2025-08-12 273 جار خوێنراوەتەوە

هۆشدارییەک لەهەسەدەوە بۆ گروپەکانی سەر بە شەرع: وەڵامێکی توندتان دەدەینەوە

ناوەندی هەواڵ

هەسەدە دەربارەی جموجووڵی هێزەکانی ئەحمەد شەرع، لە دەوروبەری شارۆچکەی دێر حافر و گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە، هۆشداری دەدات و دەڵێت"ئەگەر جموجووڵی هێزەکان بەردەوام بێت، ئەوا وەڵامیان دەبێت".

ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە"قەسەدە"، لە ڕاگەیەندراویکدا ڕایگەیاندووە، چەند ڕۆژێکە گرووپ و هێزەکانی سەر بە حکومەتی کاتی سوریا لە دەوروبەری شارۆچکەی دێر حافر هەوڵی شکاندنی ئاگربەست دەدەن، هەروەها لە دەوروبەری گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیەی حەلەب، ئەم هێزانە لە جموجووڵدان و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بەسەر ئاسمانی دوو گەڕەکەکەدا دەسووڕێنەوە.

هەیەدە لەڕاگەیەنراوەکەیدا دەڵێت، ئەو ڕەفتارانە ڕێککەوتنی نێوان ئەنجومەنی گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە لەگەڵ حکومەتی کاتی سوریا لە 1ی نیسان تێکدەدەن و بەلای دانیشتووانی هەردوو گەڕەکەکەوە جێگەی شەرمەزارکردنە.

هەسەدە لەڕێگەی ڕاگەیەندراوەکەیەوە  وەک بانگەوازێک  داوا لەحکومەتی کاتی سوریا دەکات "ئەو گروپانە کۆنتڕۆڵ بکات و ڕێگری بکات لە هەوڵەکانی تێکدانی ڕێککەوتنەکان.

دەشڵێت، ئەگەر ئەو جموجووڵانە بەردەوام بن، هێزەکانی هەسەدە لە چوارچێوەی پاراستنی ڕەوادا وەڵام دەدەنەوە.

  • بزووتنەوەی گۆڕان نەخشەڕێگەی کارکردنی بۆ شەش مانگی داهاتوو ڕاگەیاند

  • سی پی جەی: ساڵی 2025 خوێناویترین ساڵ بووە بۆ رۆژنامەنووسان

  • توندوتیژی خێزانی لە عێراق بە ڕێژەی 150% زیادی کردووە

  • ناوی ئەندامانی نوێی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان

  • تەوقەکەی ماکرۆن لەگەڵ عەبدی: پەیامێکی دیپلۆماسی و هاوسەنگی نوێ لە چوارچێوەی گۆڕانکارییە سیاسییەکانی ناوچەکە دا

  • کۆبوونەوەی لوتکە بەڕێوەدەچێت

  • سوریا گروپی گەشتیاریی تێكەڵ و مۆسیقای لەناوچە گەشتیارییەكان قەدەغەكرد

  • حەبیب حەلاوی بۆ هاکان فیدان: هەڕەشەت لێقبوڵ ناکەین

  • حکومەتی هەرێم کۆدەبێتەوە، كۆبوونەوەکە لەسەر كێشەی پارەی كارەبا نابێت

سەرەکی