×

کەمپەکانی هەرێم
2024-08-22 295 جار خوێنراوەتەوە

بەپێی نوسراوێکی نهینی عێراق ئەندامانی حزبەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان لەکەمپی سورداش جێگیردەکات

ناوەندی هەواڵ

عێراق ڕێوشوێنی کرداری بۆ بڵاوەپێکردنی لایەنە کوردییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە کەمپەکانی هەرێم دەگرێتەبەرو بەنوسراوی بەپەلە داوا لەوە وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران دەکات ئەندامانی حزبە کوردییەکانی ڕۆژهەڵات بگوازێتە وە بۆ کەمپی (سورداش) ی قەزای دوکان لەپارێزگای سلێمانی و وەزارەتی کۆچبەرانیش داواکە جێبەجێدەکات.

قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق ڕەزامەندی وەزارەتی کۆچبەری عێراقی وەرگرتووە بۆ جێگیرکردنی لایەنە کوردییەکانی ڕۆژهەڵات لە کەمپی "سورداش" لە سلێمانی، کە لە ئێستادا لە ناوچەی  زەرگوێز جێگیرکراون.

بە پشتبەستن بە نوسراوێکی  فەرمی بەپەلەی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق کە لە ڕۆژی 19-8-2024 ئاراستەی  وەزارەتی کۆچبەرانی عێراق کراوە، داوا دەکات ئەندامانی ئەو حزبانە بگوازرێنەوە بۆکەمپی سورداش لەسلێمانی.

ئەوهەنگاوەی عێراق بۆ جێگیرکردنی لایەنەکوردییەکانی  رۆژهەڵات لە کەمپەکانی هەرێمی کوردستان هاوکاتە لەگەڵ جێبەجێکردنی بڕگەکانی ڕێککەوتنی ئەمنی نێوان ئێران و عێراق.

بۆ جێبەجێکردنی داواکەی قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق، هەر لە هەمان ڕۆژدا، 19-8-2024، ئیڤان فایق، وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، وەڵامی نامەکەی قاسم ئەعرەجی داوەتەوە و ڕازیبوونی خۆی بە داواکاریی ئەعرەجی و تەرخانکردنی کەمپی سورداش بۆ ئەو مەبەستە دەربڕیوە.

 


  • هەپەگە : کوشتن و بریندارکردنی ژمارەیەک سەربازی تورکیای ڕاگەیاند

  • چوار پرس تەوەری سەرەکی گفتۆگۆی نێوان پزیشکیان و تاڵەبانییە

  • سەرۆککۆماری ئێران گەیشتە سلێمانی

  • كه‌نه‌كه‌: باشوری کوردستان پڕە لە دەزگای سیخوڕیی وڵاتانی دەوروبەر

  • خوێندكارانى پۆلى 12 لە دادگای فیدڕاڵی سکاڵا تۆمار دەکەن

  • سەرۆک کۆمارى ئێران گەیشتە هەرێمی کوردستان

  • حکومەتى هەرێم لەبارەى مووچە ڕاگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە

  • ئامانجى سەردانەكەی پزیشكیان بۆ هه‌رێم ئاشكرادەكرێت

  • هاوتاکردنى مووچەى خانەنشینى پێشمەرگە دوادەکەوێت

سەرەکی