1     کاتژمێر پێش ئێستا 41 جار خوێنراوەتەوە

پارتی بە نیازی تەواوکردنی ڕێژەی (50+1)ی پەرلەمانە؛ هێزەکان دابەش دەبن و سەنگەرەکانی ڕووندەبنەوە

بڕیارە ئەمرۆ چوارشەممە دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوە بچێت، پارتی دیموکراتی کوردستان بە نیازی دابینکردنی ڕێژەی یاسایی (50+1)ی ئەندامانی پەرلەمانە تاوەکو بتوانێت دانیشتنی یەکەم تەواو بکات، لە کاتێکدا زیاتر لە دوو ساڵ بەسەر هەڵبژاردنی پەرلەماندا تێپەڕ دەبێت.

بەپێی بەدواداچوونەکان، ئەو پەرلەمانتارانەی ئەگەری بەشدارییان لە دانیشتنەکەی ئەمرۆدا هەیە نزیکەی ٥١ ئەندام دەبن؛ لەوانە ٣٩ پەرلەمانتاری پارتی، ١ تورکمان، ٢ کلدانی ئاشووری، ١ سۆسیالیست، ١ بەرەی گەل، لەگەڵ بەشداریکردنی چاوەڕوانکراوی هەردی سەڵاح (پەرلەمانتاری دەستلەکارکێشاوەی یەکێتی)، دوو پەرلەمانتاری هەڵوێست و دوو پەرلەمانتاری نەوەی نوێ. لە حاڵەتی تێپەڕاندنی ئەو ڕێژەیەدا، پێویستی بە سەرۆکی تەمەن (محەمەد سلێمان) نابێت ئەگەر خۆی ئامادە نەبێت، بەتەمەنترین ئەندامی دوای ئەو دانیشتنەکە بەڕێوە دەبات. هەروەها تاوەکو ئێستا واژۆی ٤٢ پەرلەمانتار ڕادەستی دیوانی پەرلەمان کراوە بۆ بەستنی کۆبوونەوەکە.

دوێنێ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا، فراکسیۆنەکانی پارتی، سۆسیالیست، ١ ئەندامی تورکمان و ٢ ئەندامی کلدان ئاشووری بە فەرمی داوای سازدانی دانیشتنەکەیان کرد. هاوکات ٣ پەرلەمانتار ماون سوێندی یاسایی بخۆن، کە بریتین لە ئەندامێکی بەرەی گەل (لە شوێنی لاهور شێخ جەنگی) و دوو ئەندامی کۆمەڵی دادگەری کە بایکۆتی پرۆسەکەیان کردووە.

لە بەرامبەردا، ئاراستەی بایکۆتی فەرمی ڕوون بووەتەوە؛ فراکسیۆنەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، نەوەی نوێ، یەکگرتووی ئیسلامی، ڕەوتی هەڵوێست (بە دەنگی عەلی حەمەساڵح)، ١ ئەندامی تورکمان، ١ ئەندامی مەسیحی و کۆمەڵی دادگەری بە فەرمی ڕایانگەیاندووە بەشداری ناکەن.

پەککەوتنی پرۆسەی سیاسی لە هەرێمدا بەهۆی هەڵوەشاندنەوەی ڕێککەوتنی ستراتیژیی ٢٠٠٦ و دابەشبوونی کرداریی هەرێمە بۆ دوو زۆنی کارگێڕی و ئەمنی. لە کاتێکدا یەکێتی پێشنیاری دابەشکردنی دەسەڵاتی کارگێڕی و دارایی بە شێوازی کانتۆنەکان بۆ پارێزگاکان دەکات، پارتی بە توندی ڕەتی دەکاتەوە و بە گۆڕانکارییەکی دەستووریی مەترسیدار و دژ بە حوکمڕانیی یەکگرتووی دەزانێت.

پاش ٣٤ ساڵ لە ئەزموونی حوکمڕانی، مۆدێلی دیموکراسیی پشکپشکێنە تووشی داڕمانی سیستماتیک بووە و کێشەی تەواوکردنی ڕێژەی یاساییش ئاماژەیەکی روونە بۆ قووڵیی بنبەستە سیاسییەکەی هەرێمی کوردستان.

 

  • گۆڕانکارییەکی گەورە لە واشنتن؛ دیموکراتەکان کۆنترۆڵی هەردوو ئەنجومەنی نوێنەران و پیرانیان کردەوە

  • پارتی بە نیازی تەواوکردنی ڕێژەی (50+1)ی پەرلەمانە؛ هێزەکان دابەش دەبن و سەنگەرەکانی ڕووندەبنەوە

  • پارتی هەوڵەکانی بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان چڕ دەکاتەوە؛ یەکێتی بڕیاری نەداوە و لایەنەکانیش دابەش بوون

  • ڕێککەوتنی ئەتۆمی یان جەنگ؟ تاران و واشنتۆن لە گەرووی هورمزدا ڕووبەڕوو دەبنەوە

  • مەترسیی پارچەبوونی هەرێمی کوردستان؛ چاتەم هاوس هۆشداری لە دابەشبوونی قووڵی نێوان پارتی و یەکێتی دەدات

  • هەڵبژاردنی نیوەی خولی ئەمریكا؛ تاقیكردنەوەیەكی چارەنووسساز بۆ دەسەڵاتی ترەمپ

  • بەکرێدانی شۆستەکان لە سلێمانی؛ پسپۆڕێکی هاتوچۆ و ڕێکخراوێکی مەدەنی هۆشداری دەدەن

  • وەڵامی توندی ئەنجومەنی گەلی شەنگال بۆ پارتی: ڕێز لە ئیرادەی کۆمەڵگەی ئێزدی بگرن

  • لەبارەی یەکخستنی هێزەکان و کەمەربەندی عەرەبی؛ نوێترین پەیامی مەزڵوم عەبدی

سەرەکی