9   کاتژمێر پێش ئێستا 7423 جار خوێنراوەتەوە

پله‌كانى گه‌رما به‌رزده‌بنه‌وه‌و مه‌ترسیه‌كیش ئاشكراده‌كرێت

پشتیوان پێنجوێنی شارەزای کەشناسی نوێترین پێشبینی ڕەوشی کەشوهەوای ڕاگەیاندو ده‌ڵێت، "پله‌كانى گه‌رما به‌شێوه‌یه‌ك به‌رزده‌بنه‌وه‌ كه‌ له‌چه‌ند شوێنێك هه‌ست به‌گه‌رماى بێزاركه‌رو تاقه‌ت پروكێن ده‌كرێت"، ده‌شڵێت:"ئه‌مساڵیش ڕه‌وشى بارانبارین دڵخۆشكه‌ر نییه‌".

ئه‌و شاره‌زایه‌ى كه‌شناسى باس له‌وه‌ده‌كات، "لەڕۆژی پێنجشەممەو هەینی‌و شەممە، پلەکانی گەرما لەهەرێمی کوردستان بەراورد بەڕۆژانی ڕابردوو بەڕێژەی 3 بۆ 4 پلەی سیلیزی بەرزدەبنەوە، لەبەشێکی ناوچەکان لەچەند کاتژمێرێکی ڕۆژدا  ڕاستەوخۆی بەر تیشکی خۆر هەست بەگەرمای بێزارکەر دەکرێت".

به‌وته‌ى پشتیوان، "له‌سه‌ره‌تاى مانگى داهاتوو ڕۆژانى دواتریشه‌وه‌ سه‌رماى ته‌واو ڕوو له‌هه‌رێمى كوردستان‌و ناوچه‌كه‌ ده‌كات".

ئه‌وه‌شى وتوه‌، "بەپێی پێشبینی نەخشەکان، دەبوو ئەمڕۆو ئەمشەو، لەناوچەی شاخاویی‌و ناوچەی جیاجیای سنوری هەولێرو دهۆک بارانی بەخوڕ ببارێ‌و ئەگەری لافاویش هەبوو، به‌ڕاستی شەخسی خۆم ئەمساڵیش ڕەشبینم‌و دۆخەکە باشنابینم وا بەزوویی لەهەرێم دۆخی دابارین باش بێتەوە، لەئێستاشدا دەریای ناوەڕاست هیچ جێی متمانە نییە، هەرچەند نەبارینی باران دەستی دەرەکیشی تیایەو بەمنزیکانە باسیدەکەم کە سیستەمی کەشوهەوا تێکدەدرێ لای خۆمان".

  • گه‌نجێكى كوردى ده‌ڤه‌رى ڕاپه‌ڕین له‌گرتوخانه‌كانى لیبیا گیانى له‌ده‌ستدا

  • پله‌كانى گه‌رما به‌رزده‌بنه‌وه‌و مه‌ترسیه‌كیش ئاشكراده‌كرێت

  • 380 ملیار دینار پاره‌ى به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراقه‌

  • ئێران به‌فه‌رمى شكستهێنانى حیجابى ڕاگه‌یاند

  • گوستاڤۆ بۆ تره‌مپ: تۆ درۆزنى

  • له‌باره‌ى موچه‌وه‌ سودانى بڕیاریداو ناردنى پاره‌ ده‌كه‌وێته‌ كۆتایی ئه‌م مانگه‌

  • به‌هۆى نه‌بوونیه‌وه‌ خێزانێك منداڵه‌كه‌ى خۆیان فرۆشت

  • پێشنیاز ده‌كرێت ته‌رمى یه‌حیا سینوار بسوتێندرێت

  • هەڵچنینی دیواری شەرمی نێوان باشوور و ڕۆژئاوا، لەنێوان لێدوانە دژبەرەکانی بارزانیدا

سەرەکی