4   کاتژمێر پێش ئێستا 52 جار خوێنراوەتەوە

عەباس عێراقچی: هیچ ئەگەرێک بۆ دانوستانی ئەتۆمی لەگەڵ ئەمریکا لە ئارادا نییە

ئیرادە میدیا

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، ئەمڕۆ دووپاتی کردەوە کە لەم قۆناغەدا هیچ ڕێگایەک بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستان لەگەڵ واشنتۆن لەبارەی ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکە لە ئارادا نییە و ئەمەش وەڵامێکە بۆ ئەو دەنگۆیانەی لە ماوەی ڕابردوودا بڵاوبوونەتەوە.

لێدوانەکانی عێراقچی کە لەلایەن میدیاکانی ئێرانەوە بڵاوکرانەوە، تێیدا ئاماژەی بەوە کردووە کە پێشکەوتنی دانوستانەکان بە تەواوی بەندە بە هەڵوێستی ئەمریکاوە.

عێراقچی ڕوونی کردووەتەوە: تائێستا ئەمریکا هیچ هەنگاوێکی ئەرێنی بە ئاڕاستەی گەڕانەوە بۆ پابەندبوون بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی جنێڤ نەناوە.

وەزیری دەروەی ئێران وتوشیەتی: ئێران هەمیشە ئامادەیە بۆ هەموو دەرفەتێک بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێک کە بەرژەوەندییە نیشتیمانییەکانمان بپارێزێت، بەڵام دەستپێکردنەوەی هەر جۆرە گفتوگۆیەک پێویستی بە هەنگاوی یەکسانی لایەنەکانی دیکە هەیە.


عەباس عێراقچی لە لێدوانەکەیدا ئاماژەیەکی گرنگی بە دۆسیەی ئەتۆمی دا، جەختی لەوە کردەوە: بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم (IAEA) لە دواین ڕاپۆرتی خۆیدا دانی بەوەدا ناوە کە ئێران هیچ کاتێک خاوەنی پرۆگرامی دروستکردنی چەکی ئەتۆمی نەبووە.


ئەم لێدوانەی عەباس عێراقچی لەکاتێکدایە کە پێشتر بەشێک لە سەرچاوە میدیاییەکان باسیان لەوە کردبوو، کە بەرپرسانی عەمان ڕۆڵیان لە ناردنی پەیامی نوێی ئەمریکا بۆ ئێران بینیوە و داوای دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان کراوە، بەڵام کاردانەوەی فەرمی ئێران بە ڕوونی نیشانی دەدات کە ئێستا لە ئاستی دیپلۆماسیدا، پڕۆسەکە وەستاوە.

  • هه‌واڵێكى خۆش بۆ خه‌ڵكى هه‌رێم.. بارانبارین ده‌ستپێده‌كات‌و دوو ڕۆژ له‌سه‌ریه‌ك به‌رده‌وامده‌بێت

  • لاهور شێخ جه‌نگى‌و شاسوار عه‌بدولواحید بێبه‌شكران له‌ده‌نگدان

  • عەباس عێراقچی: هیچ ئەگەرێک بۆ دانوستانی ئەتۆمی لەگەڵ ئەمریکا لە ئارادا نییە

  • هەسەدە بەرپرسێکی باڵای داعشی لە کەمپی هۆل دەستگیرکرد

  • دەنگدانی تایبەت چۆن و بەچی یاسایەک بەڕێوەدەچێت؟

  • کۆریای باکوور ئامادەیە بۆ شەڕ.. مەترسی گه‌وره‌ بۆ ئەمریکاو کۆریای باشوور دروستده‌بێت

  • دووشه‌ممه‌و سێشه‌ممه‌ له‌هه‌رێمى كوردستان به‌فه‌رمى كرایه‌ پشوو

  • سبه‌ینێ له‌هه‌رێم‌و عێراق چى ڕوو ده‌دات؟

  • وه‌زاره‌تێكى هه‌رێم سێ ڕۆژ پشووى ڕاگه‌یاند

سەرەکی