×

بافل تاڵەبانی و مەسعود بارزانی
2024-08-22 150 جار خوێنراوەتەوە

هاوپەیمانی سادقون: حکومەتی هەرێم گۆڕانکاری گەورەی بەسەردا دێت یەکێتی شوێنی پارتی دەگرێتەوە

ناوەندی هەواڵ

نوێنەری هاوپەیمانی سادقون لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان گۆڕانکاری گەورە لە حوکمڕانی هەرێم دروست دەکات.

ئاژانسی هەواڵی میهرلە ڕاپۆرتێکدا دەڵیت، باڵادەستی ئەم دواییەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەسەر لایەنە کوردستانییەکانی دیکەو سەرکەوتنەکەی لە پارێزگای کەرکوک و نەینەوا ئاماژەیە بۆ گۆڕانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە داهاتوودا.

هاوکات، سوهەیلە سوڵتانی، نوێنەری هاوپەیمانی ئەسادقون لە پەرلەمانی عێراق، لە وتووێژێکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی "ئەلمەعلوومە"، ڕایگەیاندووە: لایەنگرانی پارتی دیموکراتی کوردستان وەک جاران نەماون و بوونی لایەنە تازەپێگەیشتوەکان لە گۆڕەپانی سیاسیدا ژمارەی لایەنگرانی ئەم حزبەی زۆر کەم کردووەتەوە و یەکێتی دەتوانێت دەسەڵاتی سیاسی لە هەرێمی کوردستان بگرێتە دەست.

ئەوەشی خستەڕوو، سیاسەتی پارتی دیموکراتی کوردستان بەهۆی سەرکوتکردنی ئازادییەکان و تیرۆرکردنی چالاکوانانەوە بووەتە هۆی داکشانی ڕێژەی لایەنگرانی حزبەکە.

  • هەپەگە : کوشتن و بریندارکردنی ژمارەیەک سەربازی تورکیای ڕاگەیاند

  • چوار پرس تەوەری سەرەکی گفتۆگۆی نێوان پزیشکیان و تاڵەبانییە

  • سەرۆککۆماری ئێران گەیشتە سلێمانی

  • كه‌نه‌كه‌: باشوری کوردستان پڕە لە دەزگای سیخوڕیی وڵاتانی دەوروبەر

  • خوێندكارانى پۆلى 12 لە دادگای فیدڕاڵی سکاڵا تۆمار دەکەن

  • سەرۆک کۆمارى ئێران گەیشتە هەرێمی کوردستان

  • حکومەتى هەرێم لەبارەى مووچە ڕاگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە

  • ئامانجى سەردانەكەی پزیشكیان بۆ هه‌رێم ئاشكرادەكرێت

  • هاوتاکردنى مووچەى خانەنشینى پێشمەرگە دوادەکەوێت

سەرەکی