2025-08-11 230 جار خوێنراوەتەوە

ڕوسیا هێزى زیاتر دەباتە ڕۆژئاواى کوردستان

ناوەندی هەواڵ

تەلەفزیۆنی سوریا لەزارى سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە ئاشکرایکردوە، هێزەکانی ڕوسیا بەچەند قۆناغێک بنکەکانى خۆیان لەفڕۆکەخانەی قامیشلۆى ڕۆژئاواى کوردستان بەهێزترکردوە، لەوانە نۆژەنکردنەوەی ئەو شوێنەی کە فڕۆکە ڕوسیەکانی تێدا جێگیربوەو فراوانکردنی شوێنی نیشتەجێبونی سەربازو ئەفسەرەکانیان لەناوەندەکانی بەردەم بینای سەرەکی فڕۆکەخانەکە.

ڕۆژى دوشەممە تەلەفزیۆنی سوریا گرتە ڤیدیۆییەکى تایبەتی هێزەکانی ڕوسیای دەستکەوتوە کە دەوری فڕۆکەکانیان بەهێزى زیاتر توندوتۆڵ دەکەن لەنزیک جێگیرکردنی ڕادارەکان لەناو فڕۆکەخانەکەدا، بەربەستیان داناوەو دەروازەی چونە ژورەوەیان فراوانترکردوەو ئاڵای ڕوسیایان بەسەر بینای فڕۆکەخانەکەدا هەڵکردوە.

بەگوێرەی ئەو سەرچاوەیە، دوو فڕۆکەی بارهەڵگری ڕوسی بەبەردەوامی لەنێوان فڕۆکەخانەی قامیشلۆو بنکەی ئاسمانی حمەیمیمدا دەسوڕێنەوەو سەربازو کەرەستەی لۆجستی‌و کەرەستەی سەربازیی دەگوازنەوە بۆ فڕۆکەخانەی قامیشلۆ.

دەشڵێت، "ئەم ئۆپەراسیۆنانە بەشێوەیەکی گشتیی یان لەبەیانیان یان لەشەودا ئەنجامدەدرێن بۆ ئەوەی سەرنج‌و چاوی میدیاکان لەسەر جوڵەکانیان نەبێت".

سەرچاوەکە باسی لەوەشکردوە، ژمارەی سەربازانی ڕوسیا لەفڕۆکەخانەکە بەراورد بەپێش ڕوخانی ئەسەد، کەمیکردوە، بەڵام ڕوسیا لەمانگی ڕابردوەوە دەستی بەو جوڵانە کردوە.

سەرچاوەکە پێشبینیکردوە، لەئێستادا نزیکەی 200 سەربازی ڕوسی لەفڕۆکەخانەی قامیشلۆ جێگیرکرابن.

  • له‌باره‌ى كه‌شوهه‌واوه‌ هۆشداریده‌درێت.. سبه‌ینێ ئه‌م ناوچانه‌ له‌مه‌ترسیدان

  • میدیاى ئه‌مریكى زانیارییه‌كى گرنگ له‌باره‌ى حه‌ماس‌و چه‌كداره‌كانیه‌وه‌ ئاشكراده‌كات

  • سبەینێ لەئیدارەی گەرمیان ده‌وام ڕاده‌گیرێت

  • مالكی: لەگەڵ قوباد تاڵەبانی بەوردی باسمان لە پۆستی سەرۆك كۆمار كرد

  • دەیان هەزار سەربازی ئیسرائیلی بەهۆی كێشەی دەروونییەوە چارەسەر وەردەگرن

  • ئاڵۆزیى ڕویدا.. ڕێگریى له‌كوردان ده‌كرێت زه‌ویه‌كانیان بكێڵن

  • وێنه‌گرتن‌و تۆماركردنى ڤیدیۆ له‌مه‌ككه‌و مه‌دینه‌ قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت

  • بڕیارێكى به‌په‌له‌ له‌ڕۆژئاواى كوردستانه‌وه‌

  • چاندار گومانى هه‌یه‌

سەرەکی