1 کاتژمێر پێش ئێستا
42 جار خوێنراوەتەوە
گۆڕانکارییەکی گەورە لە واشنتن؛ دیموکراتەکان کۆنترۆڵی هەردوو ئەنجومەنی نوێنەران و پیرانیان کردەوە
بەگوێرەی پێشبینی و ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی نیوەی خولی ئەمریکا، پارتی دیموکرات توانیی گۆڕانکارییەکی گەورە لە نەخشەی سیاسیی وڵاتەکەدا بێنێتە ئاراوە و کۆنترۆڵی هەردوو ئەنجومەنی نوێنەران و پیران لە کۆمارییەکان وەربگرێتەوە. ئەم گۆڕانکارییە ئاماژەیە بۆ رووبەڕووبوونەوەیەکی سیاسیی نزیک لە نیوەی دووەمی خولی سەرۆکایەتی دۆناڵد ترەمپدا.

دابەشبوونی کورسییەکان تا ئێستا:
ئەنجومەنی نوێنەران (زۆرینە: 281 کورسی)
دیموکراتەکان: 218 کورسی
کۆمارییەکان: 132 کورسی
ئەنجومەنی پیران (زۆرینە: 51 کورسی)
دیموکراتەکان: 53 کورسی
کۆمارییەکان: 42 کورسی

یەکەم کادانەوەی ترەمپ: پیرۆزبایی دەکەم، بەڵام ئەمە گورزێک نییە لە من درابێت
لە یەکەم کاتژمێرەکانی ڕاگەیاندنی ئەنجامەکاندا، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ کەناڵی "فۆکس نیوز" ڕایگەیاند:
"دیموکراتەکان کارێکی باشیان کرد و پیرۆزباییان لێدەکەم. ماوەی 11 ساڵە هەوڵ دەدەن بۆ ئەم دەستکەوتە و دواجار بەدەستیان هێنا، بەڵام من ئەمە وەک گورزێک نابینم کە ئاڕاستەی من کرابێت. باوەڕم وایە دەستکەوتی گەورەمان بەدەستهێناوە و ئێمە شاهیدی گەورەترین دوو ساڵ بووین لە مێژووی سەرۆکایەتیدا."
ترەمپ هەروەها ڕەخنەی لە کەناڵی "فۆکس نیوز" گرت و ئۆباڵی شکستی کۆمارییەکانی خستە ئەستۆی ئەو کەناڵە، بەپێی ئەوەی بەردەوام میوانداری نەیارانی دیموکراتی کردووە. لە لێدوانێکی دیکەشیدا بۆ کەناڵی "سی بی ئێس نیوز"، ترەمپ ئاماژەی بەوە کرد کە ئامادەیە لەگەڵ دیموکراتەکان کار بوبکات بۆ بەرژەوەندی وڵات، بەڵام جەختیشی کردەوە: "باوەڕم وایە دیموکراتەکان دەیانەوێت لەگەڵم کار بکەن؛ ئەگەرنا من ڤیتۆی هەموو شتێک دەکەم."

پرسی ئێران و هەڵوێستی تاران
سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کرد کە پرسی ئێران ڕۆڵی هەبووە لە شکستی دەنگی کۆمارییەکاندا، بەڵام جەختی کردەوە کە خەڵک لە گرنگی کاریگەرییەکانی ڕەفتاری ئەو بەرامبەر بە ئێران تێدەگەن و وتی: "شەڕ لەگەڵ ئێران کاتێک کۆتایی دێت کە من بڕیار بدەم کۆتایی پێبێت و ڕایبگەیەنم."
لە بەرامبەردا، محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "X" کاردانەوەی نیشاندا و نووسیویەتی:
"پاڵنەرەکە ویژدان بێت یان تێچووی ژیان، گەلی ئەمریکا وتی نا بۆ شەڕ و ئێمەش پشتگیری لەم پەیامە دەکەین. ئەگەر حکومەتی ئەمریکا ناپاکی لە ئیرادەی گەلەکەی خۆی بکات بۆ خزمەتکردنی لایەنە نێودەوڵەتییەکان، بەم زووانە درک بەوە دەکات کە نای ئێمە خەونی ناخۆشی بەدوادا دێت."

پەیامی توندی عەبدولسەید بۆ ترەمپ و جەی دی ڤانس
عەبدولسەید، کاندیدی دیموکراتەکان و پزیشکی بەڕەچەڵەک میسری کە لە کێبڕکێی ئەنجومەنی پیران لە ویلایەتی میشیگان بەسەر مایک ڕۆجەرزی کۆماریدا سەرکەوت، ڕووبەڕووی هێرشی توندی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی ترەمپ بووبووەوە.
دوای بردنەوەی، عەبدولسەید لە پەیامێکدا بۆ ترەمپ وتی:"دۆناڵد، دەزانم کێشەت هەبووە لە هێنانی ناوەکەم؛ بۆیە کاتێک جەی دی سەرپەرشتی ئاهەنگی سوێندخواردنەکەم دەکات لە مانگی یەکدا، دەتوانیت بە سادەیی بە سیناتۆر ناوم ببات."

هەروەها ئاڕاستەی پەیامەکەی بۆ جەی دی ڤانس کرد و نووسیویەتی: "جەی دی ئازیزم، دژبەیەکی تا ڕادەیەک پێکەنیناوی لەوەدا هەیە کە تۆ بەپێی دەستوور دەبێت پابەند بیت بە سەرپەرشتیکردنی ئاهەنگی سوێندخواردنەکەم لە مانگی یەکدا."
-
گۆڕانکارییەکی گەورە لە واشنتن؛ دیموکراتەکان کۆنترۆڵی هەردوو ئەنجومەنی نوێنەران و پیرانیان کردەوە
|
-
پارتی بە نیازی تەواوکردنی ڕێژەی (50+1)ی پەرلەمانە؛ هێزەکان دابەش دەبن و سەنگەرەکانی ڕووندەبنەوە
|
-
پارتی هەوڵەکانی بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان چڕ دەکاتەوە؛ یەکێتی بڕیاری نەداوە و لایەنەکانیش دابەش بوون
|
-
ڕێککەوتنی ئەتۆمی یان جەنگ؟ تاران و واشنتۆن لە گەرووی هورمزدا ڕووبەڕوو دەبنەوە
|
-
مەترسیی پارچەبوونی هەرێمی کوردستان؛ چاتەم هاوس هۆشداری لە دابەشبوونی قووڵی نێوان پارتی و یەکێتی دەدات
|
-
هەڵبژاردنی نیوەی خولی ئەمریكا؛ تاقیكردنەوەیەكی چارەنووسساز بۆ دەسەڵاتی ترەمپ
|
-
بەکرێدانی شۆستەکان لە سلێمانی؛ پسپۆڕێکی هاتوچۆ و ڕێکخراوێکی مەدەنی هۆشداری دەدەن
|
-
وەڵامی توندی ئەنجومەنی گەلی شەنگال بۆ پارتی: ڕێز لە ئیرادەی کۆمەڵگەی ئێزدی بگرن
|
-
لەبارەی یەکخستنی هێزەکان و کەمەربەندی عەرەبی؛ نوێترین پەیامی مەزڵوم عەبدی
|
|
|
|