2025-09-03 66 جار خوێنراوەتەوە

ئیرادە دواین زانیاریەکان لەبارەی هەوڵی تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنوس هێمن مامەند ئاشکرا دەکات

ناوەندی هەواڵ

شەوی ڕابردوو ڕۆژنامەنوس و چالاکی مەدەنی و پێشکەشکاری کەناڵی ستێرک تیڤی، تەقەی لێکرا و بە دوو گولە هەوڵی تیرۆر کردنی دارا 
ئیرادە دواین زانیاریەکان لەبارەی هەوڵی تیرۆرکردنی ئەو ڕۆژنامەنوسە دەخاتە ڕوو 
 
 شەوی ڕابردوو لە نێوان کاتژمیر ٧:٤٠ ڕۆژنامەنووس هێمن مامەند لە گەڕەکی عەقاری درایە بەر دەستڕێژی گوولە و بە سەختی برینداربوو
 زانیاریەکان ئەوە دەسەلمێنن کە ڕۆژنامەنوس هێمن مامەند بەمەبەستی نانخواردن چۆتە گەڕەکی عەقاری و لەوێ ماتۆڕسکیلێک کە دەمووچاوی داپۆشیبووە دەست دەکات بە تەقەکردن و " پێنج " فیشەک ئاراستەی ناوبراو دەکات، لە ئەنجامدا دوو فیشەک بەر قۆڵو کەلەکەی دەکەوێت .

ئیرادە زانیویەتی جگە لە فیشەکی یەکەم کە قۆڵی ڕۆژنامەنوسەکەی شکاندووە ، فیشەکی دووەم بەر دیوای لاکەلەی کەوتووە، بێ ئەوەی مەترسی بۆسەر ژیانی ناوبراو دروست کردبێت .

مامەند دوای هەوڵی تیرۆرکردنی و بریندار بوونی، ڕاستەوخۆ گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی شار و دواتریش ڕەوانەی نەخۆشخانەیەکی تایبەت هەر لە شاری سلێمانی کراوە و لە ئێستاشدا تەندروستی ڕۆژنامەنوسەکە جێگیرە و دوای نیوەرۆی ئەمڕۆ نەشتەرگەری بۆ کراوە .

کاروان ئەنوەر، بەرپرسی لقی سلێمانی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان لەسەر ڕووداوەکە وتی بەپێی ئەو شایەتحاڵانەی قسەمان لەگەڵ کردوون، ئەو کەسەی تەقەی لە هێمن مامەند کردووە کڵاوی سەر ماتۆڕسکیلی بەسەرەوە بووە، ئەگەر چی هەندێک لە شایەت حاڵەکان باس لەوە دەکەن تەقەکەرەکان دووکەس بوون .

هەر لەسەر هەوڵی تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنوس هێمن مامەند، شەوی ڕابردوو وتەبێژی ئاسایشی سلێمانی ڕایگەیاند دوابەدوای ڕوداوەکە ئەوان لای خۆیانەوە دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە .

هێمن مامەند ڕۆژنامەنوس و چالاکوانێکی خەڵکی شاری هەولێرە و ساڵانێکە بەرەنجامی هەڕەشە و گوڕەشەی دەسەڵاتی پارتی و دادگاکانیان هەولێری جێهێشتووە و لە سالیمانی نیشتەجێیە ، ناوبراو بەوە ناسراوە  کە زۆر توندە بەرامبەر پارتی و دەسەڵاتی هەولێر ، ئەوەش بەرەنجامی زوڵم و ستەمی دەسەڵاتی هەولێر بەرامبەر بە هاوڵاتیان و چالاکوانەکانی بادینان کە ساڵانێکە بەشێکیان لە زیندان ماونەتەوە و پارتی ئامادە نیە بەریان بدات .


  • ته‌یف سامى دوو مه‌رجى هه‌یه‌ بۆ موچه‌ى مانگى حه‌وت

  • به‌درۆن هێرشكرایه‌سه‌ر سه‌رۆكى سوریا

  • له‌باره‌ى موچه‌ى خانه‌نشینانه‌وه‌ زانیاریی گرنگ ئاشكراده‌كرێت

  • چه‌ك له‌ده‌ستێكى ئه‌میندا نییه‌.. چه‌ك مۆته‌كه‌ى ژیانى هاوڵاتیان له‌هه‌رێم

  • ئه‌و دوو كه‌سه‌ى ته‌قه‌یان له‌هێمن مامه‌ند كرد ده‌ستگیركران‌و دوانى دیكه‌ش به‌ره‌و هه‌ولێر هه‌ڵاتن

  • شارەزایەکی ئەمنی وردەکاریی کشانەوەی ئەمریکا ئاشکرادەکات

  • دادگاى سلێمانى سكاڵاكانى سەر عەجاج وەردەگرێت

  • ئه‌مشه‌و له‌هه‌ولێر ته‌قه‌ ڕویداو ئاسایش ڕونكردنه‌وه‌ ده‌دات

  • سێ وڵات ڕوو له‌عێراق ده‌كه‌ن بۆ دروستكردنى ئۆتۆمبێل

سەرەکی