8   کاتژمێر پێش ئێستا 6237 جار خوێنراوەتەوە

380 ملیار دینار پاره‌ى به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراقه‌

لەبارەی بودجەی گشتیی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاند، بودجەی تەرخانکراو بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەکە نزیکەی 380 ملیار دینارە.
 
عیماد جەمیل سەرۆکی تیمی ڕۆژنامەوانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاشكرایكرد، "بودجە تەرخانکراوە بۆ دابینکردنی کەلوپەلە لۆجستییەکان، کە کۆمسیۆن بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردن پێویستی پێی دەبێت".
 
ده‌شڵێت، "جگە لەکەلوپەلە لۆجستییەکان، ئەم بودجەیە بۆ چاککردنی ئامێرەکان، پرۆسەی ڕاهێنانی کارمەندان‌و شایستەی دارایی کارمەندان دەبێت، کە ژمارەیان 250 هەزارە، هەروەها کارمەندانی دەوڵەت کە 150 هەزارو دەرچووانی زانکۆکان کە ئەوانیش 250 هەزار پاداشت وەردەگرن، ئەمانە هەموویان لەسەر ئەم بودجەیە دەبێت".
  
عیماد جەمیل لەبارەی ئەو بودجەیەی بۆ هەرسێ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان تەرخانکراوە، دەڵێت، "لەهەمان بودجەی گشتیی عێراق بەپێی وێستگەو بنکەو کارمەندان بۆ بەڕێوەبردنی پرۆسەی هەڵبژاردن، بەشی بودجەی هەرێمی کوردستان دابینکراوە".
 
بڕیاروایه‌ ڕۆژى 9ى مانگى داهاتوو دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بکرێت، لەو دەنگدانەدا ئاوارەکان، بەشێکی زیندانیان، هێزە ئەمنییەکان‌و نەخۆشان دەنگدەدەن، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراقیش دەڵێت، "کارمەندان‌و هێزە ئەمنییەکانی سەر بەوەزارەتەکانی ناوخۆی عێراق‌و کوردستان، وەزارەتی بەرگریی عێراق‌و وەزارەتی پێشمەرگە، دژەتیرۆر، دەستەی حەشدی شەعبی لەو دەنگدانەدا بەشداریدەکەن".
 
بەپێی ئاماری کۆمسیۆن بۆ دەنگدانی تایبەت چوار هه‌زارو 501 وێستگە دانراون، هه‌زارو 170 وێستگە لەهەولێر، 951 وێستگەش لەهەرێمی کوردستانن، بنکەکانی دیکەش لەپارێزگا جیاوازەکانی عێراق دادەنرێن.
 
لەهەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق، نزیکەی هه‌شت هەزار كاندید لە 18 بازنەی جیاوازدا ڕکابەری لەسەر 329 کورسیی پەرلەمان دەکەن، لەو ژمارەیە پێنج هه‌زارو 520 كاندید پیاوو دوو هه‌زارو 248 كاندیدیش ژنن.

  • گه‌نجێكى كوردى ده‌ڤه‌رى ڕاپه‌ڕین له‌گرتوخانه‌كانى لیبیا گیانى له‌ده‌ستدا

  • پله‌كانى گه‌رما به‌رزده‌بنه‌وه‌و مه‌ترسیه‌كیش ئاشكراده‌كرێت

  • 380 ملیار دینار پاره‌ى به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراقه‌

  • ئێران به‌فه‌رمى شكستهێنانى حیجابى ڕاگه‌یاند

  • گوستاڤۆ بۆ تره‌مپ: تۆ درۆزنى

  • له‌باره‌ى موچه‌وه‌ سودانى بڕیاریداو ناردنى پاره‌ ده‌كه‌وێته‌ كۆتایی ئه‌م مانگه‌

  • به‌هۆى نه‌بوونیه‌وه‌ خێزانێك منداڵه‌كه‌ى خۆیان فرۆشت

  • پێشنیاز ده‌كرێت ته‌رمى یه‌حیا سینوار بسوتێندرێت

  • هەڵچنینی دیواری شەرمی نێوان باشوور و ڕۆژئاوا، لەنێوان لێدوانە دژبەرەکانی بارزانیدا

سەرەکی