1     کاتژمێر پێش ئێستا 2212 جار خوێنراوەتەوە

کۆریای باکوور ئامادەیە بۆ شەڕ.. مەترسی گه‌وره‌ بۆ ئەمریکاو کۆریای باشوور دروستده‌بێت

دوای تاقیکردنەوەی مووشەکەکە گرژیەکان زیاتر دەبن، وەزیری بەرگری کۆریای باکور هەڕەشەی له‌هاوپەیمانیه‌كه‌ى ئەمریکاو کۆریای باشوور كرد، ده‌شڵێت، "جیهان چاوەڕوانی چیمان لێدەکات؟ هەر شتێک هەڕەشە لە ئاسایشی ئێمە بکات لەناودەچێت‌و وه‌ڵامى توندى شەڕانگێزانەى هه‌ر وڵاتێك ده‌ده‌ینه‌وه‌".

دوای تاقیکردنەوە مووشەکییەکەی دوێنێ له‌لایه‌ن کۆریای باکووره‌وه‌، گرژییەکان لەناوچەکەدا پەرەیسەند.

نۆ کوانگ چۆڵ وەزیری بەرگری كۆریاى باكوور ڕەخنەی توندى لەچالاکییە سەربازییەکانی ئەمریکاو کۆریای باشوور گرت‌و وتى، "ئەمریکا بەئەنقەست گرژییەکان له‌ناوچه‌كه‌دا زیاد ده‌كات".

ئه‌وه‌شى وت، "بینینی کەشتی فڕۆکەهەڵگری ئەتۆمی جۆرج واشنتۆن لەکاتی مەشقی ئاسمانی هاوبەشی ئەمریکاو کۆریای باشوور نیشانەی بێباکی دوژمنانەو گرژییەکانی نیمچە دوورگەی کۆریا زیاتر پەرەپێدەدات".

  • کۆریای باکوور ئامادەیە بۆ شەڕ.. مەترسی گه‌وره‌ بۆ ئەمریکاو کۆریای باشوور دروستده‌بێت

  • دووشه‌ممه‌و سێشه‌ممه‌ له‌هه‌رێمى كوردستان به‌فه‌رمى كرایه‌ پشوو

  • سبه‌ینێ له‌هه‌رێم‌و عێراق چى ڕوو ده‌دات؟

  • وه‌زاره‌تێكى هه‌رێم سێ ڕۆژ پشووى ڕاگه‌یاند

  • ئیراده‌ واده‌ى ئازادكردنى سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش ئاشكراده‌كات

  • ترەمپ کۆتایی به‌یاساو ڕێسا نێودەوڵەتییەکان دەهێنێت

  • نه‌ورۆز ئویساڵ بۆ ئیراده‌: هیچ یاسایه‌كمان قبوڵ نییه‌ سوكایه‌تى به‌كوردو خه‌باته‌كه‌ى بكات

  • کۆمیسیۆن: سبەی ملیۆنێک و 300 هەزار کەس دەنگ دەدەن

  • سەرپەرشتیاری هەڵبژاردنەکانی هەرێم: بانگەشەی هەڵبژاردن درێژناکرێتەوە

سەرەکی