2024-07-23 524 جار خوێنراوەتەوە

سوپای تورکیا ئۆپەراسیۆنە نوێیەکەی لە ئاسمانەوە بۆ قەزای چۆمان درێژکردۆتەوە

ناوەندی هەواڵ

لێپرسراوی بەشی مافی مرۆڤ لە ڕێكخراوی سی پی تی ئەمریكی ڕایدەگەیەنێت، کاتژمێر 5:40 خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ، سێشەممە، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا بۆردوومانی سێ شوێنی کرد لە ناحیەی قەسرێی سەر بە قەزای چۆمان.

کامەران عوسمان، ڕاشیگەیاندووە، بۆردوومانەکان بۆ سەر بەرزاییەکانی (سێکانیان، گردان وزینۆکان) بوون لە کەڵەکی باڵەییان.

دەشڵێت، ئەمە دووەمین جارە کە لەم هەفتەیەدا، سوپای تورکیا بۆردوومانی سنوری قەزای چۆمان دەکات.

ڕۆژی 20ی تەمووز فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا، بە چڕی بۆردوومانی گەڵی گەلەژێری و گردی بێرییان لە کوێستانی بەردەسپییان لە نزیک چیای گردوگۆ لە قەزای چۆمان کرد.

لەسەرەتای ئەمساڵەوە، تاوەکو ئێستا بەهۆی لەشکرکێشییەکانی سوپای تورکیا لە خاکی هەرێمدا، (9) هاووڵاتی مەدەنی شەهیدبوون و (2) هاووڵاتی تری مەدەنیش برینداربوون.

  • سوپای ئیسرائیل: بە 50 فڕۆکەی جەنگی هێرشمانکردە سەر ئێران

  • پژاک : حدکا و کۆمەڵە بە دوورخستنەوەیان لە "کۆنگرەی ئازادیی ئێران" تۆمەتبار دەکات

  • ئەنجوومەنی باڵای دادوەری: هیچ بڕیارێک بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان دەرنەچووە

  • رۆژنامەنووسێک بە رووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەستدا

  • ڕۆژنامەی تایمز: کچەزای حەسەن بەننا لەسەر دەستدرێژیکردنە سەر ئافرەتان دادگایی دەکرێت

  • جێگرەوەی لاریجانی؛ محەمەد باقر زولقەدر كێیە؟

  • وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌؛ 28ی ئەم مانگە بڕیار لەسەر چارەنووسی دەوامی ناوەندەکانی خوێندن دەدات

  • ئیسرائیل شەوێكی قورسی بەڕێكرد

  • نمونەی جوتیارەکە لەنێوان زاگرۆس هیواو ئەبووبەکر کاروانی دا

سەرەکی