2025-08-10 9490 جار خوێنراوەتەوە

ئەنجومەنى وەزیران بۆ موچە و نەوتى هەرێم كۆدەبێتەوە

 

بڕیاروایە ئەمرۆِ یەكشەممە، پێش ئەوەى هەفتەیەك بكرێت بە پشو بەهۆى چلەی ئیمام حوسێن و مەراسیمى تایبەتى شیعەكان، لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران پرسى داهاتى ناوخۆى هەرێم و موچەو دەستپێكردنەوەى هەناردەكردنى نەوت لە رێى سۆمۆوە تاوتوێ بكرێت.

ئیرادە زانیویەتى لە كۆبونەوەكەى ئەمڕۆدا وەزیرە كوردەكان هەوڵدەدەن فشار لە محەممەد شەییاع سودانى سەرۆكوەزیرانى عێراق و تەیف سامى وەزیری دارایى بكەن، تا موچەى مانگى حوزەیرانى ئەمساڵ بۆ فەرمانبەرانى هەرێم رەوانە بكەن و نەكەونە ناو ئەو پشوەى بۆ هەفتەیەك راگەیاندراوە.

ئیرادە ئەوەشى زانیوە كە هەریەك لە پرسەكانى هەناردەى نەوت و موچەو داهاتى ناوخۆ، تەنها وەك پاشكۆیەك بۆ كارنامەى كۆبونەوەكەى ئەنجومەنى وەزیران بە سەرۆكایەتى سودانى زیادكراوەو كە بڕیارە لە كاتژمێر 1ى پاشنیوەڕۆ بەڕێوەبچێت.

هەربەگوێرەى ئەو زانیارییانەى بەدەست ئیرادە گەیشتوە، لەلایەن وەزارەتى دارایى و دیوانى چاودێرى داراییەوە پوختەى دو كۆنوس سەبارەت بە شایستە داراییەكانى هەرێم ئامادەكراون و بڕیارە لە كۆبونەوەكەدا قسەو باسى لێوەبكرێت، هاوكات ئەگەرچى چاودێرانیش پێیانوایە كە ئەمڕۆ بڕیار لەناردنى موچەى مانگى حوزەیران بدرێت، بەڵام ئەوە ئەگەرێكى قورسە، چونكە كۆبونەوەكە لەگەڵ كۆتایى دەوامى فەرمیى دا كۆتایى پێدێت و بەهۆى رۆتیناتى نوسراو و گواستنەوەى پارە لە رێى بانكەكانەوە، دەبوایە پێشتر ئامادەسازیى بۆ بكرایە.

 لەلایەكى ترەوە، حكومەتى هەرێمى كوردستان لە ئێستادا چاوەڕێى ئەنجامى گفتوگۆكانى ناو ئەو كۆبونەوەیە دەكات و لە ئەگەرى ئەنجامێكى ئەرێنى دا ئینجا بڕى 120 ملیار دینارەكەى داهاتى ناوخۆ رادەست دەكات، واتا تا ئێستا هیچ یەكێك لەو دو حكومەتە متمانە بەیەكدى ناكەن، ئەمەش ئەو مۆدێلى حوكمڕانییەیە لە عێراق و هەرێم كە لە هیچ وڵاتێكى دونیادا نمونەى نییە، تەنانەت لە وڵاتە دواكەوتوەكانى خوار جیهانى سێ-ش كە هێشتا مرۆڤایەتى شارستانێتى تێدا نەدۆزیوەتەوە.

 

  • جەنگی ئێران و زیانی بۆ ئابوری كەنداو؛ قەتەر و عێراق زۆرترین زیانیان پێگەیشتووە

  • ئیسپانیا: گەمارۆدانی گەروی هورمز لەلایەن ئەمریکاوە شتێکی بێ مانایە

  • ئاساییبوونەوەی بەرهەمهێنانی نەوت لە عێراق چەند دەخایەنێت؟

  • ئەمریكا هۆشداری دەداتە ئێران؛ چیتر تێپەڕین بە گەرووی هورمزدا بە خۆڕایی نییە

  • بۆچی دوێنێ مووچە بۆ هەرێم نەنێردرا؟

  • جەنگ نرخی زێڕی بەرزكردەوە و نەوتی دابەزاند

  • چارەنووسی مووچەی هەرێم لەنێو ناڕوونی مووچەی بەغداد دا؟

  • هەڕەشەی ترەمپ لە دوورگەی خارگ؛ نرخی نەوت دەگەیەنێتە 200 دۆلار؟

  • لیستی مووچەی مانگی سێ تا سێشەممە دەنێردرێت بۆ بەغداد

سەرەکی