2025-08-05 970 جار خوێنراوەتەوە

مۆته‌كه‌ى نه‌وت.. هه‌ولێرو به‌غدا خه‌ڵكى كوردستان برسیى ده‌كه‌ن

ئیرادە میدیا

قسه‌یه‌كى باو هه‌یه‌ له‌ناو خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان ده‌ڵێت: نه‌وت‌و سامانى سروشتى له‌هه‌موو دونیادا، نیعمه‌ته‌، به‌ڵام له‌كوردستان نه‌گبه‌تیه‌كى گه‌وره‌ى به‌دواى خۆیدا هێناوه‌.

لە1ی حوزەیرانی 2009، مەسعود بارزانی سەرۆکی ئه‌وكاتى هەرێمی کوردستان‌و جەلال تاڵەبانی سەرۆک کۆماری عێراق لەمەراسیمێكدا، بۆرى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه‌و جه‌ختیانكرده‌وه‌، له‌سه‌ربه‌خۆیى ئابورى هه‌رێمى كوردستان.

له‌وكاته‌وه‌ تائێستا پێچه‌وانه‌ى چاوه‌ڕوانیه‌كانى فه‌رمانبه‌ران‌و موچه‌خۆرانى هه‌رێم، به‌رده‌وام له‌وپه‌ڕى نه‌هامه‌تیدا ژیان ده‌كه‌ن‌و موچه‌كانیان كه‌ سه‌رچاوه‌ى ژیانیانه‌ یان نه‌دراوه‌ یان به‌نیوه‌ دراوه‌ یان پاشه‌كه‌وتكراوه‌.

دواى پرۆسه‌ى ئابوریى سه‌ربه‌خۆو سزاى دادگاى پاریس‌و ڕاگرتنى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم، موچه‌خۆرانى هه‌رێم جارێكى دیكه‌ ڕوبه‌ڕوى نه‌هامه‌تى ژیان بونه‌وه‌و موچه‌كانیان له‌به‌ر ڕه‌حمه‌تى نه‌دان‌و فه‌وتاندایه‌.

له‌ئێستادا هەناردەکردنەوەی نەوتی هه‌رێم کێشەیەکی نوێی بۆ دروست بووە. بەشێک لەکۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان دەڵێن 16 دۆلار کەمە بۆ درهێنانی نەوتی هەرێم.

عومه‌ر كۆچه‌ر په‌رله‌مانتارى یه‌كگرتوى ئیسلامى له‌په‌رله‌مانى عێراق زانیارییه‌كى مه‌ترسیدار له‌باره‌ى موچه‌ى موچه‌خۆرانه‌وه‌ ئاشكراده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌رێم ڕێكه‌وتنێكى نهێنى له‌گه‌ڵ به‌غدا كردوه‌.

به‌وته‌ى ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌، ڕێكه‌وتنه‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كه‌ تاوه‌كو هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق كه‌ له‌مانگى 11ى ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ته‌نها یه‌ك موچه‌ ڕه‌وانه‌ى هه‌رێم بكرێت.

سه‌ربارى ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌ى كه‌ ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ باسیكرد، باس له‌كێشه‌یه‌كى دیكه‌ش ده‌كرێت كه‌ دروستبوە، ئه‌ویش پەیوەستە بەژمارەیەک لەو کۆمپانیا نێودەوڵەتییانەی کە لەکێڵگە نەوتییەکانی کوردستان کاردەکەن، کێشەکەش ئەوەیە ئەو کۆمپانیایانە دەڵێن 16 دۆلار بۆ تێچوی دەرهێنانی نەوت کەمەو بەوەندە ڕازی نابن‌و بۆیان دەرناهێنێت‌و داواى زیادكردنى ده‌كه‌ن.

  • جەنگی ئێران و زیانی بۆ ئابوری كەنداو؛ قەتەر و عێراق زۆرترین زیانیان پێگەیشتووە

  • ئیسپانیا: گەمارۆدانی گەروی هورمز لەلایەن ئەمریکاوە شتێکی بێ مانایە

  • ئاساییبوونەوەی بەرهەمهێنانی نەوت لە عێراق چەند دەخایەنێت؟

  • ئەمریكا هۆشداری دەداتە ئێران؛ چیتر تێپەڕین بە گەرووی هورمزدا بە خۆڕایی نییە

  • بۆچی دوێنێ مووچە بۆ هەرێم نەنێردرا؟

  • جەنگ نرخی زێڕی بەرزكردەوە و نەوتی دابەزاند

  • چارەنووسی مووچەی هەرێم لەنێو ناڕوونی مووچەی بەغداد دا؟

  • هەڕەشەی ترەمپ لە دوورگەی خارگ؛ نرخی نەوت دەگەیەنێتە 200 دۆلار؟

  • لیستی مووچەی مانگی سێ تا سێشەممە دەنێردرێت بۆ بەغداد

سەرەکی