2025-06-08
190 جار خوێنراوەتەوە
سوپای ئیسرائیل تەرمی محەمەد سینواری دۆزییەوە
ناوهندی ههواڵ
سوپای ئیسرائیل ئەمڕۆ یەکشەممە (8ی حوزەیرانی 2025) ڕایگەیاند: لە تونێلێکی ژێر نەخۆشخانەی ئەوروپیی لە باشووری غەززە، تەرمی "محەمەد سینوار"یان دۆزیەوەتەوە.
محەمەد یەکێک بوو لە سەرکردە دیارەکانی بزووتنەوەی حەماسی فهڵهستینی، و پاش کوژرانی "یەحیا سینوار"ی برای لە مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوودا بە دەست سوپای ئیسرائیل، ناوی زیاتر دهركهوت، وهك سهركردهیهكی باڵای كهتائیبی قهسام.
کوشتنی "محەمەد سینوار" تازەترین ئەڵقەی زنجیرەی ئەو کوشتن و تیرۆرکردنانەیە کە تووشی بزووتنەوەکە بووە بەدەستی سوپای ئیسرائیلی، لەدوای پەلامارەکەی حەماس بۆسهر ئهو وڵاته، لە 7ی ئۆکتۆبەری 2023 و دەستپێکردنی شەڕی نێوانیان، وسەرھەڵدانی کارەساتی مرۆیی بێوێنهی خەڵکی غەززە.
سوپای ئیسرائیل دوای پشکنینی تەرمەکەی ڕایگەیاند :کە ناوبرا و لە بۆردومانی چڕی سەر نەخۆشخانەکە لە خان یونس لە 13ی ئایاری ڕابردوودا کوژراوە، ئەمەش پاش تەنیا یەک ڕۆژ لە ئازادکردنی "عیدان ئەلیکساندەر" کە سەربازێکی ئیسرائیلی بەڕەگەز ئەمریکی بوو.
لە ھەمان ئەو ڕۆژەدا سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاندبوو کە "بۆردومانی چەکدارانی حەماسی کردووە لە "ناوەندی بەڕێوەبردن و سەرپەرشتیکردن" کە کەوتۆتە ژێر نەحۆشخانەکەوە.
بەڵام کارەکە چهندین ھەفتەی خایاند تا ئیسرائیل بتوانێت تهرمهكه بدۆزێتهوه و پشكنینی بۆ بكات و بە فەرمی كوژرانی ڕایبگەیەنێت.
ھەمان ئەو ڕۆژەی بۆردومانی نەخۆشخانەکە کرا، وەزارەتی تەندروستی فەڵەستینی ڕایگەیاندبوو کە زیاتر لە 28 فەڵەستینی کوژراون و 50ی دیکە برینداربوون.
ههمان كات، بنیامین نەتەنیاھۆ لە کنێستی ئیسرائیلی وتارێکی داو گوتی: ڕوخساری ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستمان گۆڕی، تیرۆریستەکانمان لە خاکەکەمان دەرکرد، بە ھەموو توانامانەوە چووینە نێو غەززەوە، ھەزاران تیرۆریستمان لەناوبرد، محەمەد زێف، ئیسماعیل ھەنییە، یەحیا سینوار و محەمەد سینوار".
له ههفتهی ڕابردووهوه، ئیسرائیل به هێزێكی زۆرهوه چۆته نێو خان یونسهوه، به پێی ڕاگهیهنراوهكهی سوپای ئیسرائیل، له ههمان ئهو تونێلهی تهرمی ئهو سهركردهیهیهی حهماسی تێدا دۆزراوهتهوه، تهرمی ده چهكداری تری بزوتنهوهكهی تێدابووه، ئهمه جگه له دهستبهسهرداگرتنی چهك، و چهندین بهڵگهنامهی دیكهی ههواڵگری بزوتنهوهكه.
-
هەپەگە لە ڕاگەیاندراوێکدا "تورکیا بەچەکی قورس و قەدەغەکراو و درۆن هێرش دەکاتە سەر گەریلا"
|
-
ئەندامێکی هاوپەیمانی ئەنبار " ڕۆژانە سەدان هەزار بەرمیل نەوت بە قاچاغ ئاودیوی تورکیا دەکرێت و داهاتەکەشی بنەماڵەیەک دەستی بەسەردا دەگرێت "
|
-
سەرەڕای نەبوونی متمانەی بانکی لە کۆتایی ئەم مانگەوە عێراق پاردەدانی کاش قەدەغە دەکات
|
-
دۆخی ئێستای عێراق لە ئارامی پێش گەردەلول دەچێت
|
-
ئیلۆن ماسک "ئێکس چات" وەک ڕکابەرێکی واتس ئەپ و تێلیگرام بڵاودهكاتهوه
|
-
سوپای ئیسرائیل تەرمی محەمەد سینواری دۆزییەوە
|
-
گەنجێکی عەرەب لە ڕووباری سیروانی دەربندیخان خنکا
|
-
بایکۆت نەخۆشخانە و بەشە فریاکەوتنەکانی هەولێر و سۆرانیشی گرتەوە
|
-
ھەراری: بە دڵنیاییەوە مرۆڤ وەک ئێستا نامێنێتەوە بەتەواوەتی دەگۆڕێت
|
|
|