2026-01-10 155 جار خوێنراوەتەوە

ئاسایشی حەلەب: شەڕی کۆڵان بە کۆڵان لە شێخ مەقسود بەردەوامە

ناوەندی هەواڵ

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی حەلەب رەتیدەکەنەوە سوپای سوریا دەستی بەسەر بەشێکی زۆری گەڕەکی شێخ مەقسودا گرتبێت و  ئەوان لەڕێگەی ڕاگەیەندراوێکەوە دەڵین، ئەوەی باسی لێوە دەکرێت "چەواشەکارییە" و تەنها بۆ داپۆشینی شکست و تاوانەکانە.

ناوەندی راگەیاندنی ئاسایشی حەلەب لە راگەیەندراوێکدا وەڵامی وەزارەتی بەرگری سوریای دایەوە کە بانگەشەی کۆنتڕۆڵکردنی 90%ی گەڕەکی شێخ مەقسودی کردبوو، ئاسایش دەڵێت: "ئەو هەواڵانە دوورن لە راستییەوە، لەسەر زەوی شەڕێکی سەختی کۆڵان بە کۆڵان لەگەڵ میلیشیاکانی حکومەتی دیمەشق بەردەوامە و زیانێکی گەورەیان پێگەیشتووە."

راگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، هاوتەریب لەگەڵ رووبەڕووبوونەوەکاندا، بۆردومانێکی چڕ بە تۆپ و تانک بۆ سەر گەڕەکەکە دەستیپێکردووە و بەشێوەیەکی سیستماتیک ژێرخانی ناوچەکە و نەخۆشخانەکان دەکرێنە ئامانج، کە مەبەست لێی بڵاوکردنەوەی ترسە لەنێو دانیشتواندا.

  • دەبێت لێپرسینەوە لە تاوانەکانی حەلەب بکرێت و مافی هاوڵاتییان بپارێزرێت

  • رێكخراوی هەرانا: تائێستا لە خۆپیشاندانەكانی ئێران دوو هەزار و 571 كەس كوژراون

  • لەبارەی ڕاگرتنی گەشتەکانی سلێمانی-ئێران ڕوونکردنەوە دەدرێت

  • هەسەدە: دیمەشق دەیەوێت بە بیانووی ناڕاست ناوچەكە بەرەو ئاڵۆزی بەرێت

  • دەستەی مافی مرۆڤ: سکاڵا لەسەر مەلا مەزرهەر تۆماردەکات

  • بەڕێوەبەری خۆسەر: دڵنیابن ئە تاوانانەی دژ بە کوردانی حەلەب کرا ئاسان تێناپەڕن

  • ئێران: ئەمەریکا هێرش بکات هێرش دەکەین

  • ئاسایشى شێخ مه‌قسود: ڕاسته‌ قوربانیمان زۆربوو بەڵام كۆڵناده‌ین‌ و تەسلیم بونیش قبوڵنەکرا

  • ئاسایشی حەلەب: شەڕی کۆڵان بە کۆڵان لە شێخ مەقسود بەردەوامە

سەرەکی