2025-08-14 410 جار خوێنراوەتەوە

نەبیل مەرسومی: رێككەوتنی بەغدا و هەولێر لەسەر نەوت دەرزی سڕكەرە بەفەرمانبەرانی هەرێم دەدرێت

ناوەندی هەواڵ

پسپۆڕێكی ئابوری عێراق دەڵێت: رێككەوتنی ئەم دواییەی نێوان بەغدادو هەولێر، حەبی ڤالیۆم و دەرزی سڕكەڕی نوێیە بە فەرمانبەرانی هەرێم دەدرێت، چونكە بە بێ‌ دانوستان لەگەڵ كۆمپانیا بیانیەكان، ناكرێت هەرێم و بەغداد بگەنە رێككەوتن.

نەبیل مەرسومی، لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی "العهد" وتی: هەرێمی كوردستان بە فیعلی خاوەنی نەوت نییە، ئەوەی خاوەنی نەوتە كۆمپانیا بیانیەكانن، كە گرێبەستی هاوبەشی و بەشكردنی بەرهەمهێنانیان هەیە.

وتیشی: ئەو كۆمپانیا بیانیانە پارەیان خەرجكردووەو وەبەرهێنانیان لەڕێی 57 گرێبەستەوە كردووە بۆ شوێنە پشكنراوەكان و كێڵگەكانی نەوت، ئەوان بەرهەمهێنان و تێچوو و هەناردەكردن دیاریدەكەن.

مەرسومی راشیگەیاندووە، كاتێك بەرهەمهێنان دەگاتە ئەو قۆناغەی كە پێی دەوترێت بەرهەمهێنانی بازرگانی، ئەو كۆمپانیا بیانیانە 40% بەهای داهاتەكان دەبەن لەوەی پێیدەوترێت تێچوی نەوت، لەگەڵ 20بۆ 30 لەسەدی لە قازانجی نەوت.

  • دادگای فیدراڵی سکاڵایەکی لەبارەی پێناسی گومرگییەوە رەتکردەوە

  • تەیف سامی: داوای ناردنی لیستی مووچەی هەرێم دەکات

  • وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی مووچەی مانگی یەک ڕەوانەی بەغدا دەکات

  • ترامپ گومرگی 25%ی بەسەر وڵاتانی بازرگانیکەر لەگەڵ ئێراندا سەپاند

  • سۆمۆ: لە مانگی ڕابردوودا هەناردەی نەوتی هەرێم رۆژانە 193.5 هەزار بەرمیل بووە

  • راوێژکاری دارایی سودانی: گرژییەکانی ڤەنزوێلا نرخی نەوت بەرز دەکاتەوە

  • نرخی زێڕ دابەزینی تۆمارکرد

  • ڕاوێژکارێکی سودانی: عێراق لە داهاتدا گرفی نییە و بەشی دابەشکردنی موچە و پرۆژەکانی دەوڵەت دەکات

  • سودانی وەزیری دارایی راسپارد بۆ خەرجکردنی مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەرانی هەرێم

سەرەکی