2025-08-06 221 جار خوێنراوەتەوە

له‌پارێزگایه‌كى عێراق كاره‌سات ڕویدا.. ده‌یان زیندانى سوتێنران

ناوەندی هەواڵ

دواى بێده‌نگبونى حكومه‌تى عێراق له‌تاوانێكى مرۆیى گه‌وره‌ له‌یه‌كێك له‌گرتوخانه‌كانیدا، ده‌سته‌ى زانایانى موسڵمانى عێراق، په‌رده‌ى له‌سه‌ر تاوانه‌كه‌ هه‌ڵدایه‌وه‌، ده‌ڵێت:"له‌ڕوداوێكى نادیارو ته‌مومژاویدا، ده‌یان زیندانى له‌گرتوخانه‌یه‌كدا سوتێندراون".

به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌نراوێكى ده‌سته‌ى زانایانى موسڵمان له‌عێراق، لەگرتوخانەی ناسریه‌ کۆمەڵکوژییەک کراوە كه‌ تائێستا له‌عێراقدا شتى وا ڕوینه‌داوه‌.

ئه‌وه‌ش هاتوه‌، له‌و كۆمه‌ڵكوژیه‌دا كه‌ لەگرتوخانەی ناسریه‌ ئه‌نجامدراوه‌، 27 کەس لەزیندانییەکانی لەبارودۆخێکی نادیاردا سوتێنراون‌و تائێستاش تەرمەکانیان له‌پزیشكى دادەو حكومه‌تیش بێده‌نگەو هیچ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى نه‌كردوه‌.

ده‌سته‌كه‌ جه‌ختیكردوه‌ته‌وه‌، له‌گرتوخانەکە بەئاشكراو نهێنیی، پێشێلكاریى مافى مرۆڤ ده‌كرێت، ده‌بێت لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ربكرێت‌و زۆرێكیش لەزیندانییەکان له‌ژێر دەسەڵاتی میلیشیاكانن.

له‌كۆتاییشدا ڕایگه‌یاندوه‌، ئەوەی لەگرتوخانەکانی عێراق بەئاشکراو نهێنی دەکرێت، لەهیچ شوێنکی دونیادا نییە.

له‌و ڕوه‌شه‌وه‌ داواكراوه‌، "داوا له‌هه‌موو ئه‌وكه‌سانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ پشتیوانیی لەدەسەڵاتی سیاسیی عێراق دەکەن‌و دەرفەت بۆ حکومەتە یەک لەدوای یەکەکانی دەڕەخسێنن بۆ چەسپاندنی هەژمونی خۆیان بەسەر عێراقدا، بەهەڵوێستەکانیاندا بچنەوەو له‌ئاست ئه‌م تاوانانه‌ بێده‌نگ نه‌بن".

  • دەبێت لێپرسینەوە لە تاوانەکانی حەلەب بکرێت و مافی هاوڵاتییان بپارێزرێت

  • رێكخراوی هەرانا: تائێستا لە خۆپیشاندانەكانی ئێران دوو هەزار و 571 كەس كوژراون

  • لەبارەی ڕاگرتنی گەشتەکانی سلێمانی-ئێران ڕوونکردنەوە دەدرێت

  • هەسەدە: دیمەشق دەیەوێت بە بیانووی ناڕاست ناوچەكە بەرەو ئاڵۆزی بەرێت

  • دەستەی مافی مرۆڤ: سکاڵا لەسەر مەلا مەزرهەر تۆماردەکات

  • بەڕێوەبەری خۆسەر: دڵنیابن ئە تاوانانەی دژ بە کوردانی حەلەب کرا ئاسان تێناپەڕن

  • ئێران: ئەمەریکا هێرش بکات هێرش دەکەین

  • ئاسایشى شێخ مه‌قسود: ڕاسته‌ قوربانیمان زۆربوو بەڵام كۆڵناده‌ین‌ و تەسلیم بونیش قبوڵنەکرا

  • ئاسایشی حەلەب: شەڕی کۆڵان بە کۆڵان لە شێخ مەقسود بەردەوامە

سەرەکی