2   کاتژمێر پێش ئێستا 5868 جار خوێنراوەتەوە

دووشه‌ممه‌و سێشه‌ممه‌ له‌هه‌رێمى كوردستان به‌فه‌رمى كرایه‌ پشوو

فەرمانگەی میدیاو زانیاریی ڕایگەیاند، ڕۆژی دووشەممەو سێشەممە بەهۆی بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردن بۆ ئەو فەرمانبەرانی کە لەناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دەنگدەدەن پشوو دەبێت.

فەرمانگەی میدیاو زانیاری حکوومەتی هەرێم ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوەو تێیدا ئاماژەی داوە، بەپێی بڕیاری حکوومەتی هەرێم، بەمەبەستی ڕەخساندنی ئاسانکاریی بەشداریی لەپرۆسەی هەڵبژاردن، بۆ فەرمانبەرانی حکوومەتی هەرێم کە لەناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دەنگدەدەن، ڕۆژی دووشەممەو سێشەممە 10و 11ی تشرینی دووەمی 2025 پشوو دەبێت.

هەروەها لەڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، بۆ تەواوی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ڕۆژی سێشەممە 11ی تشرینی دووەمی 2025 پشووە.

بڕیارە سبەی یەکشەممە، 9ی تشرینی دووەمی 2025، کاتژمێر 7ى بەیانی دەنگدانی تایبەت بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق دەستپێدەکات‌و تا کاتژمێر 6ى ئێوارەی هەمان ڕۆژ بەردەوامدەبێت، دەنگدانەکە، هێزە ئەمنییەکان‌و ئاوارەکان دەگرێتەوە.

یەک ملیۆن‌و 313 هەزارو 980 ئەندامی هێزە ئەمنییەکان‌و 26 هەزارو 538 ئاوارە بەشداریی هەڵبژاردنی تایبەت دەکەن، هەروەها، لەدەنگدانی تایبەتدا، 809 بنکەو 4501 وێستگەی دەنگدان بۆ هێزە ئەمنییەکان‌و 27 بنکەو 97 وێستگەی دەنگدان بۆ ئاوارەکان کراوەدەبن.

ژمارەی هەموو کاندیدان بۆ کێبرکێی هەڵبژاردن بریتییە لەحه‌وت هەزارو 744 کاندید، هەروەها تائێستا 848 کاندید لەکێبڕکێیەکە دوورخراونەتەوە.

  • کۆریای باکوور ئامادەیە بۆ شەڕ.. مەترسی گه‌وره‌ بۆ ئەمریکاو کۆریای باشوور دروستده‌بێت

  • دووشه‌ممه‌و سێشه‌ممه‌ له‌هه‌رێمى كوردستان به‌فه‌رمى كرایه‌ پشوو

  • سبه‌ینێ له‌هه‌رێم‌و عێراق چى ڕوو ده‌دات؟

  • وه‌زاره‌تێكى هه‌رێم سێ ڕۆژ پشووى ڕاگه‌یاند

  • ئیراده‌ واده‌ى ئازادكردنى سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش ئاشكراده‌كات

  • ترەمپ کۆتایی به‌یاساو ڕێسا نێودەوڵەتییەکان دەهێنێت

  • نه‌ورۆز ئویساڵ بۆ ئیراده‌: هیچ یاسایه‌كمان قبوڵ نییه‌ سوكایه‌تى به‌كوردو خه‌باته‌كه‌ى بكات

  • کۆمیسیۆن: سبەی ملیۆنێک و 300 هەزار کەس دەنگ دەدەن

  • سەرپەرشتیاری هەڵبژاردنەکانی هەرێم: بانگەشەی هەڵبژاردن درێژناکرێتەوە

سەرەکی