×

حەیدەر حەنون سەرۆکی دەستەی دەستپاکی
2024-09-12 157 جار خوێنراوەتەوە

دەسەڵاتی دادوەری عیراق لێكۆڵینەوە لە سەرۆكی دەستەی دەستپاكی دەكات

ناوەندی هەواڵ

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/EradaMedia1

ئەنجومەنی باڵای دادوەری عیراق ڕایگەیاند، دۆسیەی لێکۆڵینەوە لە تۆمارە دەنگییەکانی حەیدەر حەنون سەرۆکی دەستەی دەستپاکی بە وەکالەت دەکاتەوە.

ناوەندیی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، سەرۆکی داواکاری گشتی داوای لە دادگای لێکۆڵینەوەی سێیەمی کەرخ کردووە، کە لێکۆڵینەوە لەو تۆمارە دەنگیەی حەنون بکات کە تاوانەکانی وەرگرتنی بەرتیل لەخۆدەگرێت.

تۆمارەكە، كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و میدیا ناوخۆییەكان بڵاوبووەتەوە، باس لە وەرگرتنی بڕە پارەیەكی زۆر و ئۆتۆمبێلێكی كادیلاك دەكرێت.

ھەفتەی ڕابردوو میدیاکانی عیراق ھەواڵی دەستگیرکردنی حەیدەر حەنونیان بە تۆمەتی وەرگرتنی بەرتیل بڵاوکردەوە، بەڵام دەستەی دەستپاکی سەرلەبەری ھەواڵەکەی ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند، فەرمانەکە بە ھەڵە بڵاوکراوەتەوە.

هاوکات، لەبەیاننامەیەکدا دەستەی دەستپاكی عێراق ڕایگەیاندووە، تۆمارە دەنگییەكان درووستكراون، ئامانج لێی درووستكردنی كاریگەرییە لەسەر كارەكانی دەستەكەیان و هەوڵدانە بۆ ڕاگرتنی سەرۆکی دەستەکە لە بەردەوامبوون و جێبەجێكردنی ئەركە نیشتمانییەكەی.

حەیدەر حەنون ڕایگەیاندووە، ئەو تۆمارە دەنگییەی بڵاوکراوەتەوە، پەیوەندی بە وەرگرتنی زەوییەوە ھەیە کە پێشتر لەلایەن مستەفا کازمیەوە دراوە بە سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای دادوەری و دادگای باڵای فیدراڵی و وەزیرەکان، ئەوانیش لەو چوارچێوەیەدا سودمەندبوون.

 

 

  • پەرلەمانتارێک: پارتى رۆژانە زیاتر لە 200 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕێگەی قاچاخەوە ڕەوانەی تورکیا دەکات

  • عێراق:هێزەكانی ئەمریكا سەرکەوتوو بوون لە شکستپێهێنانی داعش و پێویستیمان پێیان نەماوە لە وڵات بمێننەوە

  • دوو تیرۆرست لە سلێمانى دەستگیرکران

  • ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەست بەدانیشتنەکانى دەکاتەوە

  • پزیشکیان بەزمانی کوردی و بەبێ ناوهێنانی کوردستان پەیامێکی بڵاو کردەوە

  • کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ نەخۆشەو نایەتە عێراق

  • ئامارەکان مەترسیدارن..هۆشداری دەدرێت لەڕێژەی زۆری جیابوونەوەی هاوسەران لەعێراق

  • شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی: ئۆپراسیۆنێکمان لە چیای پەڵکانە ئەنجامدا

  • جۆرجینا نایەمە بەغداو لە سعودیە دەمێنمەوە

سەرەکی