4   کاتژمێر پێش ئێستا 22 جار خوێنراوەتەوە

هەسەدە بەرپرسێکی باڵای داعشی لە کەمپی هۆل دەستگیرکرد

ئیرادە میدیا

هێزەکانی سوریای دیموکرات هەسەدە، ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایانگەیاند: لە چوارچێوەی هەڵمەتێکی بەردەوام دژی پاشماوەکانی داعش، ئۆپەراسیۆنێکی سەرکەوتووی ئەمنییان لە کەمپی هۆل ئەنجامدا و توانییان بەرپرسێکی باڵای داعش دەستگیر بکەن کە بە ڕەگەز عێراقییە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە: ئۆپەراسیۆنەکە بەرەبەیانی دوێنێ ٨ی تشرینی دووەم، لەلایەن تیمەکانی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکانی TOL و بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش ئەنجام دراوە. ئامانجەکە کۆتاییهێنان بوو بە هەوڵەکانی داعش بۆ چاککردنەوەی تۆڕە شاراوەکانی ناو کەمپەکە و دەوروبەری.

ئەبو عەبدولڕەحمانی عێراقی، سەرکردەیەکی سەرەکی داعشە و کە ناوی بەها مسێرییە و لەناو داعشدا بە "ئەبو عەبدولڕەحمان" دەناسرێت.

هەسەدە ڕاشیگەیاندووە: دەستگیرکراوەکە ڕۆڵێکی باڵای لە چالاکییەکانی داعشدا هەبووە، بەتایبەت هاندان و بەڕێوەبردنی شانەکانی ناوخۆیی کەمپەکە.

هێزەکانی سوریای دیموکرات دەشڵێت: دەستگیرکردنی "ئەبو عەبدولڕەحمان" ڕەوشی داعشی زۆر لاواز کردووە و وەک "گورزێکی کوشندە" وەسفی دەکات، ئەمەش دەبێتە هۆی پچڕاندنی خاڵە گرنگەکانی پەیوەندی و سەرچاوە داراییەکان و جووڵەی تیرۆریستان.

  • سێ سەرۆکی حزب لە هەرێمی کوردستان مافی دەنگدانیان نییە

  • عەباس عێراقچی: هیچ ئەگەرێک بۆ دانوستانی ئەتۆمی لەگەڵ ئەمریکا لە ئارادا نییە

  • هەسەدە بەرپرسێکی باڵای داعشی لە کەمپی هۆل دەستگیرکرد

  • دەنگدانی تایبەت چۆن و بەچی یاسایەک بەڕێوەدەچێت؟

  • کۆریای باکوور ئامادەیە بۆ شەڕ.. مەترسی گه‌وره‌ بۆ ئەمریکاو کۆریای باشوور دروستده‌بێت

  • دووشه‌ممه‌و سێشه‌ممه‌ له‌هه‌رێمى كوردستان به‌فه‌رمى كرایه‌ پشوو

  • سبه‌ینێ له‌هه‌رێم‌و عێراق چى ڕوو ده‌دات؟

  • وه‌زاره‌تێكى هه‌رێم سێ ڕۆژ پشووى ڕاگه‌یاند

  • ئیراده‌ واده‌ى ئازادكردنى سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش ئاشكراده‌كات

سەرەکی