2025-08-10 645 جار خوێنراوەتەوە

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری لەبارەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم نەدا

ناوەندی هەواڵ

ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆبووەوە، بەڵام هیچ بڕیارێکى لە بارەى خەرجکردنى موچەى موچەخۆرانى هەرێمى کوردستانەوە نەدا، ئەوەش بەهۆى ئەوەى ناکۆکییەکانى هەردوولا لەسەر داهاتى ناوخۆ و نەوت بەردەوامە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 10ی ئابی 2025  ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتی محەمەد شیاع سودانی کۆبوونەوەی ئاسایی هەفتانەی خۆی ئەنجامدا.

لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا رۆژی پێنجشەممە بکرێتە پشووی رەسمی، هەروەها بڕیار لەبارەی مامەڵەکردن بە خانووە زیادەڕەوەکان درا.

هەرچەندە چاوەڕواندەکرا لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا بڕیار لەبارەی ناردنی موچەی مانگی شەشی هەرێم بدرێت، بەڵام کۆبوونەوەکە بێ باسکردنی ئەو بڕگەیە کۆتاییهات.

لێکتێگەیشتنى نێوان حکومەتى هەرێمى کوردستان و حکومەتى فیدراڵ رۆژی 16ی تەمموز لەلایەن هەردوولاوە پەسەندکرا، بڕیاربوو رۆژانە حکومەتى هەرێمى کوردستان 230 هەزار بەرمیل نەوت و نیوەى داهاتى ناوخۆ رادەستى حکومەتى فیدراڵ بکات، لەبەرامبەریشدا حکومەتى فیدراڵ مووچەى هەرێمى کوردستان خەرجبکات.

لەبەرامبەر خەرجکردنى مووچەى مانگى پێنج، هەرێم بڕى 120 ملیار دینار لە داهاتى ناوخۆ نارد، بەڵام نەوت رادەستنەکرا، هۆکارەکەشى بۆ هێرشە درۆنییەکان گەڕێندرایەوە و بەرپرسانى حکومەت باسیان لەوەکرد، بەرهەمهێنانى نەوت کەمبووەتەوە.

  • دەبێت لێپرسینەوە لە تاوانەکانی حەلەب بکرێت و مافی هاوڵاتییان بپارێزرێت

  • رێكخراوی هەرانا: تائێستا لە خۆپیشاندانەكانی ئێران دوو هەزار و 571 كەس كوژراون

  • لەبارەی ڕاگرتنی گەشتەکانی سلێمانی-ئێران ڕوونکردنەوە دەدرێت

  • هەسەدە: دیمەشق دەیەوێت بە بیانووی ناڕاست ناوچەكە بەرەو ئاڵۆزی بەرێت

  • دەستەی مافی مرۆڤ: سکاڵا لەسەر مەلا مەزرهەر تۆماردەکات

  • بەڕێوەبەری خۆسەر: دڵنیابن ئە تاوانانەی دژ بە کوردانی حەلەب کرا ئاسان تێناپەڕن

  • ئێران: ئەمەریکا هێرش بکات هێرش دەکەین

  • ئاسایشى شێخ مه‌قسود: ڕاسته‌ قوربانیمان زۆربوو بەڵام كۆڵناده‌ین‌ و تەسلیم بونیش قبوڵنەکرا

  • ئاسایشی حەلەب: شەڕی کۆڵان بە کۆڵان لە شێخ مەقسود بەردەوامە

سەرەکی