8   کاتژمێر پێش ئێستا 7552 جار خوێنراوەتەوە

گه‌نجێكى كوردى ده‌ڤه‌رى ڕاپه‌ڕین له‌گرتوخانه‌كانى لیبیا گیانى له‌ده‌ستدا

باڵیۆزی عێراق لەلیبیا گیانلەدەستدانی هاووڵاتییەكی كوردی لەیەكێك لەگرتووخانەكانی وڵاتی لیبیا ڕاگەیاند.

ئەحمەد سەحاف باڵیۆزی عێراق لەلیبیا ڕایگەیاند، لایەنە پەیوەندارەكان لەلیبیا ئاگاداریانكردوونه‌ته‌وه‌، لەگیانلەدەستدانی هاووڵاتییەكی عێراقی لەیەكێك لە ناوەندەكانی ڕاگرتن لەوڵاتی لیبیا.

ڕاشیگەیاند، ئەوكەسەی گیانی لەدەستداوە ناوی (هۆگر ئاسۆ خدر)ەو بەهۆی تووشبوونی بەجەڵتەی دڵ لەناوەندی ڕاگرتنەكە گیانی لەدەستداوە.

باڵیۆزخانەی عێراق لەتەرابلوس پێشتر ڕایگەیاندبوو، ڕێكارەكانی گەڕانەوەی 41 پەنابەری عێراقی تەواوكردووە كە بەشێوەیەكی نایاسایی هاتبوونە نێو خاكی لیبیاوە.

باڵیۆزخانەكە ئاماژەی بەوەشدابوو، بە هاوكاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بلیتی فڕۆكەی بۆ گەڕانەوەی ئەو پەنابەرانە دابینكردووە.

ئیراده‌ زانیویه‌تى ئه‌و گه‌نجه‌ى گیانى له‌ده‌ستداوه‌ له‌گرتووخانه‌كانى لیبیا، خه‌ڵكى ئیداره‌ى ڕاپه‌ڕینه‌ له‌هه‌رێمى كوردستان.

  • گه‌نجێكى كوردى ده‌ڤه‌رى ڕاپه‌ڕین له‌گرتوخانه‌كانى لیبیا گیانى له‌ده‌ستدا

  • پله‌كانى گه‌رما به‌رزده‌بنه‌وه‌و مه‌ترسیه‌كیش ئاشكراده‌كرێت

  • 380 ملیار دینار پاره‌ى به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراقه‌

  • ئێران به‌فه‌رمى شكستهێنانى حیجابى ڕاگه‌یاند

  • گوستاڤۆ بۆ تره‌مپ: تۆ درۆزنى

  • له‌باره‌ى موچه‌وه‌ سودانى بڕیاریداو ناردنى پاره‌ ده‌كه‌وێته‌ كۆتایی ئه‌م مانگه‌

  • به‌هۆى نه‌بوونیه‌وه‌ خێزانێك منداڵه‌كه‌ى خۆیان فرۆشت

  • پێشنیاز ده‌كرێت ته‌رمى یه‌حیا سینوار بسوتێندرێت

  • هەڵچنینی دیواری شەرمی نێوان باشوور و ڕۆژئاوا، لەنێوان لێدوانە دژبەرەکانی بارزانیدا

سەرەکی