍ بەرپرسیارێتی کەمتەرخەمیکردن لە ئەرکی چاودێری و یاساداڕشتن لەبەرامبەر ئەو پێشلکاریانەی کە دەسەڵاتدارانی ناشەرعی ھەرێم دەیکەن، ھەروەھا ڕێگرێ نەکردن لێیان و چاره‌سه‌رنه‌كردنی كێشه‌كه‌ لە ڕێگەی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه‌.

ئەو گروپە، بەیاننامەکەی سەرۆکایەتی پەرلەمان، بە چاوپۆشیکردن لە قاچاخچێتی سیستەماتیکی نەوت و موشتەقاتەکانی دەزانن، ئەمە سەرەڕای بوونی بڕیاری دادگای پاریس و دادگای فیدڕاڵی له‌باره‌یه‌وه‌.

پێیان وایە بەیاننامەکە ھیچ ئاماژەیەکی تێدا نییە بۆ کارە نایاساییەکانی حکومەتی ھەرێم لە دەستبەسەرداگرتنی سامانی گەل و ڕادەستنەکردنی بە خەزێنەی گشتی، بەڵکو ھەتا ڕادەستنەکردنی بە خەزێنەی ھەرێم، بەڵکو دانانی لە حسابی "کەسی" لە دەرەوەی عێراق.

ئەو ئەندام پەرلەمانانه‌ دەڵێن: حکومەتی عێراق، یاساکانی لە قازانجی ھەرێم پێشێلکردووە، ئەمە سەرەڕای ئەوەی حکومەتی ھەرێم پێشێلکاری دەکات و ئەو کارەساتەی ناوەتەوە، بەتایبەت لە تەوتین نەکردنی موچەی فەرمانبەرانی ھەرێم لە بانکە حکومییەکاندا، و مانەوەی لەژێر دەستی پارتی دیموکراتی كوردستان.

دوپاتیدەکەنەوە کە، پارتی لەبری ئەوەی بێت و لەڕێگەی وەڵامدانەوەی وەزارەتی دارایی عێراقەوە بە زمانی ژمارەکان، کێشەکە وەک کێشەیەکی ھونەری و ژمێریاری و یاسایی مامەڵەی لەگەڵدا بکات، ھاتووە خەریکی موھاتەراتی سیاسی و حزبییە بۆ شاردنەوەی دزییەکانیان و شکستیان لە چارەسەرکردنی موچەی فەرمانبەرانی ھەرێم.

پەرلەمانتارە ناڕازییەکان لە بەیاننامەکەی سەرۆکایەتی پەرلەمان، جەخت لە بڕیارەکانی وەزارەتی دارایی عێراق دەکەنەوە لە پاراستنی مافەکان و سامانی نیشتمانی و گەلی دانبەخۆداگرتووی ھەرێمی کوردستان، داواش لە حکومەتی ھەرێمی "ناشەرعی و ماوە بەسەرچوو دەکەن" -وەک خۆیان دەڵێن- کە کابینەی نوێ پێکبھێنرێت، چونکە وا ساڵێک بەسەر ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانی ھەڵبژاردن تێدەپەڕێت. هه‌روه‌ك داوای لێ دەکەن پابەندبێت بە دەستوور و یاسا فیدڕاڵییەکانەوە کە سامانی نیشتمانی ڕێکدەخات.

دوێنی چوارشەممە (4ی حوزەیرانی 2025) سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق، بەیاننامەیەکی دەرکرد و دژایەتی خۆی بۆ بڕیاری وەزارەتی دارایی عێراق، لەبارەی بڕینی موچەی موچەخۆرانی کوردستان دەربڕی.   

 

  • ئەلمۆنیتۆر: نێردەی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ سوریا لەگەڵ مەزلوم عەبدی و مەسرور بارزانی کۆ دەبێتەوە

  • زۆرترین کەس لە تاران و کرماشان بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل کوژراون

  • بەشی زۆری ڕێکخەرانی خۆپیشاندانەکەی سلێمانی دەستگیر کراون

  • چۆن دەزگای هەواڵگری مۆساد دزەی کردە ناو ئێران و سیستمە بەرگریییەکانی لەناو برد؟

  • ئێران وەڵامی ‌هێرشەکانی ئیسرائیلی دایەوە و سەدان موشەک و درۆنی ئاڕاستەکرد

  • واشنتۆن پۆست: ئەو موشەکانەی ئەمڕۆ هێرشەکەی پێ ئەنجامدرا چەند مانگێک لەمەوپێش ئاودیوی ئێران کراوە .

  • پانۆراماى پێشهاتە سەربازییەكانى نێوان ئێران و ئیسرائیل

  • هەپەگە لە ڕاگەیاندراوێکدا "تورکیا بەچەکی قورس و قەدەغەکراو و درۆن هێرش دەکاتە سەر گەریلا"

  • ئەندامێکی هاوپەیمانی ئەنبار " ڕۆژانە سەدان هەزار بەرمیل نەوت بە قاچاغ ئاودیوی تورکیا دەکرێت و داهاتەکەشی بنەماڵەیەک دەستی بەسەردا دەگرێت "

سەرەکی