3 کاتژمێر پێش ئێستا
50 جار خوێنراوەتەوە
نەخشەڕێگەی قۆناغی دوای هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی پەرلەمان؛ ٣٠ ڕۆژ لەبەردەم هەرێمدایە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم
ئەمڕۆ چوارشەممە، 4ـی تشرینی دووەمی 2026، دوای نزیکەی دوو ساڵ پەککەوتن، دووەم دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو و تێیدا دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان هەڵبژێردران.

ئەنجامی هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان
دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان بە سەرۆکایەتیی سەمیرە حەسەن، وەکو بەتەمەنترین پەرلەمانتاری ئامادەبوو، و بە بەشداریی 52 پەرلەمانتار لە کۆی پێویستیی دەنگەکان بەڕێوەچوو (کاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ زەنگی دانیشتنەکە لێدرا و ڕێژەی یاسایی 1+50 تێپەڕێنرا). دەستەی سەرۆکایەتی بەم شێوەیە هەڵبژێردرا:
ڤالا فەرید پەرلەمانتاری پارتی): بە بەدەستهێنانی 52 دەنگ وەک سەرۆکی پەرلەمان هەڵبژێررا.
رامی نووری (پەرلەمانتاری کریستیان لە بازنەی هەولێر): بە کۆی دەنگی ئامادەبووان (52 دەنگ) وەک جێگری سەرۆکی پەرلەمان دیاریکرا.
مونا نەبی قەهوەچی (پەرلەمانتاری پارتی چاکسازیی تورکمانی): بە 52 دەنگ پۆستی سکرتێری پەرلەمانی بەدەستهێنا.
نەخشەڕێگەی قۆناغی دوای هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان
بەپێی ئەو وادە یاسایی و دەستوورییەی دیاریکراوە، دەبێت پەرلەمان بەر لە کۆتاییهاتنی وادەی 30 ڕۆژەکە کۆبوونەوە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بکات، تاوەکو دواتر سەرۆکی هەرێم بە فەرمی کاندیدی فراکسیۆنی زۆرینە بۆ پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان رابسپێرێت.

بەشداریی فراکسیۆنەکان:
سەرجەم 39 پەرلەمانتارەکەی فراکسیۆنی پارتی، ژمارەیەک پەرلەمانتاری تورکمان و کریستیان، ٣ پەرلەمانتاری پێشووی یەکێتی و ٣ پەرلەمانتاری پێشووی نەوەی نوێ (کە خۆیان وەک سەربەخۆ ناساند)، 2 پەرلەمانتاری هەڵوێست، 1 پەرلەمانتاری سۆسیالیست و 1 پەرلەمانتاری بەرەی گەل بەشدارییان کرد، لە کاتێکدا فراکسیۆنەکانی یەکگرتووی ئیسلامی و بزووتنەوەی گۆڕان بایکۆتی دانیشتنەکەیان کرد.

هەڵوێستی دامەزراوەی پەی؛ بۆشایی یاسایی شەرعیەتی دامەزراوەکان دەخاتە مەترسییەوە
لە بەرامبەردا، دامەزراوەی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان، سەبارەت بە دانیشتنی یەکەمی تەواوکاریی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، درێژەکێشانی دۆخی بۆشایی یاسایی شەرعیەتی دامەزراوەکانی هەرێم دەخاتە ژێر پرسیارەوە، قەوارەی هەرێم لە ناوخۆ و دەرەوە لاواز دەکات و تەنها خزمەت بە نەیارانی هەرێم دەکات.
دامەزراوەی پەی ئاماژەی بەوە داوە کە پەرلەمانی کوردستان لە قووڵترین قەیرانی مێژووی خۆیدا بووە، بە جۆرێک زیاتر لە دوو ساڵە هیچ یاسایەک دەرنەچووە، چاودێریی دەسەڵاتی جێبەجێکردن نەکراوە و حکومەت وەکو کاربەڕێکەر ماوەتەوە. هەروەها جەختی کردووەتەوە کە ئەم بۆشاییە یاسادانانە دەرگای بۆ دەستێوەردانی دادگەی باڵای فیدراڵی واڵا کردووە، بۆیە داوا دەکات هێزە سیاسییەکان بگەڕێنەوە سەر مێزی گفتوگۆ و کۆتایی بەو بۆشاییە یاساییە بهێنن.
-
قەیرانێکی دیپلۆماسی لە عێراق؛ ململانێی یەکێتی و پارتی پێشوازیی باڵیۆزی ١٠ وڵاتی پەکخستووە
|
-
نەخشەڕێگەی قۆناغی دوای هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی پەرلەمان؛ ٣٠ ڕۆژ لەبەردەم هەرێمدایە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم
|
-
گۆڕانکارییەکی گەورە لە واشنتن؛ دیموکراتەکان کۆنترۆڵی هەردوو ئەنجومەنی نوێنەران و پیرانیان کردەوە
|
-
پارتی بە نیازی تەواوکردنی ڕێژەی (50+1)ی پەرلەمانە؛ هێزەکان دابەش دەبن و سەنگەرەکانی ڕووندەبنەوە
|
-
پارتی هەوڵەکانی بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان چڕ دەکاتەوە؛ یەکێتی بڕیاری نەداوە و لایەنەکانیش دابەش بوون
|
-
ڕێککەوتنی ئەتۆمی یان جەنگ؟ تاران و واشنتۆن لە گەرووی هورمزدا ڕووبەڕوو دەبنەوە
|
-
مەترسیی پارچەبوونی هەرێمی کوردستان؛ چاتەم هاوس هۆشداری لە دابەشبوونی قووڵی نێوان پارتی و یەکێتی دەدات
|
-
هەڵبژاردنی نیوەی خولی ئەمریكا؛ تاقیكردنەوەیەكی چارەنووسساز بۆ دەسەڵاتی ترەمپ
|
-
بەکرێدانی شۆستەکان لە سلێمانی؛ پسپۆڕێکی هاتوچۆ و ڕێکخراوێکی مەدەنی هۆشداری دەدەن
|
|
|
|