×

2024-08-22 224 جار خوێنراوەتەوە

پارێزگارى سلێمانى چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد

ناوەندی هەواڵ

لیژنەى ئەمنى بەسەر پەرشتى پارێزگارى سلێمانى بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و دامودەزگاکان و حزبە سیاسییەکانی کوردستان لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردندا چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد.

بڕیارە ڕۆژی 20ى تشرینی یەكەمی ئەمساڵ پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان بەسەرپەرشتی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆى هەڵبژاردنەكانی عێراق بەڕێوەبچێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 22-8-2024، لیژنەی باڵای ئەمنی سلێمانی لە نوسراوێکدا بلاویکردەوە، لە پرۆسەی هەڵبژاردن و بەڕێوەچوونی بانگەشەی هەڵبژاردن سەرجەم دامەزراوە حکومییەکان بێلایەن دەبن و هیچ کەلوپەل و دامەزراوەیەک لە بەرژەوەندی هیچ کاندید و لیست و قەوارەیەک بەکارنایات.

لە بەشێکى دیکەى بڕیارەکاندا هاتووە، سەرۆکایەتىشارەوانى  بە هەماهەنگى کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان رێنمایى پێویست بۆدیاریکردنى هەڵمەتى بانگەشە دەردەکەن و دەبێت سەرجەم لایەنەکان پابەندى رێنماییەکان بن.

هەر لە نووسراوەکەدا هاتووە، هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن و کۆبوونەوەی جەماوەری لەو شوێنانەدا بەڕێوەناچن کە رێگری لە هاتوچۆی گشتیی هاوڵاتییان دەکات.

لە بەشێکی دیکەی نووسراوەکەدا هاتووە، لەکاتی دەوامی رەسمیدا هیچ فەرمانبەرێک مافی ئەنجامدانی بانگەشەی هەڵبژاردنی نییە.

 

دەقى رێنماییەکان.......

  • هەپەگە : کوشتن و بریندارکردنی ژمارەیەک سەربازی تورکیای ڕاگەیاند

  • چوار پرس تەوەری سەرەکی گفتۆگۆی نێوان پزیشکیان و تاڵەبانییە

  • سەرۆککۆماری ئێران گەیشتە سلێمانی

  • كه‌نه‌كه‌: باشوری کوردستان پڕە لە دەزگای سیخوڕیی وڵاتانی دەوروبەر

  • خوێندكارانى پۆلى 12 لە دادگای فیدڕاڵی سکاڵا تۆمار دەکەن

  • سەرۆک کۆمارى ئێران گەیشتە هەرێمی کوردستان

  • حکومەتى هەرێم لەبارەى مووچە ڕاگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە

  • ئامانجى سەردانەكەی پزیشكیان بۆ هه‌رێم ئاشكرادەكرێت

  • هاوتاکردنى مووچەى خانەنشینى پێشمەرگە دوادەکەوێت

سەرەکی