2025-08-11 232 جار خوێنراوەتەوە

دارا سێكانیانى: ئەوەی ڕودەدات بەهۆی پابەندنەبونی هەرێمەوەیە

ناوەندی هەواڵ

پەرلەمانتارێكی یەكگرتوى ئیسلامى لەپەرلەمانی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "بەهۆی پابەندنەبونی حكومەتی هەرێم ڕێكەوتنەكان شكستیانهێناوەو خەرجكردنی موچەی هەرێم دواكەوتوە".

دارا سێكانیانی پەرلەمانتاری یەكگرتوو ده‌ڵێت:"بەدرێژایی 10 ساڵی ڕابردوو كۆبونەوەی زۆر لەنێوان هەرێم‌و بەغدا ئەنجامدراوە، بەڵام بەپلەی یەكەم بەهۆی پابەندنەبونی حكومەتی هه‌رێم، ڕێككەوتنەكان شكستیانهێناوەو دۆخەكەی بەئێستا گەیاندوە".

ده‌شڵێت:"حكومەتی هەرێم وەك پێویست مامەڵەی لەگەڵ یاسا بەركارەكان نەكرد، بەغدا سێ مەرجی ئاسانی بۆ هەرێم دانابوو و یەكێكیان بریتیبوو لەتەوتین‌و پاككردنەوەی لیستی فەرمانبەران، پێویستبوو حكومەتی هەرێم بەبێئەوەی بەغدا داوای لێبكات، خۆی بەوكارە هەستایە، بۆیە بەغدا بەرامبەر بەوە سیاسەتی برسیكردن بەرامبەر هەرێم بەكاردەهێنێت".

ئەو پەرلەمانتارەی یەكگرتوو لەپەرلەمانی عێراق ئەوەشی وتوە، "پرسی موچەو دابینكردنی موچە بۆ هەرێم بەپلەی یەكەم لەئەستۆی حكومەتی هەرێمە".

  • ناوەڕۆکی وتەکانی سودانی لە وتاری ماڵئاوایی

  • وەزیری ڕاگەیاندنی پاکستان: ئێران نەرمی نواندووە و ئێستا "تۆپەکە لە یاریگای ئەمریکادایە"

  • تەندروستی ڕاپەڕین؛ 35 هاوڵاتی بەهۆی تەرزەو زریانەکەی ئەمڕۆوە بریندار بوون

  • گەشتەكان دەستیان پێكردەوە، فرۆكەی ئێرانی لەئاسمانی وڵاتەكە بینرا

  • هێزەكانی ئەمریكا دواین و گەورەترین بنكەی سەربازییان لە رۆژئاوای كوردستان و سوریا چۆڵكرد

  • گۆڕانكارییەكی هەستیار؛ نەتەنیاهۆ جەنگاوەرە بە ڕەچەڵەك سۆڤێتیەكە بۆ سەرۆكی مۆساد كاندید دەكات

  • لەدایکبووانی2008 بۆ 2010 دەخرێنە ناو تۆماری بایۆمەتریی هەڵبژاردنەکان

  • نزار ئامێدی بە سەرۆککۆماری عێراق هەڵبژێردرا

  • سوپای ئیسرائیل: بە 50 فڕۆکەی جەنگی هێرشمانکردە سەر ئێران

سەرەکی