2 کاتژمێر پێش ئێستا
107 جار خوێنراوەتەوە
مەترسییەکە سەرهەڵدەداتەوە؛ ڕاستڕەوەکان لە ئەڵمانیا بەرەو سەرکەوتن
لەکاتێکدا ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی ساکسۆنیا-ئەنهاڵت (Zachsen-Anhalt) لە ئەڵمانیا وەرچەرخانێکی مێژوویی سیاسی تۆمارکرد، هاوکات کەسایەتییەکی کورد توانی دەستکەوتێکی بێپێشینە بۆ ڕەوەندی کوردی و ئێزدییەکان بەدەستبهێنێت.
سەرکەوتنی بێپێشینەی ڕاستڕەوەکان دوای جەنگی جیهانیی دووەم
بەپێی ئەنجامەکانی دوای دەنگدان، پارتی "ئەڵتەرناتیڤ بۆ ئەڵمانیا" (AfD)ی ڕاستڕەوی توندڕەو توانیویەتی ٤٤٪ بۆ ٤٤.٥٪ـی دەنگەکان بباتەوە و پلەی یەکەم لەسەر ئاستی هەرێمەکە بەدەستبهێنێت. ئەمەش بە جیاوازییەکی بەرچاوە لە پێش پارتی "یەکێتیی دیموکراتی مەسیحی" (CDU) کە تەنیا ١٨.٥٪ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە.
ئەم ئەنجامە ٣٩ کورسی لە پەرلەمانی هەرێمەکە بە پارتی AfD دەبەخشێت، لە کاتێکدا زۆرینەی ڕەها پێویستی بە ٤٢ کورسییە. ئەگەر ئەم ئەنجامانە جێگیر ببن، ئەمە یەکەمجار دەبێت لە دوای جەنگی جیهانیی دووەمەوە حزبێکی ڕاستڕەوی توندڕەو بگەڕێتەوە بۆ پێشەنگی گۆڕەپانی سیاسی ئەڵمانیا و لە دەسەڵات لەسەر ئاستی هەرێمێک نزیک بێتەوە.

گەییشتنی یەکەم کوردە ئێزدی بۆ پەرلەمانی هەرێمێک
لە لایەکی ترەوە و لەناو هەمان پرۆسەی هەڵبژاردندا، مامەد محەمەد، چالاکوانی کوردی ئێزدیی خەڵکی عەفرینی ڕۆژئاوای کوردستان، لەسەر لیستی "پارتی سەوزەکان" کاندید بوو و کورسییەکی لە پەرلەمانی ویلایەتی ساکسۆنیا-ئەنهاڵت بەدەستهێنا. بەمەش بووە یەکەم کوردی ئێزدی کە بگاتە پەرلەمانی ویلایەتێک لە مێژووی ئەڵمانیادا.
مامەد محەمەد (لەدایکبووی ١٩٨١ لە عەفرین) یەکێکە لە کەسایەتییە چالاکەکانی شاری هالە. ناوبراو لە ساڵی ١٩٩٦ گەیشتووەتە ئەڵمانیا و لە ساڵی ٢٠٠٦ ڕەگەزنامەی ئەو وڵاتەی وەرگرتووە.
سیاسەتەکانی AfD و ئاستەنگەکانی پێكهێنانی حکومەت
پارتی AfD زیاتر بەهۆی سیاسەتە توندەکانی لە دژی کۆچبەران و هاوڕەگەزخوازان، نەتەوەخوازیی توند، دژایەتیکردنی بەشێک لە سیاسەتەکانی یەکێتیی ئەورووپا و مەیلی نزیکبوونەوە لە ڕووسیا ناسراوە.
سەرەڕای سەرکەوتنەکەیان، چاودێرانی سیاسی ئاماژە بەوە دەکەن کە بەدەستهێنانی پلەی یەکەم بە مانای ئاسانی لە پێکهێنانی حکوومەت ناهێنێت؛ چونکە حزبە سەرەکییەکانی تر ڕەتی دەکەنەوە هاوپەیمانی لەگەڵ AfD پێکبهێنن، خۆیشی بەتەنیا زۆرینەی ڕەهای کورسییەکانی بەدەست نەهێناوە.

پەرچەکرداری شەقام
هاوتەریب لەگەڵ ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان، نەیارانی AfD لە چەند شارێکی ئەڵمانیا ڕژانە سەر شەقامەکان و خۆپیشاندانی ناڕەزایەتییان ئەنجام دا، بە مەبەستی ڕێگری لە سەرهەڵدانەوەی ڕاستڕەویی توندڕەو و پاراستنی پرەنسیپەکانی دیموکراسی لە وڵاتەکەدا.
-
هەولێر ئامادەیە نەوت ڕادەست بکات؛ پێشنیازێکی نوێی هەرێم بۆ بەغدا لەسەر پرسی سووتەمەنی
|
-
شاندێکی هەرێم دەچێتە بەغدا؛ کێشمەکێشی نوێ لەسەر داهاتی گومرگ و بودجەی ٢٠٢٧ دروست دەبێت
|
-
مەترسییەکە سەرهەڵدەداتەوە؛ ڕاستڕەوەکان لە ئەڵمانیا بەرەو سەرکەوتن
|
-
گوشارە هاوتەریبەکانی ئێران؛ لە ئامانجگرتنی ئۆپۆزسیۆنەوە تا دروستکردنی ئاستەنگ بۆ چەکی دەستووریی هەرێم
|
-
بۆچی وڵاتان زێڕەکانیان لە ئەمریکا دەکێشنەوە؟
|
-
دوو پێنت هاوسی گرانبەها کە پەیوەندییان بە موجتەبا خامنەییەوە هەیە لە لەندەن بۆ فرۆشتن دانراون
|
-
ئۆجالان، بایک و قەرەیلان نەخشەڕێگەی نوێ ئاشکرا دەکەن
|
-
عێراق سیستمی بودجەی دەگۆڕێت؛ جێگیرکردنی گرێبەستەکان لە سایەی ئاڵنگارییە داراییەکاندا
|
-
جەمیل بایک: پرۆسەی ئاشتی لەبەردەم بنبەستدایە و پێویستی بە هەنگاوی یاسایی و سیاسییە
|
|
|
|