2025-11-15 5336 جار خوێنراوەتەوە

ئه‌گه‌رى هه‌یه‌ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان دووباره‌ بكرێته‌وه‌و پارتى هۆشداریده‌دات

پارتی دیموكراتى كوردستان دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەدوور نازانێت‌و وته‌بێژى ئه‌و حزبه‌ش زانیاریى زیاتر له‌وباره‌یه‌وه‌ ئاشكراده‌كات.

مەحمود محەمەد وتەبێژی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاشكرایكرد، "لەسەردانەكەی محمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق كە ڕۆژی سێ‌شەممە دەگاتە دهۆك، بەدڵنیایی باسی پێكهێنانی حكومەتی عێراق دەكرێت‌و بەشێكە لەو گفتوگۆیانەی لەومەودا دەستپێدەكات".

ده‌شڵێت، "بەداخەوە هەر لەدوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانی پارتی هەوڵی خۆیداو سەردانی هەموولایەنەكانی كرد بۆ ئەوەی كابینەی شەرعی خۆمان پێكبهێنین".

وته‌بێژه‌كه‌ى پارتى ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "لایەنەكان لەخەمی ئەوە نەبوون دامەزراوەكانی حكومەت‌و كابینەكەی پێكبهێنرێت، پێموایه‌ دەبێت دەست بەگفتوگۆبكەینەوە، بەڵام هیچ بەرنامەیەكی دیاریكراومان دانەناوە بۆ كۆبونەوە لەگەڵ لایەنەكان".

هۆشداریشده‌دات‌و ده‌ڵێت، "ئەگەر لەگەڵ یەكێتیی ڕێكنەكەوتین، ئەوسا قسەی خۆمان دەبێت، هه‌رچه‌ند تائێستا قسە لەسەر دووبارەكردنەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان نەكراوەو ئومێد دەكەین نەگاتە ئەوە".

  • "کۆنگرەی ئازادیی ئێران"؛​هێرشکردنە سەر حزبە کوردییەکان و چڕکردنەوەی سەرکوتکاری سەرکۆنە دەکەن

  • ئیتڵاعاتی ئێران تەرمی شەهیدەکان ڕادەستی خانەوادەی شەهیدەکان ناکاتەوە

  • پێنج پێشمەرگەی حزبی دیموکرات لە بۆسەیەکی سوپای پاسداران دا شەهید کران

  • سەنتەری میترۆ بۆ پارتی و یەکێتی: یاسا مەكەنە خزمەتكاری سیاسەت

  • سه‌رۆكوه‌زیرانى پاكستان:له‌ هه‌موو كات زیاتر له‌ ڕێككه‌وتنى ئه‌مریكا و ئێران نزیكین

  • "لۆزانێکی نوێ" بەڕێوەیە

  • كەیسی شێروان شێروانی دەگەیەندرێتە دورترین سەرۆك وەزیران

  • ناوەڕۆکی وتەکانی سودانی لە وتاری ماڵئاوایی

  • وەزیری ڕاگەیاندنی پاکستان: ئێران نەرمی نواندووە و ئێستا "تۆپەکە لە یاریگای ئەمریکادایە"

سەرەکی