2025-08-04 296 جار خوێنراوەتەوە

پلەی زیاتر لە12 هەزار ئەفسەرو پێشمەرگە بەرزکرایەوە

ناوەندی هەواڵ

وەزارەتی پێشمەرگە،بە فەرمانێکی وەزاری، پلەی (12،010) پێشمەرگە و ئەفسەری سەر بە دیوانی وەزارەت و لیواکانی پیادەی بەرزکردەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی پێشمەرگە، بڕیارەکە پاڵپشتە بە ماددەی چواردە لە پەیڕەوی نیزامیی راژە و خانەنشینی پێشمەرگە ژمارە (6)ی ساڵی 2011، کە تایبەتە بە یاسای ژمارە (38)ی ساڵی 2007.

راگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم پلە بەرزکردنەوەیە گوزارشتە لە خشتەی پلە بەرزکردنەوەی نەورۆزی ساڵی 2025ی کارمەندان و بەپێی ڕێنماییەکانی فەرمانی وەزاریی بەڕێوەبەرایەتیی ئیدارەی گشتی ژمارە (6033)ی دەرچوو لە 4ی کانوونی یەکەمی 2011، ئەنجامدراوە.

ئەم هەنگاوە وەک بەشێک لە پڕۆسەی کارگێڕی و رێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە دێت و ساڵانە بەپێی خشتەی دیاریکراو بۆ ئەو ئەفسەر و پێشمەرگانە ئەنجام دەدرێت کە شایستەی پلە بەرزکردنەوەن.

پلەبەرزکردنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە لەکاتێکدایەلەگەڵ سەرهەڵدانی قەیرانی دارایی هەرێم لە كۆتایی ساڵی 2015دا و پاشەكەوت كردنی مووچە، لە سەرەتای ساڵی 2016ەوە بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی مەدەنی  ڕاگیرا و لەسەرەتای ئەمساڵێش بەبیانووی ڕێکەوتن لەگەڵ بەغدا پلەبەرزکردنەوەی سەربازی و تەواوی دەرماڵەکان لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە ڕاگیران و  لە ئێستا فەرمانبەران لەو مافە یاساییە بێبەش كراون

  • بزووتنەوەی گۆڕان نەخشەڕێگەی کارکردنی بۆ شەش مانگی داهاتوو ڕاگەیاند

  • سی پی جەی: ساڵی 2025 خوێناویترین ساڵ بووە بۆ رۆژنامەنووسان

  • توندوتیژی خێزانی لە عێراق بە ڕێژەی 150% زیادی کردووە

  • ناوی ئەندامانی نوێی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان

  • تەوقەکەی ماکرۆن لەگەڵ عەبدی: پەیامێکی دیپلۆماسی و هاوسەنگی نوێ لە چوارچێوەی گۆڕانکارییە سیاسییەکانی ناوچەکە دا

  • کۆبوونەوەی لوتکە بەڕێوەدەچێت

  • سوریا گروپی گەشتیاریی تێكەڵ و مۆسیقای لەناوچە گەشتیارییەكان قەدەغەكرد

  • حەبیب حەلاوی بۆ هاکان فیدان: هەڕەشەت لێقبوڵ ناکەین

  • حکومەتی هەرێم کۆدەبێتەوە، كۆبوونەوەکە لەسەر كێشەی پارەی كارەبا نابێت

سەرەکی