2025-09-03 13666 جار خوێنراوەتەوە

ئه‌مشه‌و شاندى هه‌رێم به‌ره‌و به‌غدا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌

به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كان، ئه‌مشه‌و شاندى هه‌رێم كه‌ شه‌وى ڕابردوو گه‌ڕانه‌وه‌ هه‌ولێر، ئه‌مشه‌ویش جارێكى دیكه‌ هه‌ولێر به‌ره‌و به‌غدا به‌جێده‌هێڵێت، سه‌رچاوه‌یه‌كیش ده‌ڵێت:"تائێستا نزیكبونه‌وه‌و ڕێكه‌وتن نه‌كراوه‌و ئه‌گه‌ریش زۆره‌ پرسى داهاتى نانه‌وتى ببرێته‌ ئه‌نجومه‌نى ئه‌نجومه‌نى شوراى ده‌وڵه‌ت.

ڕاگەیەنراوێكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم باسى له‌وه‌كردوه‌، دەربارەی دۆسیەی پۆڵێن‌و دەستنیشانکردنی بەشی گەنجینەی فیدڕاڵیی لەداهاتە نانەوتییەکانی هەرێم‌و دۆسیەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم، لەچوارچێوەی بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیران‌و لەیەکترگەیشتن‌و کۆنوسی هاوبەشی لیژنەکان گفتوگۆى ورد كراوه‌.

حكومه‌تى هه‌رێم باسى له‌وه‌كردوه‌، ئەنجومەنی وەزیران، شاندی دانوستانکاری ڕاسپارد کە لەکۆبونەوەکانی سبەینێیان کە وا بڕیارە لەبەغدا لەگەڵ هاوتاکانیان لەحکومەتی فیدڕاڵیی ئەنجامبدرێت، بەردەوامبن لەهەوڵەکانیان‌و پەلەبکەن لەگەیشتن بەچارەسەری گونجاو لەپێناوی هەرچی زوو دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم لەڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆ، بەتایبەتیش کە هەردوو وەزارەتی نەوت‌و سامانە سروشتییەکان‌و کۆمپانیای نەوتی باکورو کۆمپانیای سۆمۆ.

ئەنجومەنی وەزیران دەڵێت، "سەبارەت بەبابەتی هاوبەشی پێکردنی داهاتی ناوخۆی هەرێم لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵ، ئەنجومەنی وەزیران جەختیکردوه‌ته‌وه‌ لەوەی ئەم بابەتە، بەیاسای بەڕێوەبردنی دارایی فیدڕاڵیی‌و یاسای بودجەی عێراقی فیدڕاڵ ڕێکخراوە کە دادگای فیدڕاڵیش جەختی لێکردوەتەوە، داواشیکرد لەچوارچێوەی ئەم دوو یاسایە، بابەتی داهاتی نانەوتیش چارەسەربکرێت هەروەک لەدوا بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی فیدڕاڵیش جەختی لەسەرکراوەتەوەو لیژنەیەکی تایبەتمەندی هاوبەش بۆ ئەم مەبەستە پێکهێنراوە، تاوەکو چیتر ئەم دوو بابەتە وەکو پاساوو بیانوو بۆ خەرجنەکردنی موچەو شایستەی موچەخۆرانی هەرێم بەکارنەهێنرێت، کە بەداخەوە ئێستا لەمانگی ئەیلولین، کەچی تازە موچەخۆران موچەی مانگی حوزەیرانیان بۆ دەنێردرێت".

ئیراده‌ زانیویه‌تى، ئه‌مشه‌و شاندى هه‌رێمى كوردستان به‌ره‌و به‌غدا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و سبه‌ینێ سه‌ربارى ئه‌وه‌ى پشوى فه‌رمیه‌، به‌ڵام كۆبونه‌وه‌ى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ ئه‌نجامده‌ده‌ن.

  • سه‌رۆكوه‌زیرانى پاكستان:له‌ هه‌موو كات زیاتر له‌ ڕێككه‌وتنى ئه‌مریكا و ئێران نزیكین

  • "لۆزانێکی نوێ" بەڕێوەیە

  • كەیسی شێروان شێروانی دەگەیەندرێتە دورترین سەرۆك وەزیران

  • ناوەڕۆکی وتەکانی سودانی لە وتاری ماڵئاوایی

  • وەزیری ڕاگەیاندنی پاکستان: ئێران نەرمی نواندووە و ئێستا "تۆپەکە لە یاریگای ئەمریکادایە"

  • تەندروستی ڕاپەڕین؛ 35 هاوڵاتی بەهۆی تەرزەو زریانەکەی ئەمڕۆوە بریندار بوون

  • گەشتەكان دەستیان پێكردەوە، فرۆكەی ئێرانی لەئاسمانی وڵاتەكە بینرا

  • هێزەكانی ئەمریكا دواین و گەورەترین بنكەی سەربازییان لە رۆژئاوای كوردستان و سوریا چۆڵكرد

  • گۆڕانكارییەكی هەستیار؛ نەتەنیاهۆ جەنگاوەرە بە ڕەچەڵەك سۆڤێتیەكە بۆ سەرۆكی مۆساد كاندید دەكات

سەرەکی