2025-08-06 202 جار خوێنراوەتەوە

ئاژانسی رویتەرز لەزاری سەرچاوەیەکەوە هەناردەی نەوتی کوردستان بەم زوانە دەست پێناکاتەوە

ئاژانسی رویتەرز لەزاری سەرچاوەیەکەوە هەناردەی نەوتی کوردستان بەم زوانە دەست پێناکاتەوە

 

 

ئاژانسی ڕویتەرز لەزاری چەند سەرچاوەیەکی عێراقەوە  بڵاویکردۆتەوە  کە هەناردەی نەوتی هەرێم لەڕێگەی بۆری نەوتی جیهانەوە  گرەنتی نیە و هەرچەندە وەزیری نەوتی عێراق دەڵێت لە ڕۆژانی ٤ شەممە و ٥ شەممە دەست پێدەکاتەوە.

هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بۆری جەیهانەوە لە سالی ٢٠٢٣ وەستاوە دوای ئەوەی دادگای نێوبژیوانی پاریس بڕیاری بە نایاسای فرۆشتنی نەوتی هەرێم لەڕێگەی ئەو بۆرییەوە دا و هەروەها دەبێت تورکیا بڕیی یەک ملیار و نیو دۆلار بداتە عێراق وەک قەرەبوو لە پای فڕۆشتنی نەوت لە ساڵی ٢٠١٤ بۆ ٢٠١٨.

بەپێی هەواڵێکی ئاژنسی هەواڵی وەکالەی ئەنبای عێراقی  بڕیارە وەزارەتی نەوتی عێراق لە ئێستادا بڕی ٨٠ هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە لە هەرێم وەرگرێت لە رێگەی سۆمۆوە بفڕۆشرێت.

پێشتر بۆری جەیهان ٤٥٠ هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانەی دەگوازتەوە  و لە بڕەش ٣٧٠ هەزار بەرمیلی نەوتی کوردستان بووە.

بە پێیی وتەی چوار کۆمپانیای نەوتی کە قسەیان بۆ ڕویتەرز کردووە  تا ئێستا هیج ڕێکەوتنێک لە نێوان کۆمپانیا نەوتیەکانی هەرێم و بەغداد نیە و پێناچێت وا زوو هەناردەی نەوتی هەرێم دەست پێبکاتەوە.

سەرەرای ئەو ڕێکەوتنانەی کە هەرێم و بەغداد لە مانگی ڕابردوودا ئەنجامیان دابوو بەڵام کۆمپانیا نەوتییەکان داوای قەرەبووی ئەو زەرەرە ماددییانە  دەکەن کە بەهۆی وەستانی بەرهەمهێنانی نەوتەوە لە کۆمپانیاکان کەوتووە، هەرچەندە گفتوگۆ لەنێوان کۆمپانیا و حکومەتی ناوەندی هەیە بەڵام ڕیکەوتنی کۆنکرێتی نیە.

بۆری نەوتی جیهان لە شاری کەرکوکەوە بەستراوەتەوە بە تورکیاوە.

  • نەوتی هەرێم لە ٢٠٢٣ ڕاگیراوە
  • تا ئێستا هیچ ڕێکەوتنێکی نێوان کۆمپانیا نەوتییەکانی هەرێم و بەغداد لە ئاردا نیە
  • هەرچەندە وەزیری نەوتی عێراق هەناردەی نەوتی هەرێم دەڵێت ڕۆژی چوارشەممە یان پێنج شەممە دەست پێدەکاتەوە

  • ناوەڕۆکی وتەکانی سودانی لە وتاری ماڵئاوایی

  • وەزیری ڕاگەیاندنی پاکستان: ئێران نەرمی نواندووە و ئێستا "تۆپەکە لە یاریگای ئەمریکادایە"

  • تەندروستی ڕاپەڕین؛ 35 هاوڵاتی بەهۆی تەرزەو زریانەکەی ئەمڕۆوە بریندار بوون

  • گەشتەكان دەستیان پێكردەوە، فرۆكەی ئێرانی لەئاسمانی وڵاتەكە بینرا

  • هێزەكانی ئەمریكا دواین و گەورەترین بنكەی سەربازییان لە رۆژئاوای كوردستان و سوریا چۆڵكرد

  • گۆڕانكارییەكی هەستیار؛ نەتەنیاهۆ جەنگاوەرە بە ڕەچەڵەك سۆڤێتیەكە بۆ سەرۆكی مۆساد كاندید دەكات

  • لەدایکبووانی2008 بۆ 2010 دەخرێنە ناو تۆماری بایۆمەتریی هەڵبژاردنەکان

  • نزار ئامێدی بە سەرۆککۆماری عێراق هەڵبژێردرا

  • سوپای ئیسرائیل: بە 50 فڕۆکەی جەنگی هێرشمانکردە سەر ئێران

سەرەکی