×

دەم پارتی
2024-08-22 94 جار خوێنراوەتەوە

دەم پارتی : لە 1ی ئەیلول بڕژێنە شەقامەکان و داوای ئاشتی بکەن

ناوەندی هەواڵ

لەبەرامبەر شەڕ و سەپاندنی گۆشەگیری گەلان لە لایەن ڕژێمی ئاک پارتی و مەهەپەی نەتەوە پەرستی تورکیا، بڕیار وایە لە 1ی ئەیلولی 2024، خۆپیشاندانێکی گەورە ڕێکبخرێت و بەرپرسانی "دەم پارت"یش لە تورکیا دوا لە هاوڵاتیان دەکات بەشداری بکەن و داوای ئاشتی بکەن و دژی خواستی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەپاندنی زۆرە ملێی شەڕ بوەستنەوە.
 
ڕێکخستنی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان- دەم پارتی بە بۆنەی 1ی ئەیلول ڕۆژی ئاشتی جیهانی و بە دروشمی لە "دژی شەڕ و داگیرکاری بۆ ئاشتی و لە دژی گۆشەگیری بۆ ئازادی دەنگ هەڵدەبڕین"بڕیاریان دا لەو ڕۆژەدا لەگەڵ چەندین ڕێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی پێشەنگی خۆپیشاندان بکەن.

زەهرا ڤەزان کارابولوت، هاوسەرۆکی دەم پارتی ئیزمیر ڕایگەیاندووە، دەسەڵاتدارانی ئاکەپە- مەهەپە لە ڕێگەی بەهێزکردنی بناغەکانی فاشیزمەوە درێژە بە ڕژێمەکەیان دەدەن،هاوکات هەموو گەلان، ئایین و باوەڕیەکان، ڕەنجدەران و ژنانی دەرەوەی بەرژەوەندی سەرمایەداری، دەچەوسێننەوە و هەوڵ دەدەن درێژە بە فەرمانڕەوایی خۆیان بدەن، لەبەرامبەردا پێویستە بەربەستێک دابنرێت و ئیستاش کاتی دانانی ئەو بەربەستەیە، ئەوەش بە تێکۆشانێکی یەکگرتوو و لە چوارچێوەی خۆپیشاندانێکی سەرتاسەری و ئاشتی خوازانە ئەنجام دەدرێت. 

لای خۆیەوە بورجوگوڵ چوبوک پەرلەمانتاری دەم پارتی، لە سەر خۆپیشاندان و هۆکارەکانی ڕایگەیاند: هێندەی گەل ئاشتی دەوێت، هێندە دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە خوازیاری شەڕن، دەبێت گەل لە دژی شەڕ، لە سەر ئاشتیخوازی خۆی ڕێکبخات، ئەوان وەک دەم پارتی لە دژی دەسەڵات و شەڕ، ئاشتی گەلان دەپارێزین.
 
بە پێی لێدوانی ئیبراهیم ئاکن پەرلەمانتاری دەم پارتی لە بازنەی ئیزمیر، دەوڵەتان لەئامادەکاری خۆیانن بۆ هەلگیرسانی شەڕ و ڕووبەڕووکردنەوەی هاوڵاتیان لەبەرامبەر برسێتی و هەژاری و ئایندەیەکی مەترسیدار، بەوهۆکارە خۆپیشاندانی 1ی ئەیلول ئامانج دارە و مەبەستیەتی سنورێک بۆ مەیلی شەڕ خوازی دابنێت لە سەرانسەری جیهان و تورکیا بەتایبەت.

  • هەپەگە : کوشتن و بریندارکردنی ژمارەیەک سەربازی تورکیای ڕاگەیاند

  • چوار پرس تەوەری سەرەکی گفتۆگۆی نێوان پزیشکیان و تاڵەبانییە

  • سەرۆککۆماری ئێران گەیشتە سلێمانی

  • كه‌نه‌كه‌: باشوری کوردستان پڕە لە دەزگای سیخوڕیی وڵاتانی دەوروبەر

  • خوێندكارانى پۆلى 12 لە دادگای فیدڕاڵی سکاڵا تۆمار دەکەن

  • سەرۆک کۆمارى ئێران گەیشتە هەرێمی کوردستان

  • حکومەتى هەرێم لەبارەى مووچە ڕاگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە

  • ئامانجى سەردانەكەی پزیشكیان بۆ هه‌رێم ئاشكرادەكرێت

  • هاوتاکردنى مووچەى خانەنشینى پێشمەرگە دوادەکەوێت

سەرەکی