×

2024-08-22 173 جار خوێنراوەتەوە

بەفڕۆکەی بێفڕۆکەوان سنووری شارباژێر بۆردوومانکرا

ناوەندی هەواڵ

ئەمڕۆ دووجار لەلایەن تورکیاوە بە فرۆکەی بێفڕۆکەوان سنورى ناوچەی شارباژێڕ بۆردومانکراوە و تا ئێستاش زیانە گیانى و مادییەکانى نەزانراوە.

عەلى مەحمود، ئەنجوومەنى گوندى گەڵاڵە لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە، ئەمڕۆ دووجار بە فڕۆکەى بێفڕۆکەوان بۆردوومانى گوندی گەڵاڵە کراوە لە سنورى شارباژێڕ و بۆردوومانەکان نزیکبووە لە شوێنی نیشتەجێبوونی هاونیشتمانیان. 

بەپێى زانیارییەکان، تا ئێستاش زیانە گیانى و مادییەکانى هیرشەکە نەزانراوە. 

دەوڵەتى تورکی داگیرکەر لەماوەی چەند مانگی ڕبردوودا بەشێوەیەکی چڕ دەستیکردووە بە پەلاماردان و ژمارەیەکى زۆر هێز و کەرەستەى سەربازى بە درێژاى دەیان کیلۆمەتر هاتووەتە ناو خاکى باشورى کوردستان و ڕۆژانەش بە ئاشکرا بۆردومانى ناوچە سنورییەکان دەکات. 

لە بەرامبەر داگیرکارییەکانى دەوڵەتى تورک تائێستا  حکومەتى هەرێمی کوردستان بێدەنگی هەڵبژاردووە و هیچ کاردانەوەیەکی نیە.

  • هەپەگە : کوشتن و بریندارکردنی ژمارەیەک سەربازی تورکیای ڕاگەیاند

  • چوار پرس تەوەری سەرەکی گفتۆگۆی نێوان پزیشکیان و تاڵەبانییە

  • سەرۆککۆماری ئێران گەیشتە سلێمانی

  • كه‌نه‌كه‌: باشوری کوردستان پڕە لە دەزگای سیخوڕیی وڵاتانی دەوروبەر

  • خوێندكارانى پۆلى 12 لە دادگای فیدڕاڵی سکاڵا تۆمار دەکەن

  • سەرۆک کۆمارى ئێران گەیشتە هەرێمی کوردستان

  • حکومەتى هەرێم لەبارەى مووچە ڕاگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە

  • ئامانجى سەردانەكەی پزیشكیان بۆ هه‌رێم ئاشكرادەكرێت

  • هاوتاکردنى مووچەى خانەنشینى پێشمەرگە دوادەکەوێت

سەرەکی