2025-11-15 4244 جار خوێنراوەتەوە

عێراق ڕوبه‌ڕووى شڵه‌ژانێكى قورسى دارایی ده‌بێته‌وه‌

مه‌ترسیه‌كى گه‌وره‌ له‌سه‌ر عێراق ئاشكراده‌كرێت‌و پێشبینى دۆخێكى مه‌ترسیدار بۆ دارایی عێراق ده‌كرێت، پسپۆڕێکی ئابوریش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "دۆخی دارایی عێراق لەناوەڕاستی پشێوییە سیاسییەکاندا بەرەو قەیرانێکی مەترسیدار دەڕوات".

داتا ئابورییەکانیش ئاشکرایدەکەن، کورتهێنانی دارایی ڕاستەقینە تا کۆتایی مانگی 8ی 2025 گەیشتوەتە نزیکەی 10 ترلیۆن دینارو پێشبینیدەکرێت تا کۆتایی ئەمساڵ لە 15 ترلیۆن دینار تێپەڕێت.

مەنار عوبەیدی پسپۆڕی ئابوری باسى له‌وه‌كردوه‌، بانکی ناوەندیی عێراق نزیکەی 11 ملیار دۆلاری لەیەدەگی نەختینەی بیانییەکەیدا بەکارهێناوە بۆ دابینکردنی خواستی زۆر لەسەر دۆلار.

به‌بڕواى ئه‌و پسپۆڕه‌، ئەمەش لەکاتێکدایە نرخی نەوت لە نێوان 60-65 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک دابەزیوە، ئەم دابەزینەش بەردەوامەو مەترسی لەسەر توانای حکومەت دروستكردوه‌ بۆ دابینکردنی بەشێکی زۆری خەرجییە کارگوزارییە سەرەکییەکان لەساڵی داهاتودا.

عوبەیدی جەختدەکاتەوە، چارەسەرێکی ڕاستەقینە پێویستى بەشیکردنەوەیەکی وردی خەرجییە گشتییەکان هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ئاشکراکردنی گەندەڵیی دارایی، بەتایبەت لەموچەی وەهمی‌و خانەنشینی‌و پڕۆگرامەکانی چاودێریی کۆمەڵایەتی، هەروەها پێویستە پێداچونەوە بەپڕۆگرامەکانی پاڵپشتی وەک کارتی خۆراکی‌و پاڵپشتی دەرماندا بکرێت.

بەوتەی عوبەیدی، "عێراق ئێستا لەبەردەم وەرچەرخانێکی دارایی هەستیاردایە، بەتایبەت لەگەڵ ئەگەری دواکەوتنی پەسەندکردنی بودجەی ساڵی داهاتوو، ئەم کورتهێنانە مەترسییەکی ڕاستەقینەیە بۆ توانای دەوڵەت لەپێدانی موچەو جێبەجێکردنی پابەندبونەکانی، ئەگەر قەیرانەکە بەخێرایی چارەسەرنەکرێت، حکومەت ناچاردەبێت ڕێوشوێنی توند بگرێتەبەر کە کاریگەری لەسەر هەژاران‌و بێکاران دەبێت پێش فەرمانبەران".

  • ئاڵۆزیى ڕویدا.. ڕێگریى له‌كوردان ده‌كرێت زه‌ویه‌كانیان بكێڵن

  • وێنه‌گرتن‌و تۆماركردنى ڤیدیۆ له‌مه‌ككه‌و مه‌دینه‌ قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت

  • بڕیارێكى به‌په‌له‌ له‌ڕۆژئاواى كوردستانه‌وه‌

  • چاندار گومانى هه‌یه‌

  • یه‌كه‌م وه‌زاره‌تى عێراق له‌باره‌ى بڕیارى به‌تیرۆریست ناساندنى حزبوڵڵاو حوسییه‌كان هاته‌ده‌نگ

  • سه‌ركرده‌یه‌كى ڕۆژئاواى كوردستان په‌یامێكى ئاراسته‌ى توركیا كرد

  • ئۆتۆمبێلێكى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ دوو هاوڵاتى ده‌كوژێت

  • باخچه‌لى بۆ بارزانى: گورگه‌ بۆره‌كه‌م‌و هه‌تا ده‌مرم هه‌روا ده‌مێنمه‌وه‌

  • ئەحمەد شەرع له‌سه‌ر ناوهێنانى به‌تیرۆریست هاته‌ده‌نگ‌و باسى كورد ده‌كات

سەرەکی