2025-06-08 1453 جار خوێنراوەتەوە

ئیلۆن ماسک "ئێکس چات" وەک ڕکابەرێکی واتس ئەپ و تێلیگرام بڵاوده‌كاته‌وه‌

ناوه‌ندی هه‌واڵ

"ئیلۆن ماسک"ی ملیاردێری ئەمریکی و خاوەنی تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس (تویتەر-ی پێشوو) ڕایگەیاند: لەم ھەفتەیەدا، ئێکس چات بڵاودەکاتەوە کە بە تەواوەتی ئاسایشی پارێزراوە و تایبەتمەندی نوێ پێشکەشی بەکارھێنەرانی دەکات.

بە پێی ڕاگەیاندنەکان، ئێکس چات دەبێتە بەرنامەیەکی کراوە و تەواوەتی بۆ تەلەفوون کردن بە دەنگ و وێنە، به‌هه‌مان شێوه‌ی واتس ئەپ و تێلیگرام، بە بێ ئەوەی پێویست بە سیمکارت بکات.

بڕیارە ئێکس چات بەرنامەیەکی پارێزرا و خێرابێت، ھەروەک پشت بە سیستەمی کۆدکردنی وەک بیتکۆین دەبەستێت، ئەمەش واتە تایبەتمەندییە کەسییەکان تێیدا پارێزراون، ھەروەک سیستەمی بەرنامە گەورەکانی تر.

ھەروەھا لە ئێکس چاتدا، نامەکان خۆبەخۆ دەسڕێنەوە، جگە لە ئەنجامدانی پەیوەندی تەلەفوونی بە ‌دەنگ و وێنەوە، تایبەتمەندییەکی تری ئەوەیە کە ده‌توانرێت له‌ ڕێگه‌یه‌وه‌ ھەموو جۆرە فایلێک بەشێوەیەکی ئاسان بنێردرێت.

ئەم تایبەتمەندییانەی ئێکس چات، تەنیا ھەوڵێکی ئیلۆن ماسک نییە بۆ ڕکابەریکردنی بەرنامە بەناوبانگەکانی تر، بەڵکو دیمەنێکی تری ناوبراوە، لە چیرۆکی سەرکێشییە سەرنجڕاکێشەکانی ئەو ملیاردێرە ئەمریکییە لەبواری تەکنۆلۆجیادا.

سەرەتا: ئەزموونییە و بە پارەیە
ئێکس چات، ھێشتا دەرگاکانی خۆی بۆ ھەمووان نەخستۆتە سەرپشت، ئەو جارێ لە قۆناغی ئەزموونیدایە و تەنیا ژمارەیەکی کەمی بەکارھێنەران دەتوانن بەکاریبھێنن، واته‌ ئه‌وانه‌ی له‌ چوارچێوه‌ی (X Premium)ن.

بەڵام پەیامی ماسک ڕوونە، ئێکس تەنیا وەک تۆڕێکی کۆمەڵایەتی چەقبەستوو نامێنێتەوە، بەڵکو دەبێتە تۆڕێکی کۆمەڵایەتی بە ژێرخانێکی ژمێرەیی تەواوەوە، ھەروەھا (بەرنامەیەک بۆ ھەموو شتێک).

 پێشبینی دەکرێت لە ئایندەدا لەسەر ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆزیش، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوانتر، بتوانرێت دابگیرێت.
 

  • هەپەگە لە ڕاگەیاندراوێکدا "تورکیا بەچەکی قورس و قەدەغەکراو و درۆن هێرش دەکاتە سەر گەریلا"

  • ئەندامێکی هاوپەیمانی ئەنبار " ڕۆژانە سەدان هەزار بەرمیل نەوت بە قاچاغ ئاودیوی تورکیا دەکرێت و داهاتەکەشی بنەماڵەیەک دەستی بەسەردا دەگرێت "

  • سەرەڕای نەبوونی متمانەی بانکی لە کۆتایی ئەم مانگەوە عێراق پاردەدانی کاش قەدەغە دەکات

  • دۆخی ئێستای عێراق لە ئارامی پێش گەردەلول دەچێت

  • ئیلۆن ماسک "ئێکس چات" وەک ڕکابەرێکی واتس ئەپ و تێلیگرام بڵاوده‌كاته‌وه‌

  • سوپای ئیسرائیل تەرمی محەمەد سینواری دۆزییەوە

  • گەنجێکی عەرەب لە ڕووباری سیروانی دەربندیخان خنکا

  • بایکۆت نەخۆشخانە و بەشە فریاکەوتنەکانی هەولێر و سۆرانیشی گرتەوە

  • ھەراری: بە دڵنیاییەوە مرۆڤ وەک ئێستا نامێنێتەوە بەتەواوەتی دەگۆڕێت

سەرەکی