سەرتیپ جەوهەر 07/05/2024 616 جار خوێنراوەتەوە

دادگای فیدراڵ، دادگای داتاشینی بڕیارەكان

🔻 ئەم دادگایە وەك گورگەكەی هەیاس، هەر رۆژەی بۆ مەبەستێكی سیاسی لەبەرژەوەندی لایەنێك یان گروپێكی سیاسی بەكاردەهێنرێت
🔻 دادگای فیدراڵ مودەتێك بۆ یەكێتیی و مودەتێكیش بۆ پارتی، بەڵام بەپێی پلانی دەرو جیران هەڵبژاردن دوادەخات
🔻 ئێستا كوردستان بەدەست حزبە حوكمڕانی كوردستان و وڵاتانی دراوسێ‌ وەك بوكەڵەی لێهاتووە
🔻 حوكمڕانان ناتوانن لەڕێی سندوقەكانی دەنگدان حوكمڕان بن، بۆیە پەنا بۆ هێزی دەرەكی دەبەن
🔻 یەكێكیان دەیەوێت بەناوی كۆتاكانەوە ئیرادەی خەڵكی كوردستان زەوتبكات، ئەویدیكەشیان دەیەوێت ئەنجامی هەڵبژاردنی بۆ دەستكاریی بكرێت

✍️ سەرتیپ جەوهەر

بڕیارەكەی ئەمڕۆی دادگای فیدراڵ ئەو راستیەی دووپاتكردەوە كە دادگای فیدراڵ دادگایەكی سیاسیە نەك دەستوریی. ئابڕوچونێكی گەورەبوو بۆ دادگا لەعیراق. ئەم دادگایە وەك هەموو دامەزراوەكانی دیكەی عیراق بەشێكە لەئەجێندای ئیقلیمیی و كراوەتە داردەست بۆ سەپاندنی ئەجێندای وڵاتانی دەوروبەر. ئەم دادگایە وەك گورگەكەی هەیاس، هەر رۆژەی بۆ مەبەستێكی سیاسی لەبەرژەوەندی لایەنێك یان گروپێكی سیاسی بەكاردەهێنرێت، لەبری داوەری و دادبینی، بڕیارو مەرامە سیاسیەكان لەقاڵبی قانوندا دادەتاشێ و دەیكاتە بڕیار، كەسیش ناتوانێت رێگریان لێبكات.

مودەتێك لەسەر داوای یەكێتیی و بۆ سەپاندنی مەرج بەسەر پارتی بەكارهێنراو ماوەی ساڵێك هەڵبژاردنی كوردستانی پێ دواخرا، ئەمڕۆش بەهەمان مەنتق لەبەرژەوەندی پارتی رێكارەكانی هەڵبژاردنی كوردستانی پێ راگیرا! 

ئەو ململانێیەی پارتی و یەكێتیی لەسەر هەڵبژاردن و ئەم دەستی بەدەستی كردنە بەخەڵكی كوردستان، نەك تەنها دامودەزگاكانی هەرێمیان بێبەهاو بێنرخ كردووەو پەكیانخستوون، بەڵكو رێگای دووبارە چاككردنەوەی ئەم بارودۆخەشیان پەكخستووە كە ئەویش بریتیە لەرێگا دیموكراتیەكە ئەویش دووبارە هەڵبژاردنكردن. ئەمەش باشترین بەڵگەیە لەسەر ئەو راستیەی كە هەردوو حزب ترسێكی گەورەیان لەهەڵبژاردن هەیەو هەریەكەیان دەیەوێت بەر لەهەڵبژاردن ئەنجامی هەڵبژاردن و قۆناغەكانی دواتریشی بەدڵی ئەو بێت! دەركەوت ترس لەهەڵبژاردنیان بۆتە مۆتەكەو لەبری راستكردنەوەی هەڵەكانی رابردوو، دروستكردنەوەی ئەو متمانەیەی لەدەستیانداوە لەگەڵ خەڵك بەهۆی خراپی حوكمڕانیی و حوكمڕانەكانیانەوە ئێستا پەنا بۆ وڵاتانی دراوسێ‌ و بۆ رێگای ناشەرعیی و گزیكردن دەبەن!

یەكێكیان دەیەوێت بەناوی كۆتاكانەوە كە11 كورسی پەرلەمانە ئیرادەی خەڵكی كوردستان زەوتبكات و هەمووجارێ‌ ئەجێندای خۆی بەسەر هەمووان بسەپێنێت، ئەویدیكەشیان دەیەوێت ئەنجامی هەڵبژاردنی بۆ دەستكاریی بكرێت.

ئێستا كوردستان بەدەست حزبە حوكمڕانەكان و وڵاتانی دراوسێ‌ وەك بوكەڵەی لێهاتووە، بۆتە دیل و ئەسیری دوو لایەنی چەكداری بێ جەماوەر. حوكمڕانان ئیرادەو موقەدەراتی دانیشتوانەكەیان بەبارمتە گرتووە، ناتوانن لەڕێی سندوقەكانی دەنگدان حوكمڕان بن، بۆیە پەنا بۆ هێزی بیانیی و دەرەكی دەبەن، بەڵام ئەم سیاسەتە، ئەم رێگاو رێچكەیەی حوكمڕانانی كورد لەمێژووی كۆن و نوێ‌ دا ئەنجامێكی ئێجگار خراپی هەبووە!

ئەم رێگاو رێچكەیە ئەگەر ئەگەر رێگای سەركەوتن بوایە، ئەوا هیتلەرو مۆسۆلینی و تیتۆو سلۆبۆدان میلۆسۆڤیج و چاوچیسكۆ ئێستا ناو ناوبانگێكی دیكەیان دەبوو.

هەموو وتارەکانی سەرتیپ جەوهەر

هەموو وتارەکانی سەرتیپ جەوهەر

هەموو وتارەکانی سەرتیپ جەوهەر

هەموو وتارەکانی سەرتیپ جەوهەر

هەموو وتارەکانی سەرتیپ جەوهەر

هەموو وتارەکانی سەرتیپ جەوهەر

هەموو وتارەکانی سەرتیپ جەوهەر

هەموو وتارەکانی سەرتیپ جەوهەر

هەموو وتارەکانی سەرتیپ جەوهەر

هەموو وتارەکانی سەرتیپ جەوهەر

هەموو وتارەکانی سەرتیپ جەوهەر

هەموو وتارەکانی سەرتیپ جەوهەر

هەموو وتارەکانی سەرتیپ جەوهەر

هەموو وتارەکانی سەرتیپ جەوهەر

هەموو وتارەکانی سەرتیپ جەوهەر

هەموو وتارەکانی سەرتیپ جەوهەر

هەموو وتارەکانی سەرتیپ جەوهەر

سەرەکی