5   کاتژمێر پێش ئێستا 60 جار خوێنراوەتەوە

دەنگدانی تایبەت چۆن و بەچی یاسایەک بەڕێوەدەچێت؟

ئیرادە میدیا

لە سەرانسەری عێراق، لە ڕۆژی شەممەوە، بێدەنگیی هەڵبژاردن دەستیپێکردووە و تا کۆتایی دەنگدانی گشتی لە ڕۆژی سێشەممە بەردەوام دەبێت، کە تێیدا هیچ لایەنێکی سیاسی بۆی نییە بانگەشە بکات. ئەم هەڵبژاردنە بۆ ئەنجومەنی نوێنەران لە کاتێکدایە کە گۆڕانکاریی یاسایی بەرچاو لە یاسای هەڵبژاردندا کراوە و بایکۆتێکی بەرفراوانیش لەلایەن ڕەوتی نیشتمانیی شیعەکان بە سەرۆکایەتی موقتەدا سەدرەوە لە ئارادایە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، دەنگدانی تایبەت بەڕێوەدەچێت، کە زیاتر لە 1.3 ملیۆن کارمەندی ئەمنی، پێشمەرگە، هێزەکانی حەشدی شەعبی، زیندانیان و نەخۆشان دەگرێتەوە. هێزە ئەمنییەکانی عێراق بۆ پاراستنی ئاسایشی هەڵبژاردن، چوونەتە حاڵەتی ئامادەیی ئاستی سی، کە بەرزترین ئاستی ئامادەیی و هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتەکانی کارمەندانی ئەمنییە، لەگەڵ بڵاوبوونەوەی زیاتر لە 185,000 کارمەندی ئەمنی لە دەوروبەری بنکەکانی دەنگدان.

هەڵبژاردنی ئەمجارە لە ڕووی یاساییەوە جیاوازە؛ گەڕانەوە بۆ یاسای سانتلیگۆی هەموارکراو، کە هەر یەک لە پارێزگاکان دەکاتە یەک بازنەی هەڵبژاردن. ئەمەش بووەتە هۆی زیادبوونی ژمارەی کاندیدان بۆ 7,744 کەس کە لەوانە 2,248 ژن پێکدەهێنێت، ئەمە لە کاتێکدایە پێشتر پارێزگاکان دابەش کرابوونە سەر بازنەی بچووک. پسپۆڕان پێیان وایە ئەم گۆڕانکارییە چانسی حیزبە بچووکەکان و سەربەخۆکان کەم دەکاتەوە.

لە لایەکی دیکەوە، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان جەختی لەوە کردووەتەوە کە بەهۆی سیستەمی نوێی پشت بەستوو بە پەنجەمۆر، ساختەکاری لە دەنگەکان ئەستەم بووە و بەو شێوەیە ڕێگە لە کڕین و فرۆشتنی کارتی دەنگدان دەگیرێت.

ڕۆژی سێشەممە، دەرگای بنکەکانی دەنگدان لە کاتژمێر 7:00ی بەیانی تا 6:00ی ئێوارە دەکرێنەوە، و ئەنجامە فەرمییەکان چاوەڕوان دەکرێت لە ماوەی ٢٤ کاتژمێر دوای داخستنیان ڕابگەیێندرێن.

دەنگدەری تایبەت لە هەرێمی کوردستان 224,333
ئاوارە لە هەرێمی کوردستان کە دەتوانن دەنگ بدەن 26,538
دەنگدەری وەزارەتی ناوخۆی عێراق 596,453
دەنگدەری دەستەی حەشدی شەعبی 127,127
دەنگدەری وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان 124,312
دەنگدەری وەزارەتی پێشمەرگە 145,907

  • سێ سەرۆکی حزب لە هەرێمی کوردستان مافی دەنگدانیان نییە

  • عەباس عێراقچی: هیچ ئەگەرێک بۆ دانوستانی ئەتۆمی لەگەڵ ئەمریکا لە ئارادا نییە

  • هەسەدە بەرپرسێکی باڵای داعشی لە کەمپی هۆل دەستگیرکرد

  • دەنگدانی تایبەت چۆن و بەچی یاسایەک بەڕێوەدەچێت؟

  • کۆریای باکوور ئامادەیە بۆ شەڕ.. مەترسی گه‌وره‌ بۆ ئەمریکاو کۆریای باشوور دروستده‌بێت

  • دووشه‌ممه‌و سێشه‌ممه‌ له‌هه‌رێمى كوردستان به‌فه‌رمى كرایه‌ پشوو

  • سبه‌ینێ له‌هه‌رێم‌و عێراق چى ڕوو ده‌دات؟

  • وه‌زاره‌تێكى هه‌رێم سێ ڕۆژ پشووى ڕاگه‌یاند

  • ئیراده‌ واده‌ى ئازادكردنى سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش ئاشكراده‌كات

سەرەکی