2025-08-12 395 جار خوێنراوەتەوە

ئیلهام ئەحمەد وەک نوێنەرایەتی هەسەدە داوایەکی حکومەتەکەی ئەحمەد شەرع رەتدەکاتەوە

ناوەندی هەواڵ

درەنگانێکی شەوی رابردو، لەسەر داوای حکومەتی سوریا، ئیلهام ئەحمەد بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا لەگەڵ ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سوریا کۆبوەوە.
 
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە کۆبونەوەکە، دیمەشق داوای کردوە کۆبونەوەکەی پاریس کە بڕیار بو (14) ئەم مانگە لە نێوان هەسەدە و دیمەشق بەڕێوەبچێت، بگوازرێتەوە بۆ دیمەشق، بەڵام ئەم داوایە لەلایەن ئیلهام ئەحمەدەوە رەتکراوەتەوە.

رەتکردنەوەی داواکەی ئەسعەد شەیبانی لەکاتێکدایە، لە چەند رۆژی رابردودا حکومەتی سوریا رەتی کردبوەوە کە کۆبونەوە لەگەڵ هەسەدە بکات بەتایبەت دوای کۆنفرانسەکەی حەسەکە دەسەڵاتدارانی سوریا ئەنجامدانی کۆنفرانسەکەیان بە لەباربردنی دانسوتانەکان ناوبردو دوێنیش هیزی زۆری سوری رەوانەی ناوچەکانی نزیک لە ژێر کۆنترۆڵی هەسەدە کردبو.

  • ناوەڕۆکی وتەکانی سودانی لە وتاری ماڵئاوایی

  • وەزیری ڕاگەیاندنی پاکستان: ئێران نەرمی نواندووە و ئێستا "تۆپەکە لە یاریگای ئەمریکادایە"

  • تەندروستی ڕاپەڕین؛ 35 هاوڵاتی بەهۆی تەرزەو زریانەکەی ئەمڕۆوە بریندار بوون

  • گەشتەكان دەستیان پێكردەوە، فرۆكەی ئێرانی لەئاسمانی وڵاتەكە بینرا

  • هێزەكانی ئەمریكا دواین و گەورەترین بنكەی سەربازییان لە رۆژئاوای كوردستان و سوریا چۆڵكرد

  • گۆڕانكارییەكی هەستیار؛ نەتەنیاهۆ جەنگاوەرە بە ڕەچەڵەك سۆڤێتیەكە بۆ سەرۆكی مۆساد كاندید دەكات

  • لەدایکبووانی2008 بۆ 2010 دەخرێنە ناو تۆماری بایۆمەتریی هەڵبژاردنەکان

  • نزار ئامێدی بە سەرۆککۆماری عێراق هەڵبژێردرا

  • سوپای ئیسرائیل: بە 50 فڕۆکەی جەنگی هێرشمانکردە سەر ئێران

سەرەکی