2025-08-14 7668 جار خوێنراوەتەوە

هەرێم 120 ملیارەكە رەوانە دەكات و بەغداش موچە دەنێرێت

 

بەپێى زانیارییەكانى ئیرادە كە لەسەرچاوەیەكى نێو وەزارەتى دارایى هەرێمەوە بە دەستى گەیشتوە، حكومەتى هەرێم بەمزوانە بڕى 120 ملیار دینار لە داهاتى ناوخۆ دەنێرێت بۆ بەغدا و لە بەرانبەریشدا وەزارەتى دارایى حكومەتى فیدراڵ موچەى مانگى حوزەیرانى فەرمانبەرانى هەرێم رەوانە دەكات و راستەوخۆ رۆژێك دواى ناردنى پارەكە لیستى موچە بڵاودەكرێتەوە.

هاوكات ئیرادە زانیویەتى نزیكەى 15 رۆژە ئەو بڕەپارەیەى لە داهاتى ناوخۆى هەرێم كۆكراوەتەوە ئامادەبوە بنێردرێت بۆ بەغدا، بەڵام هەرودلا لەرێى لیژنە تایبەتەكانى نێوانیان سەبارەت بە پرسى كێڵگە نەوتییەكان لە چاوەڕوانى رێككەوتنێك دا بون لەسەر كۆنوسى راپۆرتەكان، بۆیە كە ئێستا ئەو كۆنوسە ئیمزاكراوە؛ بەغدا ئامادەیى دەربڕیوە بۆ وەرگرتنى پارەكەى هەرێم و ناردنى موچە لە حكومەتى ناوەندییەوە.

بەپێى وتەى ئەو سەرچاوەیەى وەزارەتى دارایى، بە ناردنى ئەو 120 ملیار دینارە، ئیتر هیچ بەربەستێك بۆ ناردنی موچەی مانگی حوزەیران نامێنێتەوە.

هاوكات، دوێنێ پاش ئەوەى وەزارەتى سامانە سروشتییەكانى هەرێم و وەزارەتى نەوتى عێراق بە فەرمى رێگەچارەیەكیان بۆ میكانیزمى هەناردەكردنەوەى نەوتى هەرێم لەرێى كۆمپانیاى "سۆمۆ"وە راگەیاند، چاوەڕێ دەكرێت لە هەفتەى داهاتو لە كۆبونەوەى ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق دا بڕیار لەسەر خەرجكردنى موچەى مامۆستایان و فەرمانبەرانى هەرێم بۆ مانگى حوزەیران بدرێت.

جێى ئاماژە ساڵانێكى زۆرە بەهۆى سیاسەتى چەوتى پارتییەوە، موچەخۆرانى هەرێم لە قەیرانێكى دارایى قوڵ دا گوزەران بەڕێدەكەن و بەردەوام موچەكانیان بەلێبڕین و چارەكە موچەو لەتە موچەوە دوادەكەوێت، ئەمە سەرەڕاى ئەوەى نە پلە بەرزكردنەوە هەیە نە سەرەموچە، هاوكات بەشێكى زۆرى دەرماڵەكانیش راگیراون.

 

 

  • عێراق هەناردەی نەوتی لە گەرووی هورمزەوە گەیاندووەتە دوو ملیۆن بەرمیل

  • بانكه‌ بازرگانییه‌كانى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌ و ئیداره‌كانى ڕاپه‌رین و هه‌ڵه‌بجه‌ كه‌م ده‌كرێنه‌وه‌

  • عێراق رێکارەکان توند دەکاتەوە و هەرێمی کوردستان ناچار بە جێبەجێکردنی سیستەمی نوێی دارایی دەکرێت

  • داتاى خه‌رجی مووچه‌و به‌كاربردنی به‌شێك له‌ وه‌زاره‌ته‌كانی عێراق

  • شاکاری گواستنەوە یان زیانی دارایی؟ بە بەهای زیاتر لە دوو ترلیۆن دۆلار ئۆتۆمبێل لە کوردستاندا هەن

  • زیانە نەبینراوەکەی کاره‌ساته‌که‌؛ ئەو دوو ئاگرەی گیرفانی قۆرخکارانی پڕکرد و سییەکانی سلێمانی سووتاند

  • بە ئەلیکترۆنیکردنی گومرگەکانی هەرێم؛ بەغدا کۆنترۆڵی داهاتە داراییەکان توندتر دەکات

  • هەوڵەکان بۆ چارەسەری قەیرانی بەنزین چڕ دەبنەوە؛ ١٦٩ پەرلەمانتار گوشار دەخەنە سەر زەیدی و  سامانە سروشتییەکانیش وەڵامی بەغدا دەداتەوە

  • لە نێوان چاپکردنی دراو و قەرزی ناوخۆییدا؛ کورتهێنانی دارایی بەغدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دوا دەخات

سەرەکی