2025-08-12 5001 جار خوێنراوەتەوە

10 بانكى عێراق قەرزى خەڵكیان بۆ نادرێتەوەو مایەپوچ بون

 

رۆژنامەى "سەباح"ى عێراقى كە رۆژنامەى فەرمى دەوڵەتە، لە هەواڵێكى دا ئەوەى ئاشكراكردوە كە بانكى ناوه‌ندى به‌گوێره‌ى پێوه‌ره‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان چاكسازيى له‌ بانكه‌كان ده‌كات و نزیكەى 10%ى بانكەكانيش لە پلانى چاكسازیى دەترسن.

رۆژنامەكە لێدوانێكى عەلى عەلاق پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى عێراقى بڵاوكردۆتەوەو ناوبراویش ئاماژەى بەوەداوە كە هاوڵاتییانى عێراق بە هیچ جۆرێك متمانەیان بە سیستمى بانكیى نییە، بۆیە لە ئێستادا 10 بانكى عێراقی قەرزى خەڵكیان بۆ نادرێتەوەو مایەپوچ بون.

عەلاق، لە لێدوانەكەى دا ئەوەشى خستۆتەڕو كە  ئەو دە بانكە بەهۆى ئەوەى نەیانتوانیوە قەرزى خەڵك بدەنەوە لەژێر پاكتاوكردندان.

هاوكات پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى عێراقى وتوشیەتى: به‌ڵگه‌نامه‌ى چاكسازیى بانكیى بۆ ساڵى 2025  هه‌نگاوێكى ستراتیژییه‌ بۆ به‌هێزكردنى متمانه‌ به‌ سیستمى بانكى عێراق و چاره‌سه‌ركردنى كه‌موكوڕییه‌كان، چونكه‌ 80% ى دراوى عێراق له‌ ده‌ره‌وه‌ى بانكه‌كانه‌، ئەمەش ئەو راستییە دەسەلمێنێت كە خەڵك متمانەى بە بانكة عێراقییەكان نەماوە.     


  • دادگای فیدراڵی سکاڵایەکی لەبارەی پێناسی گومرگییەوە رەتکردەوە

  • تەیف سامی: داوای ناردنی لیستی مووچەی هەرێم دەکات

  • وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی مووچەی مانگی یەک ڕەوانەی بەغدا دەکات

  • ترامپ گومرگی 25%ی بەسەر وڵاتانی بازرگانیکەر لەگەڵ ئێراندا سەپاند

  • سۆمۆ: لە مانگی ڕابردوودا هەناردەی نەوتی هەرێم رۆژانە 193.5 هەزار بەرمیل بووە

  • راوێژکاری دارایی سودانی: گرژییەکانی ڤەنزوێلا نرخی نەوت بەرز دەکاتەوە

  • نرخی زێڕ دابەزینی تۆمارکرد

  • ڕاوێژکارێکی سودانی: عێراق لە داهاتدا گرفی نییە و بەشی دابەشکردنی موچە و پرۆژەکانی دەوڵەت دەکات

  • سودانی وەزیری دارایی راسپارد بۆ خەرجکردنی مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەرانی هەرێم

سەرەکی