×

میلیشیاکانی ڕۆژ و چەتە سوریەکان
2024-08-22 179 جار خوێنراوەتەوە

تورکیا ئەرکی میلیشیاکانی ڕۆژ و چەتە سوریەکان لە سنوری بادینان دیاریدەکات

ناوەندی هەواڵ

بەپێی زانیارییەکان بڕیارە لە زستانی ئەمساڵ بەشێک لە هێزە داگیرکەرەکانی تورکیا لە ناوچوکانی بادینان بکشێنەوە و لەبەرامبەردا ئەو هێز و میلیشیایانە ئەرکی پاراستنی سەربازە تورکەکان و بنکەو بارەگاکانیان پێبسپێردرێت کە پێشتر تورکیا بەناوی هێزی ڕۆژەوە بۆ پارتی دروستی کردبوون.

دوای ڕێکەوتنە سەربازیەکەی نێوان وەزیرانی دەرەوە و بەرگری تورکیا و عێراق، باسی کشانەوەی هێزەکانی تورکیا لە خاکی هەرێمدا بووە جێگەی باسی شارەزایان و میدیاکارو ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانا و چەندین زانیاری دزە پێکراویش لە ناوەندەکانی بریاری سەربازی عێراق ئاشکرا بوون.

بەپێی ئەو زانیاریانە عێراقی ڕازیبووە "چەتەکانی ڕۆژ" لە دەڤەرەکانی بادینان جێگای سوپای داگیرکەری تورکیا بگرێتەوە.

زانیاریەکان باس لەوە دەکەن کە تورکیا ساڵانێکە دەیەوێت لە ڕێگەی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە ئەرکی پاراستنی ئەو دەڤەرانەی کە داگیری کردوون بسپێرێت بە هێزێکی دەرەوەی هەرێمی کوردستان کە دروست کراو و پابەند بە بریاری تورکیا بن، دواینجار لە سەر پێشنیاری "پارتی و تورکیا"، حکومەتی عێراق ڕازی بووە بەوەی بەناوی پێشمەرگە، هێزەکانی ڕۆژ لەو دەڤەرانە بڵاوەیان پێبکرێت و جێگەی هێزی تورکی بگرنەوە. 

مەکی ئامێدی ڕۆژنامەنوس و چالاکوان و ڕەخنە گرلە سەر ئەم پرسە و  ئاماژە بەوە دەکات، تورکیا بەشێکی هێزەکانی سوپاکەی لە سەرەتاکانی زستانی ئەمساڵ لەسنووری بادینان دەکشێنێتەوە ولەبەرامبەردا ئەرکی پاراستنی بنکە و بارەگا و سەربازەکانی بە "چەتەکانی رۆژ"، لەژێر ئاڵای عێرا ق و هەرێمی کوردستان دەسپێرێت.

بەپێی زانیاریە دزە پێکراوەکان، ئەو ڕێککەوتن ونەرمی نواندن و ملدانی عێراق بە فەرمان و پێشنیاری "فوئاد حسین وەزیری دەرەوەی عێراق" لە سەر پشکی پارتی دیموکراتی کوردستان و ڕیبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێم بووە، کە دیارنیە چۆن هەرێم و حکومەتی عێراقیش لە ئایندەدا دەخەنە ژێر دەست و پلانی تورکیاوە.
 
شارەزایانی سەبازی و شرۆڤەکاران چالاکوانانی مەدەنی پێیان وایە، بەشێک لە هەوڵی تورکیا، ناردنی چەندین هێزی تیرۆرستییە لە سوریاوە بۆ دەڤەرەکانی بادینان و ڕووبەڕووکردنەوەی چەتە تیرۆرستیەکانی وەک ( چەتەکانی داعش و نوسرە و گروپەکانی دیکەی سوریایە ) دژی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان و دواتر دروست کردنی هەمان سیناریۆی بوونی هێزی تیرۆرستیە لە دەڤەرە شاخاویەکانی کوردستان، کە کۆتاییەکەی ڕەوایەتی دانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە بۆ لەشکرکێشی تورکیا بە بیانووی بوونی تیرۆرست لەو ناوچانە و دروست کردنی هەڕەشەی تیرۆرە لە سەر باشوری کوردستان.

ساڵانێکە دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بە هێزی زەمینی و ئاسمانی هێرشی هێناوەتە سەر هەرێمی کوردستان بە بیانووی شەڕ لە دژی پارتی کرێکارانی کوردستان، لەو هێرشانەدا سەرباری هاوکاری و پاڵپشتی پارتی دیموکراتی کوردستان کە جومگە ئەساسیەکانی حکومەتی بەدەستەوەیە، تورکیا (550) تیرۆرستی سەربە گروپی تیرۆرستیەکانی لە سوریاوە ڕەوانەی هەرێمی کوردستان کردووە ئەوە جیا لە ناردن و ڕەوانەکردنی چەندان گروپی دیکە کە دیار نیە ئایندەی ناوچەکە و تەنانەت پارتی دیموکراتی کوردستانیش ڕووبەڕووی چی دەکاتەوە.

 

  • هەپەگە : کوشتن و بریندارکردنی ژمارەیەک سەربازی تورکیای ڕاگەیاند

  • چوار پرس تەوەری سەرەکی گفتۆگۆی نێوان پزیشکیان و تاڵەبانییە

  • سەرۆککۆماری ئێران گەیشتە سلێمانی

  • كه‌نه‌كه‌: باشوری کوردستان پڕە لە دەزگای سیخوڕیی وڵاتانی دەوروبەر

  • خوێندكارانى پۆلى 12 لە دادگای فیدڕاڵی سکاڵا تۆمار دەکەن

  • سەرۆک کۆمارى ئێران گەیشتە هەرێمی کوردستان

  • حکومەتى هەرێم لەبارەى مووچە ڕاگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە

  • ئامانجى سەردانەكەی پزیشكیان بۆ هه‌رێم ئاشكرادەكرێت

  • هاوتاکردنى مووچەى خانەنشینى پێشمەرگە دوادەکەوێت

سەرەکی